06/08/2022
⁉️پشکنینی گشتی (پشکنینی عام)
❌هەڵە تێگەشتنێکی زۆر باو هەیە کە ئەڵێ:
🔹پشکنینی عام بکە هەر کێشەیەک و هەر نەخۆشیەکت هەبێت دەریدەخات.
🔹ئەم قسەیە زۆر هەڵەیە خەڵک بەگشتی بە هەڵە تێگەشتووەوو وادەزانێ کاتێک ئازارێک یان نیشانەیەکت هەبێ،ئەگەر پشکنینێکی عام بکەی ئەوە دەریدەخات کە هۆکارەکەی چیە!
🔹(پشکنینی عام) شتێکی هەڵەیەو لەزانستدا شتێک نیە بەو ناوەوە و تەنها قسەیەکی داهێنراوی خەڵکە.
🔴ئەم وشە زیاتر لە چیەوە هاتووە؟
کۆمەڵێک پشکنین هەیە کە واباشە هەموو کەسێک لەدوای 45 ساڵی، ساڵانە یان چەند ساڵێک جارێک بیکات بۆ زانینی تەندروستی خۆی ئەوانیش:
٭پشکنینی خوێن
٭شەکرە
٭چەوریەکان
٭گورچیلە
٭جگەر
٭غوددە
ئەمە بۆ ئەوەیە ئەگەر شتێکت هەبوو زووتر پێیبزانیت و خۆت بپارێزی لە نەخۆشیە درێژخایەنەکان.