14/04/2026
سەرەتا بەناوی خوای گەورە ، داواکارین لە خودای گەورە کوردستانمان بپارێزێ و بە دوور بێت لە شەڕ و ئاژاوەی ناوچەکە ، خوای گەورە شەهیدانمان بە بەهەشت شاد بکات و سەبووری کەسوکاریان بدات انشاءالله ، بەڕێزان لە هەندێک پەیج و ئەکاونتی ساختەوە وەک کاری هەمیشەییان و ئیش کردنیان لەسەر ناشیرین کردن و دۆزینەوەی خاڵێکی لاوازی ئێمە وا بڵاوکراوەتەوە کە ناوی بەنزینخانەکەمان لە شیمال عیراقەوە هاتووە و ئێمە کە خاوەنی بەنزینخانەکەین بە نەتەوە عەڕەبین ، بەڵام لە ڕاستیدا ئێمە وەک خاوەنی بەنزینخانەی شیمال بە نەتەوە کوردين و کەس لە خۆمان بە کوردتر نازانین و دەمانەوێ بە هەموو خەڵکی کوردستان ڕابگەیەنین کە ناوی بەنزینخانەکەمان هیچ پەیوەندیەکی بە عێراق و شیمالی عێڕاقەوە نیە ، دەیان ساڵە بەنزینخانەی شیمال هەیە تا ئێستا هیچ شۆفێرێک گلەیی لە خراپی کوالێتی بەنزینەکەمانی نیە و سوپاس بۆ خوای گەورە خەڵکی کوردستان لێمان ڕازیە ئەوەش وای لە ڕکابەرەکانی ئێمەی کردووە پەنا ببەن بۆ ناشیرین کردنی ئێمە… کوردستان ♥️