16/08/2026
ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی ئابی 2026, لەکەرنەڤاڵێکی شکۆداردا بەبۆنەی 16ی ئاب، ساڵیادی دامەزراندنی پارتیمان و لەدایکبونی جەنابی سەرۆک بارزانی، لقی دوو شەرەفی ئەندامیەتی پارتی بە 2160 هەڤاڵی بەخشی .
لەم کەرنەڤاڵە شکۆدارەدا ، بەڕێز بەرپرسی لق و کارگێڕانی لق و هەڤاڵ (هەڵگورد عبدالصمد )بەرپرسی لێژنەی ناوچەمان و بەرپرسی لێژنە ناوچە و نووسینگەکانی سنووری لقی دوو ئامادەی بوون لەگەڵ ژمارەیەکی بەرچاو لە تیکۆشەران و بەرپرسانی حزبی و حکومی .
بەڕێز د.(زانا مەلا خالید )بەرپرسی لقی دوو ی پارتی، 80 ساڵەی دامەزراندنی پارتیمان و لەدایکبونی ڕابەر و مەرجەعی باڵا جەنابی سەرۆک بارزانی لەئامادەبوان پیرۆزکرد و بەخێرهاتنی کردن بۆ کەرنەڤاڵی بەخشینی شەرەفی ئەندامێتی پارتی بە 2160 هەڤاڵ لەسنوری لقی دوو، پیرۆزبایی بون بەئەندامی پارتی لەو هەڤاڵانە کرد و گوتی پارتی لێتان دەخوازێت کەبەدڵسۆزی خزمەتی کوردستان و خەڵکەکەی بکەن.
لەبەشێکی تری وتارەکەیدا بەرپرسی لق گوتی ئێمەی ئەندامانی پارتی، پارتی وەک ئەمانەتێک دەبینین و تەواوکەری ئەوکاروانە پڕ سەروەریەی، هەروەها گوتی ئەرکی ئێمەی پارتی خزمەتکردنە، هەمیشە بیرتان بێت ئێوە ئەندامی پارتێکی مەزنن کە ڕابەر و مەرجەعی باڵای گەلی کورد جەنابی سەرۆک بارزانی سەرۆکایەتی دەکات، بۆیە دەبێ لەئاستی ئەو گەورەییەدابین.
دوای پێشکەشکردنی بڕگە هونەریەکان، بەڵێنی پەیڕەوی، بون بەئەندامی پارتی لەلایەن هەڤاڵ هەژار عوسمان کارگێڕی لق خوێنرایەوە و شەرەفی ئەندامێتی درایە هەڤاڵان.