1idea 1million

1idea 1million Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from 1idea 1million, Business service, Iskan Street, Irbil.

30/11/2018
Thats the reason tho
23/11/2018

Thats the reason tho

This is why we should make it in the right way.
23/11/2018

This is why we should make it in the right way.

A day of inspiration,
22/11/2018

A day of inspiration,

When dogs bark, have fun.
22/11/2018

When dogs bark, have fun.

Read the insistence of a will!
22/11/2018

Read the insistence of a will!

November 15, 2018: Ben Ramedani posted on LinkedIn

تکایە بیخوێنەوە سودی دەبێ بۆتان ❤️قازیەکی سەرکەوتوو ...قازیەکە ووتی : ژن و مێردێک هاتنە لام بە مەبەستی تەڵاق ...ئەو ووتی...
22/11/2018

تکایە بیخوێنەوە سودی دەبێ بۆتان ❤️
قازیەکی سەرکەوتوو ...

قازیەکە ووتی : ژن و مێردێک هاتنە لام بە مەبەستی تەڵاق ...
ئەو ووتی ...دانیشتنی یەکەمم دوا خست بۆ کاتێکی دوور ...تا ڕێگەی ئاشت بوونەوەیان هەبێت ..
بۆ دانیشتنی دووەم هەردووکیان هاتن و دووپاتیان کردەوە کە پێویستە حوکمی تەڵاقیان بۆ بدەم ...ئەمجارەش دوامخست ...ئەوانیش زۆر تووڕە بوون لێم و پێیان ناخۆش بوو ، چون دەیانویست بە زووترین کات ، لەیەکتری جیا ببنەوە ...چەند جارێکی تریش دوامخست گەرچی خۆیان زۆریان پێ ناخۆش بوو ...
هەتا لە دانشتنێکدا ...داوام لە پیاوەکە کرد کە تەنها دە خاڵ لە چاکیەکانی هاوسەرەکەی بنوسێت ..،
دڵنیام کردن کە من بەهیچ شێوەیەک ئەو نامەیەتان ناخوێنمەوە ....لەبەر ئەوە بێ شەرم هەرچی دەنووسن بنووسن ...
کاتێ پیاوەکە لە نووسینی خاڵەکان تەواو بوو ...داوام لە ژنەکە کرد کە بە بێدەنگی خاڵەکان بخوێنێتەوە ...
ژنەکە نامەکەی دەخوێندەوە و جار جار لە ڕووخساری مێردەکەی دەڕوانی و زەردەخەنەی بۆ دەکرد ...بەشێوازێک زۆر جوان دڵخۆشی و ڕەزامەندی بە ڕووخساریەوە دیار بوو ...
هەندێ جار سەیرکردنێکی بەهێز و هەندێ جار بە ئارامی و جارێکیشان بەشەرمەوە ...پیاوەکەش لێی دەڕوانی و زەردەخەنەیان دەگۆریەوە ...
دواتر ژنەکە دە خاڵی نووسی و یامانە دەستی پیاوەکە کە تەنها بۆ خۆی بیخوێنێتەوە ....
ئەمیش بەهەمان شێوە ڕووخساری گەشایەوە و کاتێ سەیری هاوسەرەکەی دەکرد زەردەخەنەی ڕەزامەندی دەردەبڕی ...
قازیەکە ئەڵێ تەنها من و هەردووکیان لە هۆڵەکە بووین ...
بۆ ماوەی دووخولەک چوومە دەرەوی هۆڵەکە و لەگەڕانەوەمدا گوێم لێ بوو ...مشتومڕەکەیان پڕ بوو لە گللـەیەک کە خۆشەویستی لە ناویاندا ڕەنگی دەدایەوە ....
پێم ووتن بڕۆن و هەر بەیانی وەرنەوە تا کۆتا دانیشتن بکەین وبڕیارەکەیان بۆ دەرکەم ...
بە دڵخۆشیەوە ڕۆیشتن ..و گوێم لێ بوو ..پیاوەکە بە ژنەکەی ووت پێت چۆنە نیوەڕۆ لە چێشتخانەیەک میوانی بیت ...ئەوان ڕۆیشتن و ...
بەیانی لەکاتی خۆیدا ئامادەبوون ، سەیر نەبوو بەلامەوە کاتێ بینیم دەستیان لە دەستی یەکدایە و بەزەردەخەنەوە ڕوویان تێکردم ...
بەهەمان شێوەی ئەوان زەرەخەنە کرد و ووتم : ها چی ئەڵێن ...حوکمی تەڵاقەکەتان بۆ دەرکەم ...؟
ووتیان : نا ...ئێمە هەردوێنی گەڕاینەوە بۆ لای یەک و تەواوی کێشەکانمان فەرامۆش کرد و خۆشەویستی و وەفامان خستە شوێنی ....
ئەوان شیرینیەکی لە قوتو پێچراویشیان بۆ من هێنا بوو
بۆ ئەو ڕۆژە پارێزی شەکرەکەشم شکاند .😊
قازی ووتی : گەرچی تا ئێستاش نازانم ئەو لاپەڕانە چی تیا نووسرا بوو ..تا بە ئێوەشی بڵێم ...!!
بەڵام تێگەیشتم کە ئێمە ، پێویستمان بەوەیە کە چاکەکانی یەکتر گەورە بکەین تا بتوانین بەسەر ناکۆکیەکانماندا زاڵ بین ..

پێویستە لە بیرمان بێت نە هاوسەرەکەمان و نەخۆشمان و نەهیچ کەسێکی تریش لەم جیهانەدا ..فریشتە ئاسا نین کە بێ گوناه و هەڵەبین ....

Job interview questions.
22/11/2018

Job interview questions.

22/11/2018

Invite your friends to like our page,
Appreciated.

  لە یەك جەسـتە و یەك وێـنەدا....!!! #ماشاءَلله لە کاری خودا......😍
21/11/2018

لە یەك جەسـتە و یەك وێـنەدا....!!!

#ماشاءَلله لە کاری خودا......😍

كچه‌ قوتابییه‌كی سۆران به‌ وێنه‌كێشان بژێوی ژیانی په‌یدا ده‌كاتكچه‌ قوتابییه‌كی شارۆكه‌ی سۆران له‌ناو پارك و بازاڕه‌كانی...
21/11/2018

كچه‌ قوتابییه‌كی سۆران به‌ وێنه‌كێشان بژێوی ژیانی په‌یدا ده‌كات

كچه‌ قوتابییه‌كی شارۆكه‌ی سۆران له‌ناو پارك و بازاڕه‌كانی سۆران له‌ ڕێی دروستكردنی وێنه‌ی ده‌ستی بژێوی ژیانی خۆی په‌یدا ده‌كات.

سه‌میره‌ مسته‌فا یووسف، ساڵی 1993 له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌دایك بووه‌، ئێسته‌ قوتابی قۆناغی چواری به‌شی یاسایی زانكۆی سۆرانه‌، ئه‌و هیچ بڕوانامه‌یه‌كی له‌ بواری وێنه‌كێشاندا نییه‌ و خوێندنه‌كه‌یشی وانه‌ی وێنه‌كێشانی تێدا نییه‌، به‌ڵام كیشانی وێنه‌ و ده‌ستره‌نگینی ئه‌و كچه‌ گه‌نجه‌، هاووڵاتییانی ده‌ڤه‌ری سۆرانی سه‌رسام كردووه‌ و ئه‌وانه‌ی بۆ جارێك وێنه‌یان پێ كێشاوه‌ دووباره‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن وێنه‌یان بۆ بكێشێته‌وه‌.

سه‌میره‌ مسته‌فا شێوه‌كار و قوتابی زانكۆی سۆران به‌ "وشه‌"ی راگه‌یاند "هه‌ر له‌ منداڵییه‌وه‌ هه‌ستم ده‌كرد حه‌زێكم هه‌یه‌ بۆ هونه‌ری وێنه‌كێشان، سێ ساڵ به‌ر له‌ ئێسته‌ ده‌ستم به‌و كاره‌ كرد، هه‌ر چه‌نده‌ ئه‌و كاتیش قوتابی بووم و كه‌مێك زه‌حمه‌ت بوو، به‌ڵام به‌رده‌وام له‌ پاڵ خوێندن گرینگیم داوه‌ به‌و حه‌زه‌یم، هه‌روه‌ها هه‌وڵم ده‌دا تا فێری هونه‌ری وێنه‌كێشان بووم، سه‌ره‌تا بۆم قورس بوو، به‌ڵام دواتر له‌گه‌ڵ مه‌شقكردن ڕاهاتم به‌تایبه‌ت له‌ پشووی هاوین حه‌زم نه‌ده‌كرد بێ هۆ كاته‌كانم تێپه‌ڕێنم هه‌ر خه‌ریكی وێنه‌كێشان بووم.

ئێسته‌ لای سه‌میره‌ ئه‌وه‌ی ئاسانه‌ وێنه‌كێشانه‌ و ئه‌و وێنه‌ی هه‌ر كه‌سێك بكێشێت سه‌ره‌تا به‌ مۆبایله‌كه‌ی وێنه‌یه‌كی لێ وه‌رده‌گرێت و دواتر ده‌ست به‌ دورستكردنی ده‌كات و بۆ هه‌ر وێنه‌یه‌كیش نزیكه‌ی 30 خووله‌كی پێده‌چێت، به‌ڵام له‌ قسه‌ی خه‌ڵكی بێ توانج نییه‌ و زۆر جار رووبه‌رووی ره‌خنه‌ ده‌بێته‌وه‌ كه‌ كچێك له‌ناو پاڕك و شه‌قام و بازاڕدا وێنه‌ی گه‌نجان و هاووڵاتییان به‌ده‌ست بكێشێت.

سه‌میره‌ زیاتر گوتی، "مرۆڤ هه‌ر كارێك كه‌ ده‌ست پێ ده‌كات، به‌هۆی ئه‌و حه‌زه‌وه‌یه‌ كه‌ بۆ كاره‌كه‌ هه‌یه‌تی، منیش به‌هۆی ئه‌و حه‌زه‌ و ئه‌و چێژه‌ی كه‌ له‌ وێنه‌كێشانم ده‌بینم ئه‌و كاره‌م هه‌ڵبژارد ئه‌م هونه‌ره‌ ئارام به‌خشه‌ به‌لامه‌وه‌، گوێ به‌قسه‌ی خه‌ڵكی ناده‌م كه‌ چیم پێ ده‌ڵێن، ئامانجێكم هه‌یه‌ و ده‌مه‌وێت به‌رده‌وامبم.

سه‌میره‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ هاوپیشه‌كانی به‌ناوی "جوبرائیل" له‌ شه‌قامی سه‌ره‌كی و ناو پاڕكه‌كانی سۆران وێنه‌ی خه‌لك و گه‌شتیارانیان كێشاوه‌، ئێسته‌یش دووكانێكیان به‌یه‌كه‌وه‌ له‌ نزیك فلكه‌ی ئاڵا ناو بازاڕی سۆران داناوه‌ و رۆژانه‌ دووای ده‌وامی كۆلیژ له‌ سه‌عات دووی پاش نیوه‌ڕۆ تا دوانزه‌ی شه‌و كراوه‌یه‌ و وێنه‌ی خه‌لك ده‌كێشن به‌كاره‌شییان بژێوی ژیانی خۆیان په‌یدا ده‌كه‌ن و چێژ له‌ كاره‌كه‌یان ده‌بینن.

سه‌میره‌ ئاماژه‌ به‌وه‌یش ده‌دات، "ئێسته‌ زۆربه‌ی خه‌ڵك وێنه‌ی ده‌ستی هه‌ڵده‌بژێرن و بووه‌ته‌ مۆدێل وه‌كو دیارییه‌كی جوان و جیاواز پێشكه‌ش كه‌سه‌ نزیكه‌كانیان ده‌كه‌ن، ئه‌و كه‌سانه‌ی داوای ده‌كه‌ن زیاتر چینی گه‌نجانن كه‌ وێنه‌ بۆ هاوڕێكانیان یان بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌یان دروست ده‌كه‌ن و به‌ دیاری پێشكه‌شیان ده‌كه‌ن.

Address

Iskan Street
Irbil
44001

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when 1idea 1million posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share