05/05/2022
بۆپاراستنى گیانى خۆت و ئۆتۆمۆبیلەکەت لەوەرزى هاوین
تکایە ڕەچاوى ئەم خالانەى خوارەوە بکە بۆ ئەوەى دوربکەویتەوە لە مەترسى گرگرتن و سوتانى ئۆتۆمۆبیلەکەت
١- دوربکەوە لە تێکردنى بەنزینى خراپ و کوالیتى نزم .
٢-ڕۆژانە پشکنین بکە بۆ سۆندەکانى گواستنەوەى بەنزین ئەمەش لەبەر مەترسی کون بوون یان داڕوشان بە تایبەتى ئۆتۆمۆبیلە مۆدیل کۆنەکان .
٣-دوربکەوە لە تێکردنى بەنزین لەکاتە گەرمەکان بەتایبەتى نیوەرۆ چونکە زیاتر دەبێت هەواو دروست کردنى غازات لە ناو تانکى بەنزین باشترە بەیانیان یاخود شەوان بەنزین لە ئۆتۆمۆبیل بکرێت.
٤-ئەگەر لە نیوەرۆیان بەنزینت لە ئۆتۆمۆبیلەکەت کرد هەولبدە بەهێواشى بەنزینەکە تێبکەیت و لەپەرچى یەکەم دابنیێیت بۆ ئەوەى هەواو غازات دروست نەبێت لە ناو تانکى .
٥-هیچ جۆرە کەل و پەلێک لەناو ئۆتۆمۆبیلەکەت جێ مەهێلە وەک ( بۆن و معتر , مۆبایل , پاوەربانک , هتد .
٦-لەکاتى ڕاگرتنى ئۆتۆمۆبیل کەمێک جامەکان بکەرەوە بۆ ئەوەى هەوا گۆڕکێ هەبێت لەناو ئۆتۆمۆببیلەکەت.
٧-گەر هەستت کرد فیول پەمپى ئۆتۆمۆبیلەکەت زەعیف بووە باشترە بیگۆڕیت چونکە لەکاربکەوێت لەوەرزى گەرما مەترسی دارە .
٨-هەولبدە ڕۆژانە قەپاغى تانکى بەنزین جارێک بکرێتەوە بۆ ئەوەى ئەو هەواو غازاتەى دروست بووە خالى ببێتەوە بەتایبەتى ئۆتۆمۆبیلە مۆدیل کۆنەکان .
٩-نابێت بەهیچ شێوەیەک لە هاوین قەبارەى ڕێژەى هەواى تایەکان زیاد و کەمى هەبێت چونکە دەبێتە هۆى گەرم بوون .
١٠-لەوەرزى هاوین مەکینەى ئۆتۆمۆبیل زیاتر گەرم دەبێت بۆیە نابێت ڕۆن گۆرین پشتگوى بخرێت .
١١- بەیانیان بەر لەدەرچونت ئاوى ڕادێتىەر فحص بکە.
١٢-هەولبدە گەشتەکانت بۆ ڕێگاى دوور لە بەیانیان یان ئێواران ئەنجام بدەیت .
١٣- ئاميريكی ده ستي ئاگر كوژينه وه دابني له ناو ئؤتؤمؤبيله كه ت .
١٤- ژماره كاني به رگری شارستاني ١١٥ و ١٢٥ له مؤبايله كه ت خه زن کە .
تکایه تاگی هاورییانت بکه تازورترکه س سوود مه ند بیت
#فیتەریگەڕۆک
#فیولپەمپ
#تێستینۆزڵ
#کارەباییسەیارە
#فیتپەمپ
#فیتپەمپەکەمسوتاوە
#مەسفینۆزڵ
#فلکەینالی
#گێڕومەکینە