12/02/2026
#شوێن (Location) تەنها ناونیشان نییە.
لە جیهانی بزنسدا، زۆرجار خەڵک تەنها سەرنج لەسەر بەرهەم، نرخی فرۆشتن یان مارکێتینگ دەدەن، بەڵام یەکێک لە گرنگترین هۆکارەکانی سەرکەوتن (شوێنی ئۆفیس یان بزنسە ).
ئەزانی ڕێژەی شکست لە بزنسە تازەکان لە جیهان لە نێوان (٧٠ بۆ ٩٠) بە پێ ی شوێنەکان لە …
@ ئەمریکا ٨٠٪
@ ئەوروپا ٧٥٪
@ ئەم ناوچەیە خۆمان بەنزیکەی ٩٠٪
بەپێ ی ئەو داتایانەی دەستم کەوتون ..
ئەزانی هۆکاری ئەم شکستانە ٥٠٪ ئەگەڕێتەوە بۆ شوێن
واتا هەڵە هەڵبژاردنی شوێن کاریگەری گەورەی هەیە لەسەر بزنسەکان-
لە ئێستادا هەڵبژاردنی شوێن بۆ بزنسەکان ( جا ئۆفیس بێت یان هەر شوێنێکی بزنس ) دەبێت زۆر شارەزایانە ئەنجام بدرێت ناکرێت هەرشوێنێک تێچووی کەم بوو بڕیاری هەڵبژاردنی بدەیت،
کاریگەری شوێن لەسەر بزنسەکان
📍 شوێنی #باش چی دەکات؟
- متمانەی کڕیار بەرز دەکاتەوە بۆت ..
- وێنەیەکی تایبەت بۆ کۆمپانیا دروست دەکات.
- ئاسانکاری دەکات بۆ و چاوپێکەوتن و لێک تێگەیشتن.
- نرخ و بەهای خزمەتگوزارییەکان بەرز دەکات.
- کاریگەری دەبێت لەسەر بڕی فرۆشتن و داهات و گرێبەستەکان.
چیرۆکی ئەو کەسانە زۆرە کە بەهۆی ئۆفیسی باش و تایبەت یان سەیارە و جل و بەرگی جوان گرێبەستی گەورەیان بەدەست هێناوە بە پێچەوانەشەوە ڕاستە …
لێرەدا دەمەوێ پێت بڵێم هەڵبژاردنی ئۆفیس یان شوێن بۆ کارەکەت زۆر گرنگە بە کەسانی شارەزا دیاری بکە، لە ڕووی
(ناوبانگ ، لۆکەیشن ، کوالێتی ، پارکینگ ، ڤیو ، خزمەتگوزاری ، کوالێتی هاوپیشەکانت) زۆر وردەکاری تر ….
بۆیە
پێش ئەوەی بیر لە گەورەکردنی تیم و مارکێتینگ بکەیتەوە، بیر لە شوێن بکەرەوە .
چونکە شوێنی باش = متمانە + کڕیار + داهات……