24/08/2025
🔴 واتسئاپ ئەمەشی کرد! 👌🔥🚀
🔴ئیتر پێویستت بە هیچ ئەپڵیکەیشنێکی دەرەکی نابێت بۆ سکانکردنی بەڵگەنامەکانت. 📄✨
🔴واتسئاپ تایبەتمەندی دروستکردنی دۆکیومێنتی زیاد کردووە، و ئەنجامەکەی نایابە:
🔹 ڕاستەوخۆ لە کامێرای واتسئاپەوە وێنەی بەڵگەنامە گرنگەکانت بگرە.
🔹 بە کوالێتییەکی زۆر بەرز دەینێرێت، وەک ئەوەی ئامێری سکانەری پڕۆفیشناڵت بەکارهێنابێت.
🔹 لەکاتی چاپکردنەوە (پرینت)، لاپەڕەکە زۆر بە ڕوونی دەردەکەوێت، وەک ئەوەی لەسەر کۆمپیوتەر نووسرابێت! 😍
🔹 دەتوانیت وێنەی چەندین لاپەڕە بگریت و واتسئاپ خۆی هەمووی دەکات بە یەک فایلی PDFی ڕێکخراو.
🔴 ئەم تایبەتمەندییە هاوشێوەی ئەپی CamScannerـە، بەڵام جیاوازییەکەی ئەوەیە واتسئاپ بەخۆڕایی و زۆر بە ئاسانی ئەم خزمەتگوزارییە پێشکەش دەکات!
🔴 هەنگاوەکانی بەکارهێنان:
1️⃣ کرتە لە هێمای 📎 بکە.
2️⃣ دواتر (Document - بەڵگەنامە) هەڵبژێرە.
3️⃣ دواتر کرتە بکە لە (Scan Document - سکانکردنی بەڵگەنامە).
4️⃣ دەستکاری فلتەرەکە بکە بۆ بەدەستهێنانی ڕوونترین وێنە.
5️⃣ وێنەی هەموو لاپەڕەکان بگرە و خۆی هەمووی کۆدەکاتەوە بۆ یەک فایلی PDF.
🔥 کورت و پوخت: واتسئاپ مۆبایلەکەی کردوویت بە سکانەرێکی پڕۆفیشناڵی بێبەرامبەر!
ئێستا تاقی بکەرەوە و ڕای خۆت لە کۆمێنت پێمان بڵێ! 😉
✍ سەربەست نەجمەدین