02/08/2026
ماڵئاوا ….
دواجار دوای نزیکەی ٨ ساڵ کارکردن لەگەڵ ڕەندگەلەری و کۆمپانیای پەڵک ،دوای دەستم لە کار کێشانەوەم ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژی دەوام کردنم بوو لەم ماڵە جوانە ..
ڕەندگەلەری ماڵی دووەمم بوو ، هەمیشەو هیچ کات بیرم لەوە نەکردبۆوە ڕۆژێک دێت بەجێ ی دەهێڵم .. هەربۆیەش بڕیارێکی زۆر قورس بوو لە ژیانم دا …
بەڵام ژیان و بەردەوام بوون وای خواست جیابینەوە
دڵخۆشم بەوەی گەورەترین سەرکەوتنەکانم لەێ بوون ،
بیرمە ئەوڕۆژەی دەستم بە کارکردن کرد ڕەندگەلەری لەوپەڕی خراپی و لێواری کەوتن دا بوو ..
بەڵام ئێستا یەکێکە لە بینا جوانەکان و ناوازەکانی شار
کە لەگەڵ کۆمەڵێ هاوڕێ و دۆستی زۆر تایبەت لەم ماوەیە کارم کردووە ،
ئەوەی زۆر دڵخۆشی کردم ئەو دڵسۆزی و خەمخۆریەی هاوپیشەو کەسانی خاوەن بزنس بوون بۆم لەکاتی ڕۆیشتنم 😢کە گەورەترین دەستکەوتە بۆم بڵێن (حەیف بۆتۆ) کە ئەڕۆیت ،
سوپاسی هەمووتان دەکەم کە زۆر دڵخۆش و بەختەوەر بووین بەیەکەوە کاری جوانمان کرد لێیان فێربووم و لێم فێربوون ….
لە هەر کەم و کوڕی و هەڵەیەکم ببورن …
دووبارە سوپاس بۆ خاوەنی کۆمپانیای پەڵک و ڕەندگەلەری و تەواوی ئەو ستافانەی کارم لەگەڵ کردوون ،
هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو لایەک
دارا دێرەیی ….