19/11/2012
ئیبراهیمی كوڕی ئه‌دهه‌م به‌لای كه‌سێك دا تێپه‌ڕی كه غه‌م دایگرتبوو" ئیبراهیم پێی فه‌رموو:سێ پرسیارت ئاڕاسته ده‌كه‌م وڵامم بده‌وه:
1- ئایا له ژیانی مرۆڤه‌كان هیچ شتێك رووده‌دات كه ویستی خوای گه‌وره له‌گه‌ڵ نه‌بێت؟
پیاوه‌كه وتی:نه‌خێر
2-له پرسیاری دوومه‌دا وتی: ئایا كه‌سێك ئه‌توانێت له‌و به‌شه ڕۆزییه كه‌م كاته‌وه كه خوای گه‌وره بۆتی داناوه؟
ئه‌ویش دیسان وتی:نه‌خێر
3-ئایا كه‌س توانای هه‌یه ڕۆژێك له‌و ته‌مه‌نه‌ت كه‌م كته‌وه كه خوای گه‌وره بۆتی داناوه؟
به‌هه‌مان شێوه پیاوه‌كه وتی:نه‌خێر
ئینجا ئیبراهیم فه‌رمووی: كه‌واته تۆ غه‌م له چی ده‌خۆی!
كاتێك ئه‌مه‌م خوێنده‌وه ته‌نیا له خاڵی یه‌كه‌م هه‌ڵوێسته‌یه‌كم كرد و به‌بێ ئه‌وه‌ی خاڵی دووه‌م وسێ یه‌م بخوێنه‌وه له خوێندنه‌وه‌كه‌م وه‌ستام" وام هه‌ست كرد ئه‌مجاره شه‌پۆڵه‌كان له جیاتی له ده‌ریا بده‌ن به هێزێكی زۆره‌وه ڕوویان كردیته دڵی من و چاوه‌كانم پڕبوون له فرمێسكی وه‌ك بڵێی كه هه‌رگێز له ژیانم ئه‌م وته‌یه‌م نه‌بیستبێ! فرمێسكه‌كانم زۆر‌و خێرا بێ وه‌ستان ده‌هاتنه خواره‌وه" خێرا هه‌ڵسام ده‌ستنوێژێكم هه‌ڵگرت و ڕامكرده لای قوڕئانه‌كه‌م و ده‌ستم به خوێنده‌وه‌ی قوڕئانی پیرۆز كرد" ئیتر غه‌مم له بیر كرد و په‌روه‌ردگارم یارمه‌تی دام، كه ئاسووده‌یی و به‌خته‌وه‌ریه‌كی زۆر ڕووی تێ‌كردم، ئه‌م ئایاته وڵامی هه‌موو كه‌سێكی غه‌مباره، خـــــــــوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت:((وعسی أن تكرهوا شیئا وهو خیر لكم وعسی أن تحبوا شیئا وهو شر لكم والله یعلم وانتم لا تعلمون )) البقره /216. واتــــــــــه:له‌وانه‌یه شتێكتان لا ناخۆش بێت كه چی خێر له‌وه دابێت، هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه شتێكتان پی خۆش بێت كه‌چی شه‌ڕ له‌وه دابێت بێگومان خوای گه‌وره خۆی ده‌زانێت (خێر له چی دایه )ئێوه نایزانن.
سه‌رچاوه گۆڤاری چــــــــــرای ڕووناكی