Vee Paper

Vee Paper Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Vee Paper, Recycling Center, Vee Road Saruchawa Sulaymaniyah, As Sulaymaniyah.

سەر ساڵی نوێ پیرۆز بێیت لەهەموو لایەک
31/12/2025

سەر ساڵی نوێ پیرۆز بێیت لە
هەموو لایەک

Future is coming.
19/11/2025

Future is coming.

خزمەت کردنی وولات ئەرکی سەرشانی هەموومانە
04/10/2025

خزمەت کردنی وولات ئەرکی سەرشانی هەموومانە

ئێمە تەنها کارتۆنی فڕێدراو بەکاردەهێنین بۆ دووبارە بەکارهێنانەوەی
02/10/2025

ئێمە تەنها کارتۆنی فڕێدراو بەکاردەهێنین بۆ دووبارە بەکارهێنانەوەی

01/10/2025

ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕای گــشتـی ...

بەداخەوە کەناڵی (AVA میدیا) و بەشێک لە کەناڵەکانی تر بەشێوەیەکی زۆر نائاکارانە و نا لۆژیکیانە و ناپیشەییانە لە مینبەری ڕاستی و ئازادیەوە دەبن بە مینبەری بەهەڵەدابردنی ڕای گشتی و شاردنەوەی ڕاستیەکان بەجۆرێک وای لێهاتووە بەشێک لەکاری میدیایی بۆتە هۆی تێکشکاندنی مرۆڤەکان نەک شوێنی بەرگری لە ماف و ئازادیەکان. بەبۆچوونی ئێمە هیچ ئیشێک وەکو کارکردن لە میدیادا پێویستی بە گەشەی فکری و ڕۆشنبیری نیە، بەداخەوە بەشێک لە کەناڵەکان لەبری ئەوەی هەڵگری پەیامی نیشتیمانی و و نەتەوەیی بن و شوێنی داکۆکی کردن لەمافی خەڵک، بەڵکو بونەتە شوێنی شێواندن و کارکردن بە ئاراستەی ڕەوتێکی سیاسی و ئامانجی تایبەت و کەسی کاردەکەن.
کەناڵی ئاڤا شەوی ٣٠ /٩/ ٢٠٢٥ ڕاپۆرتێکی بڵاو کردۆتەوە باس لە پێدانی مۆڵەت دەکات بەشێوەیەکی نا یاسایی بۆ درووستکردنی کارگەی ڕیسایکلینی کارتۆن (vee paper) لە ناحیەی بێتواتە کە ڕاستی بابەتەکە ئەوەیە سەرجەم ڕێکارە یاساییەکانی بڕیوە کە پڕۆژەکە بەپێی ڕێنماییەکانی دەستەی وەبەرهێنان مۆڵەتی وەرگرتووە بەژمارە ١٤٥٨ لە بەرواری ٢٠٢٤/١٢/١٨
بەڵام ئەوەی جێگای نیگەرانیە و دوورە لە ڕاستیەوە.
ئەویش ئەوەیە کەناڵی ئاڤا میدیا شەوی ٢٠٢٥/٩/٣٠ ڕاپۆرتێک بڵاو دەکاتەوە باس لە پێدانی مۆڵەت بۆ درووستکردنی کارگەی ڕیسایکلین دەکات بەشێوەیەکی نایاسایی لەسنوری ناحیەی بێتواتە کە ڕاستی بابەتەکە ئەوەیە کە پڕۆژەکە بەشێوەی یاسایی ڕێکارەکانی بڕیوە و مۆڵەتی دەستەی وەبەرهێنانی وەرگرتووە و بەپێی ڕێنماییەکانی وەبەرهێنان، به‌لام ئه‌وەی جێگای نیگه‌رانیه‌ و دووره‌ له‌ڕاستیه‌وه‌ ڕاستی بابه‌ته‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌یە كاك (دلێر ) ناوێك له‌كه‌ناڵی ئاڤاوه‌ په‌یوه‌ندی به‌ به‌ڕێز قائمقامی قه‌زای ڕانیه‌وه‌ ده‌كات پرسیاری ئه‌وه‌ی لێ ده‌كات هیچ زانیاریه‌كتان هه‌یه‌ له‌سه‌ر كارگه‌ی ریسایكلین وە کارەکانی گه‌یشتوه‌ بە كوێ گرێبه‌ستی بۆ كراوه‌ بەڕێزیان وتویەتی ئاگام له‌كارگه‌ی ریساكلین نیه‌، ئه‌گه‌ر گرێبه‌ست كرابێت دوو لایه‌ن په‌یوه‌ندیدارن ئه‌ویش به‌رێز سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سەربەخۆی ڕاپه‌ڕین و به‌رێز به‌رێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانیه‌كان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی ئیداره‌ی راپه‌رینه‌ بۆ هه‌ردوو قه‌زاكه‌یه‌ ئه‌وه‌ش ژماره‌كانیان ده‌توانی زانیاری له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه‌ وه‌ربگرن، له‌وه‌ زیاتر هیچ پرسیارێك ئاراسته‌ی ئێمە نه‌كراوه‌، بێ ئه‌وه‌ی ناوبراو پرسیار بكات له‌ئێمه‌ ئه‌وانه‌ مه‌به‌ستیان به‌دواداچونه‌ بۆ كارگه‌ی ریسایكلینی دروستكردن كارتۆن له‌سه‌روچاوه‌یە، به‌داخه‌وه‌ به‌شێوه‌یكی زۆر ناپیشه‌ییانە نوسروای قائمقامیه‌ت و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی وه‌به‌رهێنان ده‌هێننه‌ سه‌رشاشه‌ی ئاڤا میدیا و ئێمه‌ نوسراویشمانكردوه‌ ده‌لێن ئاگامان لێ نیه‌
‌‎به‌رێزان
‎ كه‌نالی ئاڤا بۆ میسداقیه‌تی خۆیان و كه‌ناله‌كه‌ په‌یامنێریان هه‌یه‌ له‌سنوره‌ ده‌كرا به‌ دواداچونیان بكردایه‌ مەیدانیه‌ن
‎١ .ده‌لێن زه‌ویه‌كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌خشه‌ی بنه‌ره‌تی شاره‌وانیه‌ پرسیاریان له‌سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سه روچاوه‌‌ بكردایه‌ یاخود پرسیاریان لە بەڕێوەبەرایەتی نەخشەدانانی ئاوەدانی ڕاپەڕین بکردایە.
‎٢.ده‌لێن زه‌وییه‌كه‌ كشتوكالیه‌وه‌نه‌كوژێنراوه‌ته‌وه بۆ پرسیار له‌به‌رێوه‌به‌ری گشتی كشتوكالی راپه‌رین ناكه‌ن بۆ راستی و دروستی بابه‌ته‌كه‌.
‎٣.ده‌لێن پرۆژه‌كه‌ مۆله‌تی قانونی وه‌رنه‌گرتوه‌ هیچ بنه‌مایكی قانونی نیه‌ بۆ پرسیار له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی وه‌به‌رهێنان ناكرێت بۆ راستی ودروستی بابه‌ته‌كه‌ ئایه‌ مۆله‌تی هه‌یه‌ یاخود نا .
‎بۆ گومانی تێدا نیه‌ به‌مه‌به‌ست كار بۆ ناشیرنكردنی سنوره‌كه‌ ده‌كرێت .
‎خۆشه‌ویستان بۆ به‌رچاو روونی هه‌موولایه‌ك

لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێز کاک قوباد تاڵەبانی و نوسینگەی بەڕێز جێگری سەرۆکی حکومەت بەڕێز مامۆستا (عەتا )بۆردی وەبەرهێنان لەسەر ئاستی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین پێکهاتووە بەسەرپەرشتی نوسینگەی به‌رێز کاک قوباد، وە بەڕێزان سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین و بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنان و تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەکان بەشدارن تیایدا ئامانج لەم بۆردە کار ئاسانی کردنە بۆ وەبەرهێنەران و ڕاکێشانی زۆرترین سەرمایەداران بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی وەبەرهێنان لە سنورەکەدا وە
بەڕێز جێگری سەرۆکی حکومەت تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپاردووە کارئاسانی بۆ وەبەرهێنەران بکرێت بۆ ئەوەی زۆرترین پڕۆژەی وەبەرهێنان ئەنجام بدرێت و دەرفەت و هەلی کار بۆ دانیشتوانی سنورەکە بڕەخسێنرێت و ئاوەدانی زیاتر ڕوو لە سنورەکە بکات وە خۆشبەختانە جوڵەی باشی وەبەرهێنان لە سنورەکەدا دەستی پێکردووە ئەمەش جێگای دڵخۆشی خەڵکی ناوچەکەیە ...
بۆیە ئێمە لە قائمقامیەتی قەزای ڕانیە لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پشتگیر و پشتیوانی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان دەبین لە سنورەکەدا بەپێی یاساو ڕێنماییەکانی دەستەی وەبەرهێنان و ڕەچاوکردنی قەرەبووکردنەوەی هاوڵاتیان کە خاوەنی موڵکن بەپێی یاساو ڕێنماییەکان داکۆکی کاری مافی هاوڵاتیانی خۆمان دەبین بەڵام گومانی تێدانیە کەناڵی ئاڤا میدیا و بەشێک لە کەناڵەکانی تری هاوشێوە بە ئامانجی سیاسی کار بۆ ناشرینکردنی ئەم سنورە دەکەن هەر لە پرسی مادەی هۆشبەر و کۆچی گەنجان و كه‌ له‌قه‌باره‌ی خۆی گه‌وره‌تر كراوه‌.

لە زۆر وێستگەی کارکردنی لێژنەکانمان
کارو چالاکی لێژنە هاوبەشەکانی قائمقامیەتی قەزای ڕانیە یان بە ئامانج گرتووە بۆ لێدان لە گرینگی کاروچالاکیەکان
تەنها لەپێناو ناشرینکردنی ئیدارەی ناوچەکەدا کۆمەڵێک پرس دەخەنەڕوو دوور لەهەموو ئیتیکێکی ڕۆژنامەوانی هەوڵدەدەن لێدوان لە بەرپرسەکان وەربگرن دواتر لەژووری هەواڵ بەئارەزووی خۆیان دەسکاری بابەتەکان دەکەن بۆ ئەمەش ئێمە چەند بەڵگەیەکمان لایە و بەرەسمی ئاگادارمان کردوونەتەوە بەڵام پابەندی بەڵێنەکانیان نەبوون و دووبارەو چەند بارە هەڵەکان دووبارە دەکەنەوە
بەڵام هاوڵاتیان لە ئێستادا چاوکراوەن و دەزانن کام سەرچاوەی هەواڵە کار بۆ ئاراستەیەکی درووستی کۆمەڵگا دەکات و کام کەناڵەش دژی بەرژەوەندیە گشتیەکان دوور لەهەموو بەهاو چەمکی ڕۆژنامەوانی کاردەکەن تەنها بۆ کۆکردنەوەی لایک و کۆمێنت، لەگەڵ ڕێزدا...

ڕاگەیاندنی قائمقامیەتی قەزای ڕانیە

بەناوی خوای گەورەومیهرەبان       بابەت: ڕونکردنەوەوەک کۆمپانیای (vee paper)بۆ ڕیسایکلکردنی کارتۆن و دروستکردنی کاغەزی کا...
20/04/2025

بەناوی خوای گەورەومیهرەبان
بابەت: ڕونکردنەوە
وەک کۆمپانیای (vee paper)بۆ ڕیسایکلکردنی کارتۆن و دروستکردنی کاغەزی کارتۆن کەدەستی بەکارەکانی کردووە لەسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین -ناحیەی سەروچاوە ، سەبارەت بەهەموو ئەو دەنگۆ و هەواڵە ناڕاستانەی کە چەند ڕۆژێکە لە ڕێگەی چەند پەیج و ئەکاونتێک بڵاوکراوەتەوە لەسەر کۆمپانیاکەمان دەمانەوێت بەچەند خاڵێک ڕونکردنەوە بدەین بە دانیشتوان و کەسایەتی و لایەنە سیاسی و حکومی ناحیەی سەروچاوەی خۆشەویست :
١- پڕۆژەی کۆمپانیاکەمان تەنیا ڕیسایکلکردنی کارتۆن و دروستکردنی کاغەزی کارتۆنە نەوەک خۆڵ و خاشاک و پلاستیک و پاشماوەی خاشاکی ماڵان بێت ،پرۆژەی کۆمپانیا سەد لەسەد دۆستی ژینگەیە هیچ دوکەڵ و ژاوەژاو بۆنی ناخۆشی نیە بۆ ناوچەکە
٢-سەبارەت بەو دەنگۆیەی گوایە دەستمان گرتوە بەسەر زەوی جوتیاران ئەم هەواڵە دورە لەڕاستی چونکە پڕۆژەکەمان بەپێی ڕێکاری یاسایی کارەکانی ئەنجام داوە و لەکاتی ئیستا مۆڵەتی رسمی و فەرمانی دەستابەکاربونی هەیە وە ئەو زەویە طاپۆیە لەساڵەکانی ٢٠٠٠ وە تۆمارکراوە بەناوی سەرۆکایەتی شارەوانی سەروچاوە، وە لەلایەن ئەم جوتیارانە سکاڵای یاساییان لەسەر تۆمارکردین لەبنکەی پۆلیسی شکارتە بەڵام دوای دەرکەوتنی ڕاستیەکان دۆسیەکەیان داخرا لەلایەن دادگای بەڕيز پاشان بڕیاری دادگاتان تمیزیان کردوە بەڵام لەبەرژەوەندی کۆمپانیاکەمان پەسەند کرا
٣- سەبارەت بە قەرەبوو نەکردنەوەی جوتیاران ، هەرچەندە ئەم جوتیارە بەڕێزانە بەپێی زانیاری ئێمە هیچ گرێبەستی زراعی یان نیە بەڵکو بەنرخێکی کەم ئەم زەویانەیان کڕیوە وە زانیویانە کەئەم زەویانە لەسنوری شارەوانین بەڵام ئێمە وەک کۆمپانیا ئامادەین بۆ قەرەبوو کردنەوەیان ئەگەر بەپێی شرع و قانون لەسەر ئێمە بێت
٤-سەبارەت بەو گەنمەی کە ئەم جوتیارانە چاندویانە ، ئێمە پێشتر لەرێگەی شارەوانی و پۆلیس و چەندین دانیشت پێمان ڕاگەیاندوون کەئەم زەویانە مەکێڵن چونکە ڕادەستی کۆمپانیاکەمان کراوە وە خۆشیان دانیان ناوە بەم ڕاستیە بەڵام ئەم جوتیارە بەڕێزانە بەبێ پرس و ڕەزامەندی ئێمە هەڵساون بەکێڵانی زەوی پڕۆژەکەمان وە ئێمە لەسەر کێڵانی ئەم زەویە سكاڵای یاساییمان لە ڕێگەی پارێزەری کۆمپانیا لەسەر تۆمارکردن لە بنکەی پۆلیسی سەروچاوە و بەکفالەت ئازادکراون لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی حاجیاوا
لەگەڵ ڕێزد….

کۆمپانیای vee paper

هەکی کار لە veepaper : کۆمپانیایی veepaper و کارگەی دروستکردنی کاغەزی کارتۆن (veepaper) هەلی کار بۆ ئەم بەشانەی خوارەوە ...
18/04/2025

هەکی کار لە veepaper :
کۆمپانیایی veepaper و کارگەی دروستکردنی کاغەزی کارتۆن (veepaper) هەلی کار بۆ ئەم بەشانەی خوارەوە بۆ شارۆچکەی سەروچاوە ڕادەگەیەنێت .
١- ئەندازیاری شارستانی .
٢-ڕووپێوی .
٣-وەستای دیوار .
٤-کرێکارەکان بۆ هەمووبەشەکانی دروستکردن دیوار و نجاری و حدادی .
٥-وەستای تەختە و دار
٦- وەستای شیش بەستن .
رۆژی سێ شەممە بەرواری ٢٢/٤/٢٠٢٥ cv یەکان وەردەگرین لە ئۆفیسی پرۆژە لە شارۆچکەی سەروچاوە .

** پڕۆژەی  [  veepaper  ] بۆ  ڕیسایکلکردنی کارتۆن   لە شارۆچکەی سەروچاوە.  دەست دەکات بە بونیادنانی پرۆژەکەی وە هەلی کار...
17/04/2025

** پڕۆژەی [ veepaper ] بۆ ڕیسایکلکردنی کارتۆن لە شارۆچکەی سەروچاوە. دەست دەکات بە بونیادنانی پرۆژەکەی وە هەلی کار داوادەکات

پڕۆژەی ڕیسایکلکردنی کارتۆن کاتێک لە ناوچەیەک دادەمەزرێت، کاریگەری ڕاستەوخۆ و درێژخایەنی هەیە لەسەر ئابووری، ژینگە و کۆمەڵگای ناوچەکە. ئەم سوودانە دەکرێت بەم شێوەیە دیاری بکرێن:
**١- سوودە ئابوورییەکان (Economic Benefits)**
✅ **دروستبوونی هەلی کار:**
- کارگەکە دەبێتە هۆی دروستبوونی دەیان کار بۆ خەڵکی ناوچەکە، لە بواری کۆکردنەوە، جیاکردنەوە، ڕیسایکلکردن و فرۆشتنی کاڵا.
- هەلی کار بۆ کەسانی خاوەن پیشە و ئەندازیار و گەنجان دروست دەکات.

✅ **گەشەی بازرگانی:**
- بازرگانی ناوخۆیی چالاک دەبێت، چونکە کارگەکە پێویستی بە خزمەتگوزارییەکانی وەک گواستنەوە، خزمەتگوزارییە تەکنیکییەکان و ماددەی خاو هەیە.
- دەکرێت سەرچاوەی داهاتی نوێ بۆ کۆمپانیا بچووکەکان بێت.

✅ **کەمکردنەوەی تێچووی بەرھەمھێنان:**
- ناوچەکە دەتوانێت کارتۆنی بەکارهاتووی خۆی بفرۆشێت بە نرخێکی ڕێژەیی بۆ کارگەکە، کە ئەمەش داهاتێکی زیادە بۆ خەڵک.

**٢- سوودە ژینگەییەکان (Environmental Benefits)**
🌱 **کەمکردنەوەی خاشاک:**
- کارگەکە ڕێگری لە بوونی کارتۆن و کاغەز لە زبڵەکان دەکات، کە ئەمەش ژینگەی ناوچەکە پاکتر دەکات.
- کەمکردنەوەی پیسایی و
- پاک ڕاگرتنی ژینگە.

🌳 **پاراستنی سەرچاوە سروشتییەکان:**
- بە ڕیسایکلکردنی کارتۆن، کۆکردنەوەی کاغەزەکان لە ناو زبڵ و دەبێتە دیاردەیەکی دەگمەنی شارستانی لە عێراقدا.
- کەمکردنەوەی دەردانی گازی CO₂ لە بەرھەمھێنانی کاغەز لە سەرەتاوە،ئەویش بە نەبڕینی دارەکان .
**٣- سوودە کۆمەڵایەتییەکان (Social Benefits)**
👨‍👩‍👧‍👦 **پەرەپێدانی شارستانیەت:**
- خەڵک فێری ڕیسایکلکردن و پاراستنی ژینگە دەبن، کە ئەمەش ڕەفتاری کۆمەڵایەتی باشتر دروست دەکات.
- زیادبوونی بەرزی ڕەوشی ژیانی خەڵک بەهۆی داهات و کارە نوێیەکان.

🏥 **تەندروستی باشتر:**
- کەمبوونەوەی پیسایی و خاشاک ڕێگەگرتنی لە نەخۆشییەکانی وەک هەناسە و ئەلەرژی دەکات.

**٤- پێشکەوتنی پێکهاتەیی (Infrastructure Development)**
🛣️ **گەشەکردنی پێکهاتەکان:**
- کارگەکە دەبێتە هۆی دروستکردنی ڕێگا نوێ، سیستەمی کارگێڕی باشتر، و دەزگا ژینگەییەکان.
- زیادبوونی بەهای زەوی و خانووەکان لە ناوچەکە.

**کۆتایی:**
پڕۆژەی ڕیسایکلکردنی کارتۆن تەنها کارگەیەکی سادە نییە، بەڵکو دەبێتە هۆی گۆڕانکارییەکی ئابووری و کۆمەڵایەتی لە ناوچەکە. کاتێک بە باشی بەڕێوەدەچێت، دەکرێت ببێتە نموونەیەکی سەرکەوتوو لە بواری ئابووری سوودبەخۆڕایی (Circular Economy) لە ناوچەکە.
هەر بەم هۆیەوە دەمانەوێت هەموو ئەو بەڕێزانەی دەیانەوێت لەگەل ئێمە کاربکەن لەبوارەکانی
١- ئەندازیاری شارستانی
٢-رووپێو
٣-وەستای دیوار
٤-کرێکارەکان بۆ هەمووبەشەکانی دروستکردن دیوار و نجاری و حدادی .
٥-وەستای نەجارە حداد .
رۆژی سێ شەممە cv یەکان وەردەگرین لە ئۆفیسی پرۆژە .
٦-لەکاتی تەواو بونی کارەگەکەمان هەموو دەرچوانی بەشی کۆمپیوتەر و میکانیک و بەشی کیمایی وەبەشە جۆراوجۆرەکان داوادەکەین

30/03/2025

Address

Vee Road Saruchawa Sulaymaniyah
As Sulaymaniyah

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Vee Paper posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share