Immigration Services خزمەتگوزاری پەنابەریی

Immigration Services خزمەتگوزاری پەنابەریی خوێندکاری بەشی (یاسا)م لە زانکۆی (تیساید - میدڵزبڕە)،بەڵام
من پارێزەر نیم.
ئاراز خدر

تکایە هاوڕێیان لێرەوە لە ماڵپەڕی فەرمی پەرلەمانی بەریتانیاوە ئەم دەنگدان (پێتیشن)ە ئیمزا بکەن. کە دژی ڕاگرتنی ڕەگەزنامەی...
12/05/2025

تکایە هاوڕێیان لێرەوە لە ماڵپەڕی فەرمی پەرلەمانی بەریتانیاوە ئەم دەنگدان (پێتیشن)ە ئیمزا بکەن. کە دژی ڕاگرتنی ڕەگەزنامەی بەریتانیایە بۆ پەنابەران، کە لە ٢٠٢٥/٠٢/١٠ دەرچوو.

https://petition.parliament.uk/petitions/717817?fbclid=IwZXh0bgNhZW0CMTEAAR4xrm_AIzhAUbOa_zXAMhL8wDuv245iSZrDTmJCEPIPdD5WgGTlBBLLLuFy5g_aem_ivR6ehxu4Cu2rWPRfNzXpA

The 'Nationality: good character requirement' guidance was updated on 10 February 2025, preventing many refugees from ever becoming British citizens. We urge ministers to urgently reverse this policy or update the guidance to confirm refugees are exempt.

حکومەتی بەریتانیا یاسای ڕەگەزنامە لە ٥ ساڵەوە دەگۆڕێت بۆ ١٠ ساڵ. واتە دوای ١٠ ساڵ پەنابەر دەتوانێت تەقدیم بکات بۆ ڕەگەزن...
11/05/2025

حکومەتی بەریتانیا یاسای ڕەگەزنامە لە ٥ ساڵەوە دەگۆڕێت بۆ ١٠ ساڵ.

واتە دوای ١٠ ساڵ پەنابەر دەتوانێت تەقدیم بکات بۆ ڕەگەزنامەی بەریتانیا، بەڵام ئەوە لەبەرچاو دەگیرێت کە تا چەند ئەو کەسە ئیشی کردوە و باجی داوە و لەڕوی ئابوریەوە هاوکاری وڵاتی بەریتانیا بوە. کە ئەو کەسانە دەتوانن Fast Track واتە زووتر تەقدیم بکەن بۆ ڕەگەزنامە.
وە مەرجی زمانیش یەکێکە لە مەرجە سەرەکیەکان.

ئەمەش یەکێکە لە بەرنامەکانی سەرۆك وەزیران بەناوی (کاغەزی سپی).

Sir Keir Starmer will say settling in the UK is a "privilege, not a right" as he lays out new rules to bring down net migration - but experts have questioned how effective they will be.

هۆم ئۆفیس قۆناغ بە قۆناغ هاتنی خەڵکانی بیانی بۆ بەریتانیا بە بیانوی جیا جیا کەم دەکاتەوە. ڤیزای هاوسەرگیری زۆربەی چاوپێک...
06/05/2025

هۆم ئۆفیس قۆناغ بە قۆناغ هاتنی خەڵکانی بیانی بۆ بەریتانیا بە بیانوی جیا جیا کەم دەکاتەوە.

ڤیزای هاوسەرگیری زۆربەی چاوپێکەوتنی بۆ دادەنرێت و قورستری دەکەن لە جاران.

وە ڕایانگەیاندوە کە ڤیزای خوێند و کارکردن بۆ ٣ وڵات کەمتر دەکەنەوە و ڕێنمایی پێدانی ڤیزا بۆیان قورستر دەکەن، لەوانەش پاکستان و نایجیریا و سریلانکا.

چاوەڕێی قۆناغی داهاتوو دەکەین ….

زۆر گرنگە پەنابەر ئەو ڕاستیە بزانێت کە، هەڵبژاردن  لە بەریتانیا تەواوی ژیان و ئاڕاستەکردنی ژیانت دەگۆڕێت.تکایە پێتوانەبێ...
03/05/2025

زۆر گرنگە پەنابەر ئەو ڕاستیە بزانێت کە، هەڵبژاردن لە بەریتانیا تەواوی ژیان و ئاڕاستەکردنی ژیانت دەگۆڕێت.

تکایە پێتوانەبێت کە دەنگی تۆ جیاوازی دروست ناکات. لە ئێستاوە پەنابەر بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو خۆی ئامادە بکات و دەنگ بدات. ئەگەرنا ڕەگەز پەرست و ڕاست ڕەوەکان لەم جارە زیاتر سەرکەوتن بە دەست دەهێنن و بارودۆخی هەموومان بەرەو خراپتر دەڕوات.

پارتی ریفۆرمی دژە پەنابەر ٦٧٧ ئەندامی شارەوانی، ٢ سەرۆك شارەوانی و ١ ئەندام پەرلەمانیان بە دەست هێناوە و گەورەترین سەرکەوتنی مێژوییە لە بەریتانیا و کۆتایی بە باڵا دەستی هەردوو پارتی کرێکاران و پارێزگارام هێنا.

ئاراز خدر

ڤیزای هاوسەر، ڤیزای سەردان و خوێندن. Spouse Visa, Visitor and Student Visa. ناتوانی ڤیزای سەردان یان خوێندن بگۆڕی بۆ ڤیز...
30/04/2025

ڤیزای هاوسەر، ڤیزای سەردان و خوێندن.

Spouse Visa, Visitor and Student Visa.

ناتوانی ڤیزای سەردان یان خوێندن بگۆڕی بۆ ڤیزای هاوسەر Spouse Visa لەناو بەریتانیا

ئەگەر تۆ ئێستا لەناو بەریتانیای بە ڤیزای سەردان یان خوێندن، وە بەرنامەی گۆڕینی ڤیزاکەت بۆ ڤیزای هاوسەرگیری هەیە ناتوانی. چونکە پێویستە بگەڕێیەوە وڵاتی خۆت و لەوێوە مامەڵەی ڤیزای هاوسەرگیری بکەی و داواکاریی پێشکەش بکەی.

وە لە کاتی ڤیزاکەتدا زیاتر مانەوەت لە کاتی یاسایی کاریگەریی دەبێت لەسەر ڤیزای هاوسەرگیری ئەگەر لە داهاتودا بتەوێت داواکاریی پێشکەش بکەی، ئەگەری رەفزبونی ڤیزای هاوسەریەکەشت هەیە.

تکایە هەوڵ بدەن لە یاسای و ڕیساکانی ڤیزاکان تێبگەن پێش ئەوەی هەنگاوی بۆ هەڵبهێنن.

ڤیزای هاوسەر و جیابونەوە Spouse visa and Divorce ئەگەر خۆت یان هاوسەرەکەت پێشتر هاوسەرگیریتان کردوە. لە کاتی داواکاریی ب...
27/04/2025

ڤیزای هاوسەر و جیابونەوە
Spouse visa and Divorce

ئەگەر خۆت یان هاوسەرەکەت پێشتر هاوسەرگیریتان کردوە. لە کاتی داواکاریی بۆ پێشکەشکردنی ڤیزای هاوسەر Spouse Visa پێویستە بەڵگە (تەڵاقنامە) بخەیەڕوو کە هاوسەرگیریەکەی پێشترتان بە یاسایی کۆتایی هاتوە و جیابویەوە.

کە ئەمەش دەبێت لە بەریتانیا تەڵاقنامەکەت هەبێت (ئەگەر لێرە هاوسەرگیریەکەت کردبێت) یان کە هاوسەرەکەت لە کوردستانە تەڵاقنامەکەی بخاتەڕوو.

ئەگەر بەڵگەی جیابونەوە لە دۆکیومێنەتەکاندا نەبێت، ڕەفز دەبێت، چونکە هۆم ئۆفیس دەیەوێت بە یاسایی و دۆکیومێنت بۆی بسەلمێنی کە هەردوولاتان بە یاسایی و ئازادانە هاوسەرگیری دەکەن.

هۆشیاری یاسایی و زۆر گرنگخاوەنی ساڵۆنێك لە (میدڵزبڕە - لینثۆپ ڕۆد)  بە ٢٠ هەفتە بەندکردن سزادرا لەلایەن دادگای (تیساید)ە...
24/04/2025

هۆشیاری یاسایی و زۆر گرنگ

خاوەنی ساڵۆنێك لە (میدڵزبڕە - لینثۆپ ڕۆد) بە ٢٠ هەفتە بەندکردن سزادرا لەلایەن دادگای (تیساید)ەوە. دوای ئەوەی تەمەنی موشتەریەکەی نەپرسی بوو و سەلامەتیەکەشی لەبەرچاو نەگرتبوو، کە ویستبووی پێستی بۆر بکات Tanning.
ئەو کەسە کە تەمەنی خوار هەژدە ساڵ بوە. کە ١٤ خولەك ماوەتەوە لەناو گەرمیەکە Sun bed ماوەتەوە و دەموچاو و شان و قاچەکانی سوتاون و دوای ٨ خولەك بوراوەتەوە. کە ئەمەش بۆ هەمیشە شوێنەکەی لەسەر جەستەی دەمێنێتەوە.
ئەوەش لە ئەنجامی ئەوەی کە لە ماوەی دوو ڕۆژدا دوو جار گەرمیەکەی بەکاهێناوە بێ ڕەچاوکردنی تەمەن و جۆری پێستی. کە پێویستە خاوەن ساڵۆنە ئاگاداری کردبایەوە لە مەترسیەکانی.

هەواڵەکە لە لاپەڕەی کاونسڵی (میدڵزبڕە) وە وەرگیراوە و کردومە بە کوردی.

ئاراز خدر

١ی ٥ واتە پێنج شەممەی داهاتوو لە بەریتانیا هەڵبژاردن بەڕێوە دەچێت لە زیاتر لە ٢٠ لە حکومەتە خۆجێیەکان -شارەوانی (کاونسڵ)...
24/04/2025

١ی ٥ واتە پێنج شەممەی داهاتوو لە بەریتانیا هەڵبژاردن بەڕێوە دەچێت لە زیاتر لە ٢٠ لە حکومەتە خۆجێیەکان -شارەوانی (کاونسڵ).

کە پێشبینی دەکرێت. ڕکابەریەکی بەهێز هەبێت لە نێوان پارتی (کرێکاران)، کە ( کیە ستامەی سەرۆك وەزیران سەرۆکیەتی) لەگەڵ پارتی (ڕیفۆرم) کە (نایجل فەڕاجی دژە پەنابەر و بێگانە سەرپەرشتی دەکات).

بۆچی دەسەڵاتە خۆجێیەکان - شارەوانیەکان گرنگن؟

لە زۆر لە پلان و بەرنامەکاندا خۆیان بەرنامە دادەنێین، بۆ نمونە هێڵەکانی گواستنەوە Transportation ، چاودێری کۆمەڵایەتی Social Care, پەروەردە Education، خانوبەرە Housing …. هتد.

لەم نەخشەیەدا پیشاندراوە، کە لە کام ناوچەی بەریتانیا هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت.

بەپێی ئەزمونی ئێمە، لەم بارودۆخەی ئێستادا بۆ ڤیزای هاوسەر (Spouse Visa) هەر بە ئاسایی ستاندارد داواکاری پێشکەش بکرێت باش...
20/04/2025

بەپێی ئەزمونی ئێمە، لەم بارودۆخەی ئێستادا بۆ ڤیزای هاوسەر (Spouse Visa) هەر بە ئاسایی ستاندارد داواکاری پێشکەش بکرێت باشترە، نەك هەزار پاوەند بۆ خێراکردنی کارەکانت (Priority Service) بدەی. چونکە بە ئەگەرێکی زۆرەوە چاوپێکەوتن (Interview) تان بۆ دادەنرێت، کە لەوانەیە دوای ٢ یان ٣ مانگ بێت و ناشتوانی پێشی بخەی، کە ئەوەش کارەکانت دوا دەخات و هەزار پاوەندەکەشت بەفیڕۆ دەڕوات.

ئاراز خدر

هاوڕێیەکی ئازیز کە پێشتریش هەر خۆمان مافی مانەوەی هەمیشەیی (Indefinite Leave to Remain  - ئیقامەی دائیمی) بۆ پڕ کردبوە و...
19/04/2025

هاوڕێیەکی ئازیز کە پێشتریش هەر خۆمان مافی مانەوەی هەمیشەیی (Indefinite Leave to Remain - ئیقامەی دائیمی) بۆ پڕ کردبوە وە بە ٥ هەفتە بۆی هاتەوە. تڕاڤڵ دۆکیومێنتەکەشی ئەمڕۆ بە ٤ هەفتە.

پیرۆزە و نوخشە لە هەموو ئەوانە بێت کە چاوەڕێی دەکەن.

18/04/2025

هاوڕێیان تکایە با تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان نەبنە ترسێك بۆ سەر ژیانتان و کەیسەکانتان لە بەریتانیا. هیچ پێویست ناکات هەر لەناو بەلەمی یان کە دەگەیە شوێنی مەبەست ڤیدیۆ بکەی و دواتر لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوی بکەیەوە. ئەم ڤیدیۆیە لە لاپەڕەیەکی ئینگلیزی بڵاوکراوەتەوە و بە تەنزەوە نوسراوە: ئەمڕۆ پزیشك و ئەندازیاری زۆرتر گەیشتن بە بەریتانیا، ئێمە چەند خۆشبەختین.

ئاراز خدر

زۆر پێویستە ئاگاداربی. کاتێک کاش مەشین ATM بەکاردێنی. زۆرجار هەیە کاش مەشینەکان تەزویر و کۆپین (Cloned). کاتێک کە بەڕێزت...
15/04/2025

زۆر پێویستە ئاگاداربی.

کاتێک کاش مەشین ATM بەکاردێنی. زۆرجار هەیە کاش مەشینەکان تەزویر و کۆپین (Cloned). کاتێک کە بەڕێزت پین کۆدە Pine Code چوار ژمارەییەکەت داخڵ دەکەی یان کارتەکە دەخەیە ناو کاش مەشینەکە. ئەو مەشینە کۆپی و تەزویرە پارەکان یان زانیاریەکانی ناو حساب بانکەکەت دەدزن.

ئەم حاڵەتە ئەگەر ڕویدا ڕێک پەیوەندی با بانکەکەت پان پۆلیسەوە بکە تکایە.

Address

Middlesbrough

Telephone

+447588101070

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Immigration Services خزمەتگوزاری پەنابەریی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Immigration Services خزمەتگوزاری پەنابەریی:

Share