21/05/2026
زۆربەی بزنسەکان کێشەیەکی شاراوەیان هەیە کە خۆیان نایبینن؛ کارمەندەکانیان شتێک دەڵێن، وێبسایتەکەیان شتێکی تر پێشان دەدات و پۆستەکانی ئینستاگرامیان پەیامێکی سێیەم دەگەیەنێت! کڕیار کاتێک ئەم سەرلێشێواوی و پەرشوبڵاوییە دەبینێت، متمانە ناکات.
براندبووک (Brandbook) ڕێک پەرتووکی یاسای جێبەجێکردنی براندەکەتە. وا دەکات هەموو شوێنێک کە کڕیار بەری دەکەوێت — لە سایتەکەتەوە بگرە تا کارمەندەکان، لە پۆستی ئینستاگرامەوە تا پاکێجینگی بەرهەمەکەت — ڕێک یەک پەیام بگەیەنن. کاتێک ئەم یەکگرتووییە هەبوو، کڕیار زۆر ئاسانتر متمانە دەکات و خێراتر بڕیاری کڕین دەدات.
ئێمە لەم کەمپینەدا، براندبووک وەک دیاری لەگەڵ پڕۆژەی وێبسایت یان ئەپڵیکەیشنەکەت پێشکەش دەکەین. ئەمە دیارییەکی بێبایەخ نییە — بەڵکو بەهای خۆی بە جیابوونەوە ٥٠٠ دۆلارە.
ئەم کەمپینە تەنها بۆ ئەو بزنسانەیە کە لەم سێ بوارەدا چالاکن:
🏢 خانووبەرە و بیناسازی
🩺 تەندروستی، پزیشکی و جوانی
🌾 پیشەسازی و بەرهەمهێنانی خۆراک
⚠️ تێبینی: لەم کەمپینەدا تەنها ١٠ پڕۆژە وەردەگرین.
📥 بۆ دەستپێکردن، وشەی براند لە کۆمێنت بنووسە یان لە DM بنێرە.