خۆشم دەوێی تائەبەد

خۆشم دەوێی تائەبەد هەوڵ ئەدەین هەمیشە (جوان ) پێشکــەش بکەین
لایــکی پەیجەکەمان بــکەن …

بمدۆزەرەوەکاتێک خێزانەکەت ئازارت دەدەن، بمدۆزەرەوە. کاتێک هاوڕێکانت نائومێدت دەکەن، بمدۆزەرەوە. کاتێک دنیا ئەوەندە قورس ...
22/05/2026

بمدۆزەرەوە
کاتێک خێزانەکەت ئازارت دەدەن، بمدۆزەرەوە. کاتێک هاوڕێکانت نائومێدت دەکەن، بمدۆزەرەوە. کاتێک دنیا ئەوەندە قورس دەبێت کە ناتوانیت بە تەنیـا هەڵیبگریت، من لێرەم، بمدۆزەرەوە.
کاتێک هەست دەکەیت دڵت خەریکە دەشکێت، کاتێک لە بەهێزبون ماندوو دەبیت، کاتێک پێدەنگیەکەت دەنگی بەرزە و کەس گوێی لێت نابێت، بمدۆزەرەوە.
ڕەنگە نەتوانم هەموو شتێک چاک بکەمەوە، بەڵام بەڵێنت پێدەدەم کە بە تەنیـا ڕووبەڕووی نابیتەوە. لە تاریکیدا لەگەڵت دادەنیشم، ڕووناکییەکەتت وە بیر دەهێنمـەوە، و دەمێنمەوە تا ئەو کاتەی خەندە هێدی هێدی دەگەڕێتەوە سەر لێوەکانت.
تۆ هەرگیز بۆ من بارگرانی نیت. تۆ خودی ئارامیت .

13/05/2026

ئەم نیشتمانەش ئەڵێی دایکە
چەندێک خراپ بێت بۆت ناتوانی خۆشت نەوێت .

12/05/2026

ئەگەر جیهان ڕۆژێك لە دژی مندا بێت،
ئەگەر مانگ و خۆر لە ئاسماندا ون بن،
تەنیا ئەوە پێویستە كە تۆ لە باوەشمدا بیت.
چونكە لەو شوێنەدا، من هەموو شتێكم هەیە⁩‬.

11/05/2026

هەندێك كات باشترین ڕێگا بۆ ئەوەی خەڵكی لە گرینگیت تێ بگەن ئامادەبوونت نیە، بەڵكوو ون بوونتە
.

ئەوە کاتەی بەینمان نەما نــەگریام،وتم بابە بڕۆ ژیانی خۆت بکەو منیش ژیانی خۆم.بەلام کاتێک هەوالی خۆشم پێ بوو نەمزانی بەکێ...
11/05/2026

ئەوە کاتەی بەینمان نەما نــەگریام،
وتم بابە بڕۆ ژیانی خۆت بکەو منیش ژیانی خۆم.
بەلام کاتێک هەوالی خۆشم پێ بوو نەمزانی بەکێ بلێم گریام ،،
کاتێک لەگەلٚ مالٚەوە شەرم کرد دلٚتەنگیان کردم ، تۆ لام نەبوویت گریام،
کاتێک پۆستێکی ئاشقانەم دەبینی
بیرم دەهاتەوە کە دەبوو بۆ تۆی بنێرم گریام،
کاتێک ئیهمال کرام گریام، کاتێک لەدەرەوە بووم و
لە نامەی تۆ بێ خەبەر بووم گریام،
کاتێک زانیم ئیتر ئاگام لێت نیە گریام ..
لەودای تۆ بووم بە دلٚ ناسکترین کەس
هەر خەمێکم بەسەر بهاتایە بۆتۆ دەگریام ..

27/04/2026

لەجێی خەیاڵەکان،گومانەکانم بوونە ڕاستی
.

بەخۆتی ناڵێم بەڵام ، ڕۆژی سەد جار دەڵێم : ( دەردت کەوێ لە گیانم )
25/04/2026

بەخۆتی ناڵێم بەڵام ، ڕۆژی سەد جار دەڵێم : ( دەردت کەوێ لە گیانم )

17/04/2026

ئەگەر ڕۆژێک یەکترمان بینی و دوو کورسی مێزێکی بچووک کۆی کردینەوە ،
چاوەڕێی ئەوە مەکە دەستەکانت ماچ بکەم …..
سەرەتا تۆ ئەرک بکێشە و یەکێک لە پەنجەکانت بکە بە گەروومدا ،
بۆ ئەوەی هەموو ئەو مرۆڤە خوێنسارد و لووتبەرزانە هەڵبهێنمەوە ، کە لە نەبوونی تۆدا ناسیومن.
ئەگەر ڕۆژێک دیدارێکمان هەبوو ، هێندە بە تووندی بە خۆتەوە بمگوشە !
تا لەبەردەم میهرەبانی تۆدا بێشەرمانە بەسەر ڕابردووی خۆمدا دەڕشێمــەوە…..

کە بڕیاربێ بۆ لای «تۆ»بێم ،مردن لە ڕۆح ئازیزترە
17/04/2026

کە بڕیاربێ بۆ لای «تۆ»بێم ،
مردن لە ڕۆح ئازیزترە

13/04/2026

⁨فیلمەکە باس لە کچێک دەکات بە ناوی جەین، کە لە منداڵیدا کچێکی تەنها بووە و هاوڕێیەکی خەیاڵی هەبووە بە ناوی مایکڵ ، جەین و مایکڵ هەموو ڕۆژانی یەکشەممە دەچوونە بەردەم فرۆشگای تیفانی لە نیویۆرک و کاتیان پێکەوە بەسەر دەبرد، بەڵام کاتێک جەین دەبێتە نۆ ساڵ، مایکڵ ون دەبێت « چونکە هاوڕێ خەیاڵییەکان کاتێک منداڵ گەورە دەبێت، دەبێت بڕۆن».
بیست ساڵ تێدەپەڕێت، ئێستا جەین گەورە بووە و خەریکە هاوسەرگیری دەکات بەڵام لە ژیانیدا دڵخۆش نییە، لەناکاو مایکڵ جارێکی تر لە ژیانیدا پەیدا دەبێتەوە، بەڵام ئەمجارەیان وەک مرۆڤێکی ڕاستەقینە و گەورە…..

Address

Rania
As Sulaymaniyah
46001

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when خۆشم دەوێی تائەبەد posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share