Itfu

Itfu For computer science

جياوازى له یەک وێنە .. گۆڕانکاری ڕوکاری وێندۆز تەنها لە ماوەی ٢٩ ساڵی ڕابردوو
04/03/2020

جياوازى له یەک وێنە ..
گۆڕانکاری ڕوکاری وێندۆز تەنها لە ماوەی ٢٩ ساڵی
ڕابردوو

لەم لینکەی خوارەوە بزانە ئادت بۆ چەند کەس ناردووە بەلام هەتا ئیستا وەلامی ئادەکەی تۆ نەداوەتەوە هەموو ئەو کەسانەی تیدایە...
03/03/2020

لەم لینکەی خوارەوە بزانە ئادت بۆ چەند کەس ناردووە بەلام هەتا ئیستا وەلامی ئادەکەی تۆ نەداوەتەوە
هەموو ئەو کەسانەی تیدایە کەوا ئادی تۆیان قبول نەکردووە
دەتوانی رەشیان بکەیتەوە یان دووبارە بیانیریتەوە

https://m.facebook.com/friends/center/requests/outgoing/

ئەو ولاتانەی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون چەند کەس توش بوون چەند جارەسەر کراونچەند کەس مردوون هەموو ئەوانە لەو لینکەوە بزانە...
23/02/2020

ئەو ولاتانەی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون
چەند کەس توش بوون
چەند جارەسەر کراون
چەند کەس مردوون
هەموو ئەوانە لەو لینکەوە بزانە

https://m.youtube.com/watch?v=qgylp3Td1Bw
Cases : حالەتی توش بوون
Deaths : حالەتی مردن
Recovered : چارەسەر کراو

Novel coronavirus Live Streaming: Breaking news, world Map and live counter on confirmed cases, recovered cases(COVID-19). I started live stream at 26th Jan....

جۆرەکانی ویندۆزی کۆمپیوتەرکۆمپیوتەر چەند ویندۆزەکی هەیە بۆ بەکارهینانی سیستەمی کۆمپیوتەر . ویندۆزەکان جۆریان زۆرە بە گوێ...
22/02/2020

جۆرەکانی ویندۆزی کۆمپیوتەر
کۆمپیوتەر چەند ویندۆزەکی هەیە بۆ بەکارهینانی سیستەمی کۆمپیوتەر . ویندۆزەکان جۆریان زۆرە بە گوێرەی بەکار هینەر بەکاردەهینریت . بەپێی ئیش کردن ویندۆزەکان دەگوریت بەکارهینەر بە ئارەزوی خۆی دەتوانیت یەکیک لە ویندۆزەکان بەکاربهینیت
جۆرەکانی ویندۆس ئەمانەن

١. ویندۆسی مایکرۆسۆفت
یەکەمجار لەلایەن بیل گەیتسەوە بلاو کرایەوە لەسالی ١٩٨٣

٢.ویندۆسی مایکرۆسۆفت ڤیرژنی یەک
هەر لەلایەن بیل گەیتسەوە پەرەی پیدرا ئەوککات بە نەخی ١٠٠ دۆلار دەفرۆشرا لەسالی ١٩٨٥

٣. ویندۆسی مایرۆسۆفت ڤیرژن ٢
لەسالی ١٩٨٧ بەنرخی ١٠٠ دۆلار دەفرۆشرا

٤. ویندۆسی ٣٨٦ لەهەمان سال و هەمان نرخ

٥. ویندۆس ٢٨٦
لەسالی ١٩٨٨ بەهەمان نرخ
٦. وینۆسی مایکرۆسۆفت ڤیرژن ٣
لەسالی ١٩٩٠ کە بە ١٤٩ دۆلار دەفرۆشرا وە بۆ ئەپگرەیت بە ٧٩ دۆلار دەفرۆشرا

٧.ویندۆوس NT
کە یەکەمجار بوو شەریکەی IBM بەژداری سیستەمی کرد ناوی مایکرۆسۆفتی بۆ گۆری بۆ windows nt os هەمان ڤیرژن لە سالی ١٩٩١

٨. ویندۆسی مایکرۆسۆفت ڤیرژنی ٣.١
لەسالی ١٩٩٢ کە لە دوومانگی بلاو بونەوە یەک ملیۆنی لێ فرۆشرا

٩. وینۆسی مایکرۆسۆفت ٣.١١
سالی ١٩٩٣

١٠. ویندۆسی ٩٥
لەسالی ١٩٩٥ بلاو بۆیەوە

١١. ویندۆسی CE ڤیرژن ٢
لەسالی ١٩٩٧

١٢. ویندۆسی ٩٨
لەسالی ١٩٩٨ بلاو بویەوە

١٣. ویندۆسی ٢٠٠٠
لە سالی ٢٠٠٠ بلاو بویەوە

١٤.ویبدۆس ME
لە سالی ٢٠٠٠ بلاو بویەوە

١٥. وینۆس XP
لەسالی ٢٠٠١ بلاو بویەوە

١٦. ویندۆس VISTA
لەسالی ٢٠٠٧ بلاو بویەوە لەگەل ئۆفیسی ٢٠٠٧

١٧. ویندۆس Server
لە سالی ٢٠٠٨ بلاو بویەوە

١٨. وینۆسی 7
لە سالی ٢٠٠٩ بلاو بویەوە

١٩. ویندۆس 8
لە سالی ٢٠١٢ بلاو بویەوە

٢٠. ویندۆس 8.1
لەسالی ٢٠١٣ بلاو بویەوە

٢١. ویندۆس 10
لەسالی ٢٠١٥ بلاو کرایەوە

لەماوەیەکی نزیک دا فیرکاریەکانی ئۆفیس  بلاو دەکەینەوە بە ئۆنلاین فێرکاری vip  هەیە  بۆ خۆ تۆمارکردن بۆ vip  نامە بۆ پەیج...
20/02/2020

لەماوەیەکی نزیک دا فیرکاریەکانی ئۆفیس بلاو دەکەینەوە بە ئۆنلاین
فێرکاری vip هەیە
بۆ خۆ تۆمارکردن بۆ vip نامە بۆ پەیج بنێرن

زانیاریTCP  و  UDPدوو لە بەناوبانگترین پڕۆتۆکۆڵی نێو تۆڕی جیهانی ئینتەرنێتن کە هەریەکەیان بە شێوەیەکی تایبەت بە خۆیان کا...
18/02/2020

زانیاری
TCP و UDP
دوو لە بەناوبانگترین پڕۆتۆکۆڵی نێو تۆڕی جیهانی ئینتەرنێتن کە هەریەکەیان بە شێوەیەکی تایبەت بە خۆیان کاردەکەن و پشتیان پێدەبەسترێت، لێرەدا هەوڵدەدەین بە کورتی باسێکییان لێوە بکەین.
*ـ(TCP) گواستنەوە لە ژێڕ کۆنترۆڵدایە، پەیوەستن بەیەکەوە و بە ڕیز دەنێردرێن تا ئەگاتە دەست وەرگر لە بەرامبەردا(UDP) بە گورز داتاکە دەنێرێت سەرەڕای ئەوەی داتاکان پەیوەندییان بە یەکەوە نیە گەرەنتی ئەوەی لەگەڵدانیە بگاتە وەرگر.
* ـ(TCP) لەلایەن ئەو بەرنامانەوە بەکاردێت کە دڵنیایی لە گەشتنی داتاکە بەلایانەوە گرنگە لە بەرامبەر دا(UDP)لەلایەن ئەو بەرنامانەوە بەکاردێت کە خێرا گەشتنی داتاکە گرنگە بەلایانەوە هەروەها ئەو ڕاژانەی کە جوابی چەن داواکارییەکی بەرانبەرییان دەدەنەوە هەر ئەم پڕۆتۆکۆڵە بەکاردەهێنن.
* پڕۆتۆکۆڵەکانی وەک(DNS,DHCP,TFTP,SNMP,RIP,VOID) پڕۆتۆکۆڵی TCPبەکاردەهێنن.
لە بەرامبەردا UDP لە لایەن(HTTP,HTTPs,FTP,SMTP،Telnet)بەکاردەهێنرێت.
* قەبارەی سەرە داتا لە (TCP) دەگاتە ٢٠ کیلۆبایت لەبەرانبەردا سەرە داتا لە UDP)) ٨کیلۆ بایتە.

چۆن لاپتۆپ بکرین؟ کامیان باشترن؟ با درێژی نەکەمەوە راستەوخۆ دەچمە سەر بابەتەکە سەرەتا با تێبگەین کۆمپیوتەر چیە و پارچەکا...
17/02/2020

چۆن لاپتۆپ بکرین؟

کامیان باشترن؟

با درێژی نەکەمەوە راستەوخۆ دەچمە سەر بابەتەکە

سەرەتا با تێبگەین کۆمپیوتەر چیە و پارچەکانی چین تاکو بزانین چ جۆرێک هەلبژێرین،چونکە ئەوەی جیاوازی لە نێوان لاپتۆپەکان دروست دەکات تەنها تایبەتمەندیەکەی ناویتیان نەک ئەو مارکەیەی کە دروستی دەکات

- بەشە سەرەکیەکانی کۆمپیوتەر لە ئەنجامدانی تاسک و کارو بار بریتیە لە:

پرۆسێسەر

رام

هارد

گرافیک کارد

جۆری شاشە

.

- بەشە لاوەکیەکان بریتین لە:

ماوس

کیبۆرد

بڵندگۆ

دیڤیدی رایتەر

دیزاین و شێوە

رەنگ

- بەشە لاوەکیەکان هەر کامێکیان بێت بۆ پرۆگرامەرێک هەمووی یەک جۆرە ئیش دەکات و هیچ جیاوازی نیە، واتا لێرە کێشەمان لەگەڵ بەشە لاوەکیەکان نیە

- با بێینە سەر بەشە سەرەکیەکان

1- رام

کاری رام ئەوەیە داتای داواکراوی ناو هارد لەخۆیدا خەزن دەکات بە شێوەیەکی کاتی

بۆ نمونە کە تۆ پرۆگرامێک دەکەیتەوە و کۆد دەنوسی، ئەو پرۆگرامە لەناو رام کار دەکات، ئەو کۆدانەی دەینوسی هەمووی لەناو رام زەخیرە کراوە بە شێوەیەکی کاتی، دوای ئەوەی کە کۆدەکانت سەیڤ دەکەی و بەرنامەکە دا دەخەی ئیدی کۆدەکان لەناو هاردەکە بە شێوەیەکی هەمیشەیی خەزن دەبن و پرۆگرامەکە و کۆدەکان لەناو رامەکە دەچنە دەرەوە.

واتا هەر پرۆگرامێک کە هەڵبێت ئەوا لەناو رام کار دەکات و هەر کاتێک پرۆگرامەکە داخرا لەناو رام نامێنێت، ئەو بەرنامانەی پێویستیان بە رام هەیە لە بەرنامەیەکەوە بۆ بەرنامەیەکەوە جیاوازە

بۆ نمونە

ڤیشوەل ستودیۆ وا باشترە رامت 8 گێیا بایت بێ، ئەگەر زیاتریش بێ باشترە

ئەندرۆید ستودیۆ وا باشترە رامت 8 بێ و زیاتر بێ باشترە

بۆ ئەدۆب پرێمەر نابێ رامت لە 8 کەمتر بێ، ئەگەر ڤیدیۆی فول ئێچ دی دروست بکەیت پێویستە رامت 16 بێ یان زیاتر، ئەگەر ڤیدیۆی فۆرکەی دروست بکەی وا باشترە 32 کەمتر نەبێ

بۆ کۆد بلۆکس و ئەوانەی سی پلەس پلەس و سی بەکاردێنن رام 8 گێگا زۆریشە

لە پرۆگرامینگدا بە گشتی 8 گێگا کێشەی نیە و بۆ

هەموو زمانەکان دەبێ و قورس نابێ

رامیش خێرایی هەیە، DDR2, DDR3, DDR4

لاپتۆپەکانی جینیرەیشن 7 و بەرەو سەرەوە زۆربەی زۆریان DDR4ن کە لە هەموویان خێراترە، رامی DDR5 هەیە بەلام لە ئێستادا تەنها لەسەر گرافیک کارد جێگیر کراوە.

ئەوە باسێکی رام بوو زۆر بە کورتی

2- پرۆسێسەر

ناوەندی چارەسەرکردنی زانیاری

ئەوە گرنگترین بەشە، ئەگەر ئەو بەشەت باش و بەهێز بێ بە گشتی زۆربەی پارچەکانیتر دەبێ باش و بەهێز بێ

بۆ کۆمپیوتەری لاپتۆپ و دێسکتۆپ دوو کۆمپانیای سەرەکی هەیە کە پرۆسێسەر دروست دەکەن

AMD & intel

باوترینیان لە کوردستان و عێراق بریتیە لە ئینتێل، کە لە رووی نرخەوە لە ئەی ئێم دی گرانترە زۆربەی کات

جۆرەکانی پرۆسێسەری ئینتێل بریتیە لە

Xeon

Core

Atom

Celeron

Pentium

Itanium

Quark

کامیان بۆ من باشە؟

لە بازاردا باوترینیان کۆر و سیلیرۆن و پێنتیۆمە

زیۆنیش زیاتر بۆ دیزاینەر و ئەو کەسانە باشە کە کاری گرافیک و ئیدیت دەکەن

سیلیرۆن تەنها بۆ ئۆفیس و کاری سادە باشە و کارەبایەکی زۆر کەمی پێویستە

ئەتۆم لە لاپتۆپی بچوکدا هەیە کە ئەویش بۆ کاری سادە باشە

پێنتیۆم بۆ کاری سادە باشە بەلام تۆزێک لە سیلیرۆن بەهێزترە، بۆ کاری پرۆگرامینگ باشە ئەگەر تەنها کۆد بنوسی بەلام ئەگەر ستودیۆیەکان بەکاربێنیت ئەوا باش نیە

باوترینیان کۆرە بە تایبەت لە رووی بازار و لە کوردستان

کۆر لە ئێستادا چوار زنجیرەی هەیە

Core i3

Core i5

Core i7

Core i9

Core X

Core M

هەر زنجیرەیەکیشیان چەند جۆرێکی هەیە

H

HQ

HK

U

MQ

M

T

QM

باوترینیشیان لە کوردستان U, H, HQ

جیاوازی ئێچ لەگەل ئێچ کیو ئەوەیە کە ئێچ کیو لە جینیرەیشنی 7 و بەرەو خوارەوەیە، لە جینیرەیشنی 8 و بەرەو سەرەوە دەبێتە ئێچ بە تەنیا، واتا تەنها ناوەکەی گۆردراوە

پرۆسێسەری جۆری U نرخیان زۆر هەرزانە و لایەنە باشیەکەیان ئەوەیە کە کارەبا کەم سەرف دەکەن، بۆ پرۆگرامەر زۆر باشە بەلام بۆ گەیمەر و دیزاینەر و ئەو کەسانەی کاری قورس دەکەن باش نیە

پرۆسێسەری جۆری H و HQ زۆر بەهێزن بەلام نرخیان گرانترە و بۆ هەموو جۆرە ئیشێک دەبن، زیاتر گەرم دەبن و کارەبایەکی زیاتر سەرف دەکەن.

چۆن بزانین پرۆسێسەرەکە جینیرەیشنی چەندە و ساڵی چەند دروستکراوە؟

هەموو پرۆسێسەرێک مۆدێل نەمبەری هەیە

بۆ نمونە پرۆسێسەری

Intel core i7-8750H

لە گووگل بنوسە

Intel core i7-8750H release date

پێت دەلێ سالی چەند دروست کراوە

بە هەمان شێوە بۆ ئەی ئێم دیش هەمان شت لە گووگل بنوسە و پێت دەڵی ساڵی چەند دروستکراوە

وە پرۆسێسەرێکی وەک intel core i5-8300H لە رووی خێراییەوە لە هەموو کۆر ئای حەوتێکی جینیرەیشن حەوت و بەرەو خوار بەهێزترە

وە تێگەیشتنێکی هەڵەش هەیە کە دەووترێ ئینتێل باشترە لە ئەی ئێم دی، بەلام لە ساڵی 2018وە تا ئێستا پێچەوانەکەی راستە

ئەوە باسی پرۆسێسەر بوو زۆر زۆر بە کورتی و بە سادەیی

3- هارد

هاردیش زۆر جۆری هەیە

کۆنەکان زۆر گرنگ نین بەلام نوێیەکان ئێستا باوترینیان دوو جۆری سەرەکین

HDD

SSD

ئێچ دی دی میکانیکیە و زۆر خاوە و بە بەربوونەوە و زەبر بەرکەوتن تێک دەچێ، ئەوەیان ئێستاش زۆر باوە چونکە نرخەکەی هەرزانە

ئێس ئێس دی باشترین جۆری هاردە و کە زۆر جۆری هەیە، باوترینیان

Sata

M.2

NVme

ئێن ڤی ئێم ئی لە ئێستادا باشترین و خێراترین و گرانترین هاردە لە لاپتۆپدا

ئەگەر لاپتۆپەکەت هاردەکەی ئێس ئێس دی بێ و کۆر ئای سێ بێ باشترە لە لاپتۆپێک کۆر ئای نۆ بێ و هاردەکەی ئێچ دی دی بێ

ئەگەر لاپتۆپەکەت بە هاردێکی ئێچ دی دی بە 50 چرکە دابگیرسێ ئەوا بە هاردێکی ئێس ئێس دی بە 10

چرکە دادەگیرسێ

هاردی ئێچ دی دیش خێرایی هەیە

5200RPM

7200RPM

10000RPM

15000RPM

بە هەمان شێوە ئێس ئێس دیش خێرایی هەیە، واتا مەرج نیە ئێچ دی دی هەموو وەک یەک بن و ئێس ئێس دی ئێن ڤی ئێم ئی هەموو وەک یەک بن

ئەوە باسی هارد بوو زۆر بە کورتی

4-گرافیک کارد

یان ناسراو بە کارت شاشە

سێ کۆمپانیای سەرەکی گرافیک کارد بۆ لاپتۆپ دروست دەکەن

Intel

AMD

Nvidia

گرافیک کاردیش دوو جۆرن

1-Integrated

ئەو جۆرە لە لایەن ئەی ئێم دی و ئینتێلەوە دروست

دەکرێ

زۆرجار پێی دەووترێ داخلی یان مُتَّصِل

کە هەموو کۆمپیوتەرێک دەبێ بە لایەنی کەم گرافیک کاردێکی داخیلی هەبێ لەناو پرۆسێسەرەکەدا.

ئەگەر تۆ گەیم و مۆنتاژ و ئیدیت و گرافیک و کاری دیزاین ناکەیت ئەوا گرافیکی داخیلی باشە بۆت

واتا بۆ پرۆگرامینگ هیچ پێویستت بە خارجی نیە

هی ئینتێل بە گشتی لە 128مێگا بایت و کەمترن

هی ئەی ئێم دی بە گشتی 512 مێگابایتن

2-Dedicated

ئەوەیان کە پێی دەووترێ مُنفَصِل یان خاریجی

واتا لە دەرەوەی پرۆسێسەر جێگیر کراوە

ئەوانەی ئەو جۆرە گرافیک کاردانە دروست دەکەن بۆ لاپتۆپ و دێسکتۆپ دوو کۆمپانیای سەرەکین

AMD

Nvidia

لێرە زیاتر نڤیدیا باوترە بەلام نرخەکەی لە ئەی ئێم دی گرانترە

جۆرە باوەکانی بریتین لە

GTX

RTX

Quadro

کوادرۆ بۆ وۆرکستەیشن و دیزاین زۆر باشە بەلام بۆ

یاری باش نیە

کوادرۆش زۆر جۆری هەیە کە هەندێکیان بە هەزارەها دۆلار دەفرۆشرێن

ئەوانەی بۆ یاری و کاری دیزاین دەبن بریتین لە GTX و RTX.

ئار تی ئێکس باشترە لە گی تی ئێکس لە رووی گرافیک و پیرفۆرمانسەوە و هەروەها پشتگیری لە کوالێتی HDR دەکات

وە هەروەها هەر گرافیک کاردێک قەبارەی هەیە، ئەو داتا و گرافیکەی کە دێتە سەر شاشەکەت سەرەتا دەبێ بە گرافیک کاردیشدا تێپەر ببێت، یاری وا هەیە کوالێتی فۆرکەی و ریسۆلیوشنی زۆر بەرزە، کە ئەو وێنانەی نیشانتی دەدات لە هەر چرکەیەک رەنگە قەبارەی هەبێ

جاری وا دەگاتە 5 گێگا لە یەک چرکەدا، ئەوکات دەبێ گرافیک کاردەکەی قەبارەی لە 6 گێگا کەمتر نەبێ، ئەگەر کەمتر بێ یاریەکە یان ئیشەکە لاگ دەکات و دەوەستێ چونکە توانای وەرگرتن و پەخش کردنی ئەو قەبارە زۆرەیەی نیە.

بەلام لە هەمان کاتدا گرافیک کاردیش خێرایی هەیە

بۆ نموونە

Nvidia GTX 1060 3GB

قەبارەکەی سێ گێگایە

بەلام خێراترە لە

Nvidia GTX 1050 4GB

ئەمەیان قەبارەکەی چوار گێگایە بەلام لە رووی نرخەوە هەرزانترە و هەروەها لە رووی خێراییەوە نزمترە لە 1060 3GB

گرافیک کارد پێویستی بە شەرحێکی زۆر زۆر هەیە

ئەوە زۆر بە کورتی باسمان لێوە کرد

5- شاشە

لە رووی قەبارەوە بە گشتی لاپتۆپی شاشە 15 ئینج باوترین و هەرزانترینن.

17 ئینج بۆ کارکردن خۆشە و چاو لەگەلی کەمتر ماندوو دەبێ لە رووی نرخەوە لە 15 ئینجەکە گرانترە

لاپتۆپی بچوک وەک 14 ئینج و 13 ئینج و بەرەو خوارەوە بۆ هەلگرتن ئاسانن و بێ کێشەترن، نرخیان هەرزانترە لە چاو 15 ئینج و 17 ئینج

بەلام ئەگەر پیرفۆرمانسی زیاتر بێ و مواسەفات بەرز بێ هەندێک جار نرخی زۆر زۆر بەرز دەبێ.

لاپتۆپیش هەیە لەمسە، بە دلنیاییەوە شاشە لەمسەکان لە رووی نرخەوە گرانترن

بۆ بزنس باشە بەلام بۆ کاری پرۆگرامینگ و گەیمینگ و دیزاین شتێکی پێویست نیە

لە رووی ریسۆلیوشنەوە باشترین شاشە فول ئێچ دیە

1080

لە پاشان ئێچ دی

720 کە لە رووی نرخەوە هەرزانترە

بۆ پرۆگرامینگ لەو دووە بەرزتر زۆر پێویست نیە چونکە نرخەکانیان زۆر گرانتر دەبن


پریسارە باوەکان

-دەستی دوو باشترە یان نوێ؟

ئەگەر نوێیەکە کوالێتی ئەمریکیە یان ئەوروپیە تەبعەن نوێ بکری باشترە لە دەستی دووەکە

- ئایا دەستی دوو هەرزانترە لە نوێ؟

هەندێک کات نەخێر، بە حوکمی ئەوەی دەستی دوو داواکاریەکی زۆرتری لەسەرە و ئینتاجی نیە هەندێکجار نرخەکەی لە نوێ گرانتر دەکەوێ.

- بۆچی دەستی دوو بکرم؟

ئەگەر لە نوێیەکە هەرزانترە و گرەنتی لەگەڵە بیکری خراپ نیە

- کام مارکە باشترە؟

وەکو مارکە هیچیان فەرقی نیە

وەک ووتمان هەموویان پارچەکانیان لەو کۆمپانیایە سەرەکیانە دەکرن کە باسمان کرد

- لاپتۆپی ئەپل بۆمن دەبێ؟

بە حوکمی ئەوەی سیستەمەکەی ماکە بۆ کەسی سەرەتا بە هیچ شێوەیەک بە کەڵک نایێ، بۆ کەسی پرۆفیشنال رەنگە باش بێ بەلام وەک نرخ لە هەموویان گرانترە و کەمترین سوود و خێراییشی هەیە لە چاو هەر مارکەیەکی تر .

Bitlocker  چیە ؟زۆرجار دەمانەویت هاردیک قفل بدەین هەتا کەس نەتوانیت بجیتە ناویەوە یان کەل و پەلی تایبەتی تیدایە دەتەوەیت...
16/02/2020

Bitlocker چیە ؟
زۆرجار دەمانەویت هاردیک قفل بدەین هەتا کەس نەتوانیت بجیتە ناویەوە یان کەل و پەلی تایبەتی تیدایە دەتەوەیت پاسۆردی بخەیتە سەر بۆ ئەوەی کەس نەبینی بۆ ئەو
مەبەستە دەتوانیت هەر یەکیک لە هاردەکان قفل بدەی بەبی بەکار هینانی بەرنامە تەنها کلیکی لای راست لەسەر هاردەکە بکە و پاشان بیتلۆکەر چالاک بکە پاشان پاسۆردی تایبەت بخەرە سەری لە وێنەکان زیاتر رونکراوەتەوە

رەشکردنەوەی فایلی زیادەهەموو کۆمپیوتەرەکان فایلی زیادەی تیدایە کە پێوسیتە بەلانی کەم حەفتەی جاریک رەشیان بکەیتەوە  ئەگەر...
16/02/2020

رەشکردنەوەی فایلی زیادە

هەموو کۆمپیوتەرەکان فایلی زیادەی تیدایە کە پێوسیتە بەلانی کەم حەفتەی جاریک رەشیان بکەیتەوە ئەگەرنا ئەو فایلە زیادانە دەبنە هۆی سەبر بون و درەنگ کوژانەوە و پیبونی کۆمپیوتەر و درەنگ وەلامدانەوەی کردارەکان
لە رێگەی Run دەتوانی ئەوکارە بکەی و فایلە زیادەکان رەش بکەیتەوە کە پیویستە بچیتە سەر بەشی Run
هەنگاوەکان
Windows button + R
بەشی رەن دەبیتەوە پاشان هەریەک لە کردارەکانی
Recent
prefetch
%temp%
بنوسە لە بەشی رەن بە جیا
پاشان هەموو فایلەکان لەویا رەش بکەوە
بەلام هەندیک جار هەندیک فایل هەن کە رەش نابنەوە کە ئەمانە ڤایرۆسن کە دەبیت ئەنتی ڤایرۆسێکی ئۆریجنالت هەبی بۆ رەش کردنەوەی فایلە زیادەکان

Osi model چیە Osi واتە  open system interconnection حەوت لایەر هەن کە لە کۆمپوتەر دا داتاکان دەنیریت و وەری دەگریت هەموو...
14/02/2020

Osi model چیە
Osi واتە open system interconnection
حەوت لایەر هەن کە لە کۆمپوتەر دا داتاکان دەنیریت و وەری دەگریت هەموو ناردنەکی داتاو وەرگرتنی داتاکان بەو حەوت لایەرە دا دەروات کاتێک کۆمپیتوتەریک داتایەک دەنیریت بۆ کۆمپیوتەرێکی تر بەو حەو ت هەنگاوەدا دەروات بەلام ئیمە نایانبینین کۆمپیوتەر خۆی ئەو پرۆسسە ئەنجام دەدات هەر لایەریک کاریکی تایبەتی هەیە بۆ ناسینەوە و ریگەدان و گۆرینی داتاکان. ئەگەر لە بواری کۆمپیوتەر کار بکەی دەبی ئەو لایەرانە بزانیت

گۆرینی فایلەکانی PDF بۆ Word لیرەوە لە ریگەی انترنیتەوە راستەوخۆ بەبێ کێشە دەتوانی فایلەکانی پئدیف بۆ  ۆورد بگوریت بە خۆ...
12/02/2020

گۆرینی فایلەکانی PDF بۆ Word لیرەوە لە ریگەی انترنیتەوە راستەوخۆ بەبێ کێشە دەتوانی فایلەکانی پئدیف بۆ ۆورد بگوریت بە خۆرای

The best quality PDF to Word conversion on the market - free and easy to use. No watermarks - convert PDF to Word in seconds.

دروست کردنی سیڤی هەموومان پێویستیمان بەوە دەبیت کەوا کۆلیژ یان پەیمانگا تەواو دەکەین سیڤیەکی بەهیز و چاک دروست بکەین درو...
12/02/2020

دروست کردنی سیڤی
هەموومان پێویستیمان بەوە دەبیت کەوا کۆلیژ یان پەیمانگا تەواو دەکەین سیڤیەکی بەهیز و چاک دروست بکەین
دروستکردنی سیڤی کارێکی ئاسانە دەتوانیت بە هەریەکیک لە بەرنامەکانی (adobe photoshop & microsoft word & microsoft powerpoint ) دروستی بکەین کە کاەریکی ئاسانە هیج زەحمەتێکی تیدانیە بەلام ناوەرۆک و چۆنیەتی دیزانکردن و بەکارهینانی رەنگەکان لەوانە مهیمترە
لیرەوە لینکی چەند سایتیکمان داناوە کە راستەو خۆ دەتوانی هەم بە کۆمپیوتەر هەم بە مۆبایلیش سیڤی دروست بکەی هەموو تیمپلیتەکان ئامادەن تەنها ناو تەمەن و ژمارەی مۆبایلی خۆت و زانیاریەکانی خۆت دەنوسی دەتوانی راستەو خۆ چ بە وۆرد چ بە پیدیئیف خەزنی بکەیت
هیوامان دروست کردنی سیڤیەکی باش و وەرگتنێکی سەدا سەدە

https://www.cv-template.com/en/builder/cv/1333852

https://www.cv-template.com/en/builder/cv/1333852

https://www.coolfreecv.com
لەناو سایتەکە چەندەها سیڤی ئامادەکراو هەیە تۆ دەتوانی هەر یەکیک لەوان بەکار بهینیت

Welcome in your personal CV and cover letter dashboard. Manage all your CVs in one place.

Address

Erbil City

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Itfu posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share