زانیاری نوێ

  • Home
  • زانیاری نوێ

زانیاری نوێ America Gate Business Service

دوای سێ ساڵ لە بڵاوبوونەوەی؛ ڕۆمانێکی چۆمان هەردی لە بەریتانیا پڕفرۆشترینەڕۆمانی "دیوارەکان دەچرپێنن" (Whispering Walls)...
25/03/2026

دوای سێ ساڵ لە بڵاوبوونەوەی؛ ڕۆمانێکی چۆمان هەردی لە بەریتانیا پڕفرۆشترینە

ڕۆمانی "دیوارەکان دەچرپێنن" (Whispering Walls) لە نووسینی ژنە شاعیر و نووسەری کورد (چۆمان هەردی)، دوای تێپەڕبوونی سێ ساڵ بەسەر بڵاوبوونەوەیدا، هێشتا لە بەریتانیا جێگەی سەرنجی خوێنەرانە و لە ڕیزی پێشەوەی پڕفرۆشترینەکاندا ماوەتەوە. ئەم هەفتەیە، لەلایەن یەکێک لە ناوەندە کولتوورییە دیارەکانی بەریتانیاوە، ڕۆمانەکە وەک "کتێبی هەفتە" دەستنیشان کرا.

ناوەندی "هاوس ئۆف ئەفسانە" (House of Afsana) لە نوێترین ڕاگەیەندراویدا، ڕۆمانی "دیوارەکان دەچرپێنن"ـی وەک هەڵبژاردەی یەکەمی خۆی بۆ ئەم هەفتەیە ناساند.

ناوەندەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم بەرهەمە هێشتا یەکێکە لە پڕفرۆشترین کتێبەکانی دەزگای چاپ و پەخشی ئەفسانە (Afsana Press)، کە ئەمەش مانەوە و کاریگەریی قووڵی بەرهەمەکە لەناو خوێنەرانی ئینگلیزیدا دەسەلمێنێت.
ڕووداوەکانی ڕۆمانەکە لە سەروبەندی داگیرکاریی ئەمریکا بۆ سەر عێراق لە ساڵی 2003دا دەست پێ دەکات.

چیرۆکەکە بە دەوری ژیانی سێ خوشک و برادا دەسوڕێتەوە کە بەسەر دوو وڵاتدا دابەش بوون؛ دووانیان لە تاراوگە (لەندەن) دەژین و ئەوەی تریان لە ناوخۆی کوردستان (سلێمانی) ماوەتەوە.

ئەم سێ کەسایەتییە لەگەڵ بیستنی هەواڵی نزیکبوونەوەی جەنگێکی نوێدا، دەگەڕێنەوە بۆ ڕابردووە پڕ لە کێشمەکێشەکەیان و یادەوەرییە درزتێبووەکانیان، تاوەکوو گرێکوێرەکانی خێزانەکەیان بکەنەوە.

پۆلیسی ئەڵمانیا سەرسامە لە جوانی کوردپاش بەڕێوەچوونی ئاهەنگی نەورۆز لە شاری بۆن لە وڵاتی ئەڵمانیا کە زیاتر لە 50 هەزار ک...
24/03/2026

پۆلیسی ئەڵمانیا سەرسامە لە جوانی کورد

پاش بەڕێوەچوونی ئاهەنگی نەورۆز لە شاری بۆن لە وڵاتی ئەڵمانیا کە زیاتر لە 50 هەزار کەس لە ڕەوەندی کورد تیایدا بەشدارییان کرد و یادی ئەو ڕۆژە پیرۆزەی نەتەوەی کوردیان کردەوە.

پاش تەواو بوونی ئاهەنگە گەورەکە پۆلیسی بۆن لە بەیاننامەیەک دا سەرسامی خۆی لە ڕەوشت و ئاکاری کوردانی بەشداری ئاهەنگەکە دەربڕیوە کە پاش تەواو بوونی بۆنەکە سەرەڕای تێکەڵ بوونی هەمووان لە هەردوو ڕەگەز، بەڵام هیچ جۆرە ڕووداوێکی زیادەڕۆیی بەرامبەر یەکتر ڕووی نەداوە هەروەک ئاماژەش بۆ ئەوە کراوە کە تەنانەت دەنگە دەنگێکیش لە نێو ئاهەنگگێڕان دروست نەبووە لە هەمووی ئەوانەش جێگەی سەرسوڕمانی پۆلیسی بۆن ئەوە بووە کە دوای تەواو بوونی ئاهەنگەکە شوێنەکە پاک کراوەتەوە و هەموو شتێک لە شوێنی خۆی دانراوە و کوردەکان بە شادومانی و وتنەوەی گۆرانی تایبەت بە خۆیان شوێنەکەیان جێهێشتووە.

بانگەوازی هەینی کوردایەتیئەمڕۆ لە دروشمەکانی خۆپیشاندانی هەینی کوردایەتی داواکاری سەربەخۆی کوردستان دەکرێت، چونکە هیچ دە...
30/01/2026

بانگەوازی هەینی کوردایەتی
ئەمڕۆ لە دروشمەکانی خۆپیشاندانی هەینی کوردایەتی داواکاری سەربەخۆی کوردستان دەکرێت، چونکە هیچ دەوڵەتێک کورد ناپارێزێ، کورد دەبێت خۆی دەوڵەتی هەبێت و خۆی بپارێزێت

26/01/2026

رۆژ و شەو نییە دەیان هەزار کورد لەسەر شەقامەکانی ئەوروپا و ئەمریکا و کەنەدا و بەریتانیا خۆپیشاندان نەکەن بۆ پاڵپشتی رۆژئاوا و دژی ئەحمەد شەرع و داعش

26/01/2026

کچێکی سلێمانی، بە دەنگی دلێری
پشتی دوژمن ئەشکێنێ
ورەی شۆڕشگێڕانە ئەفڕێنێ

ئەم هەواڵە بۆ یەکەم جارە بڵاودەبێتەوەگەنجێک چەند ملیۆن دۆلارێک دەبات بۆ رۆژئاوادڵشاد ئەنوەر رۆژنامەنوس لە شاری کەلار سەە...
26/01/2026

ئەم هەواڵە بۆ یەکەم جارە بڵاودەبێتەوە
گەنجێک چەند ملیۆن دۆلارێک دەبات بۆ رۆژئاوا

دڵشاد ئەنوەر رۆژنامەنوس لە شاری کەلار سەەپەرشتی هەڵمەتی کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری دەکات بۆ رۆژئاوا، بەڵام لە دەروازە سنووریەکان رێگەی پێناکرێت
دڵشاد لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک ئەم پۆستەی بڵاوکردووەتەوە

ئەمشەو چوومە سەر هێڵ و چاوەڕوانی وەڵامم… بەهیوام رێگەم پبدرێت بپەڕمەوە، بەچەندین ملیۆن دۆلارەوە ئەچمە رۆژئاوا، ئەمە تەحەدایە تکایە رێگەم پێبدەن…

هەرکات رەزامەندی پەڕینەوە بە پارەوە گەیشت، ئەوکات بەیەک هەفتە بە وەسڵەوە، ڕوونیدەکەمەوە چەندم گەیاندووە، دینار بە دینار بەوەسڵۆ بڵاوی دەکەمەوە..

تکایە رێگەم پێبدەن و چاوەڕوان بن…

ئەم پۆستە کاتییە، تەنها بۆ ئەوەی بگاتە شوێنی خۆیی و موافقە وەربگرم، ئەیسرمەوە تا نەگاتە مقابل…

٠٧٧٠١٥٩١٠٤٩
چاوەڕوانی وەڵامم، وەزارەتی ناوخۆ..

ئەم ئاپۆرایە دەبینی، ئەوە رانیەی دەروازەی راپەڕینەئەوە شەپۆلی بەرخودان و خرۆشانی کوردبوونە
26/01/2026

ئەم ئاپۆرایە دەبینی، ئەوە رانیەی دەروازەی راپەڕینە
ئەوە شەپۆلی بەرخودان و خرۆشانی کوردبوونە

ئومێدی رێکەوتن هەیە، کوردستانی سوریا پارێزراو دەبێت🔴 بەپەلە.. مەزڵوم عەبدی پەیامێکی نوێی لەبارەی رۆژئاوای کوردستان بڵاوک...
26/01/2026

ئومێدی رێکەوتن هەیە، کوردستانی سوریا پارێزراو دەبێت

🔴 بەپەلە.. مەزڵوم عەبدی پەیامێکی نوێی لەبارەی رۆژئاوای کوردستان بڵاوکردەوە

♦♦مەزڵوم عەبدی:
🔶 ئەمریکا و فەرەنسا و هاوپەیمانان لەسەر هێڵن

🔷پێشنیازی وەزیری پاراستن و پارێزگاری حەسەکەمان پێدراوە

🔶 پەیوەندیمان لەگەڵ دیمەشق هەیە و دانوستاند بەردەوامە

🔷ئەگەر داخوازییەکانمان جێبەجێنەکرێت، هیچ ڕێککەوتنێک واژۆ ناکەین.

🔶 بە پێی ڕێکەوتنەکان هیچ پێکدادانی سەربازی لە ناوچە کوردییەکان ڕوونادات

🔷مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، د. بەرهەم ساڵح، لەتیف ڕەشید، بافڵ تاڵەبانی، لەگەڵمانن و سوپاسیان دەکەین.

🔶سوپاسی خۆپیشاندانی بەرفراوانی کوردانی هەموو جیهان دەکەین.

🔷 جێگەی خۆشحاڵییە کە جارێکی تر ڕۆحی یەکگرتوویی کورد، هاوشێوەی ئەو گیانە فیداکارییەی لە 2014 لە کۆبانێ بینیمان، زیندوو بووەتەوە.

🔶ئەمڕۆ شاهیدی کۆدەنگییەکی نیشتمانین بۆ پشتیوانیکردنی دۆزی ڕۆژئاوا.

🔷 لە دانوستاندا لەگەڵ دیمەشق بگەینە هەر ئەنجامێک بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکەین

♦لە دانوستاندنەکاندا داوای مافی شارێکی دیاریکراومان نەکردووە، بەڵکو داوای هەموو مافی خاکی کوردستانمان کردووە بە گرێ سپیشەوە.

🔶هێرشێکی دڕندانە لە ڕەققە و تەبقا کرایە سەر کورد.

🔷 ئێمە وەک هەمیشە مەزڵوم بووین هەرگیز بەشێوازی ڕەگەزپەرستانە هەڵسوکەوتمان لەگەڵ کەس نەکردووە

🔶چیدیکە شەڕ بۆ ناوچە عەرەبییەکان ناکەین، خاکی کوردستان هێڵی سوورە و دەیپارێزین.

رێکخراوێکی نێودەوڵەتی لەسەر کۆمەڵکوژی کورد لە کۆبانی هاتەدەنگبەڵگە ڤیدیۆییەکانی تاوانەکانی عەرەبی سوەی بنێرن بۆ دامەزراو...
25/01/2026

رێکخراوێکی نێودەوڵەتی لەسەر کۆمەڵکوژی کورد لە کۆبانی هاتەدەنگ
بەڵگە ڤیدیۆییەکانی تاوانەکانی عەرەبی سوەی بنێرن بۆ دامەزراوە نێودەوڵەتیەکان

Address


46002

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when زانیاری نوێ posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

  • Want your business to be the top-listed Business?

Share