له وته كانى دايكم بؤ من

له وته كانى دايكم بؤ من مرۆڤی بێ دایک وه‌ک باڵنده‌ی بێ لانه‌ وایه‌ .. ئه‌گه‌ر هه‌موو دنیا هی ئه‌وبێت هێشتا شوێنێک نیه‌ بۆ دڵخۆشی ...!

14/03/2022

"اللهمَّ بَلِّغْنَا رَمَضَانَ

پەروەردگار بمانگەیەنیت بە ڕەمەزان ❤

21/10/2019

به لى بو بايكوت كردنى كالاى توركى

02/11/2018

بەڕیزان تەنها دوو خولەك لەکاتت بگرە بۆ ئەم زانیاریە لەسەر تۆیە دوای مردنت😟
ئەوقۆناغانەی کە مردوو پێیدا تێپەڕدەبێت له ناو گۆڕدا}
﴿لەیەکەم شه و تاکو 255 ساڵ﴾

له یەکەم شەودا ـــــــــــــــــ
ئەندامه كانی ناوەوەو زاوزێ و گەده تێک دەچن و رەنگيان دەگۆڕێت.
ئەو ئەندامانەی كه هەميشه دەمان پاراستن بەرگەی شەوێک ناگرێ!!!
له دووەم رۆژ داـــــــــــــــــ
ئەندامەكانی (جگه ر و سيه كان و گورچيلەكان) بۆگەن دەبن.
لە سێیەم ڕۆژدا ـــــــــــــــــ
هەموو ئەندامەكان بۆنی ناخۆش بڵاو دەكەنەوه.
دوای هەفتەیەکـ ــــــــــــــــ
ئەندامەکانی دەم و چاوی وەکو چاو و زمان و ڕوومەتاکان ئەستوردەبن وەک ئەوە وایە فوودرابن.
دوای 10 ڕۆژ ــــــــــــــــــــ
ئەستوربوون لە گەدە و جگەر و سيەکان ڕوو دەدات.
دوای 2 هه فتە ـــــــــــــــــ
مووی پرچمان ده ست دەكەن بەهەڵوەرين.
دوای 15 ڕۆژ ــــــــــــــــــــ
زیندەوەر و كرمەكان له دووری 55 كيلۆ مەتر بۆنی له شمان دەکەن هەموو ئه ندامەکانی له شت دا دەپۆشن .
دوای 6 مانگ ـــــــــــــــــــ
هيچ ئەندامێك نا مێنێت ته نها ئێسكەكان نه بێت.
دوای 25 سال ــــــــــــــــــ
ئەو ئێسكانەی كه ماون ئه وانيش ورد ورد ده بن
ته نها 1 ئێسك ده مێنێتەوەپێی دەڵێن (عجب الذنب)
بەهۆی ئەو تەنها ئێسكەوه خوای گەوره زيندوومان دەکاتەوه له ڕۆژی قيامەتدا .
ئەمه قۆناغەکانی تۆ و من و ئەو و هەمووانە...
بەڵێ بةرئزان
گۆڕ پێنج جار بانگمان دەكات دەڵێت ؟؟؟
1من مالێکی ته نهام قورئان بخوێنه با هاورێت بێت.
2من ماڵێکی تاریکم به شەو نوێژ ڕۆناكم بكه وه .
3 من مالێکی خوڵم جێگاكەت خۆش بكه به چاكه .
4 من مالێکم لە مار و دوو پشک دژی ئەوان بسم الله بکە.
5 من ماڵی نكير و منكرم لا اله الا الله زۆر بڵێن
بڵاوی بكەنەوه
خۆت له خێر و پاداشتی ناو قبر بێ بەش مەکه
بيرهێنانەوه
ئەوەی زانستێك بشاريتەوه
به ئاگر سزا ده درێت... ... ... ... ... ... ... .
تەنها 4کومنت بکە بەشداری ئەم خیرە بکە
بەدەیان کەس باسودمەن بیت لەم زانیاریە .
خوای گەورە بەختەوەری دونیاو قیامەتان بکات.

19/03/2018

ئایا دەزانی ؟
هۆکاری دابەزینی (سورة الکوثر) چی بوو
ئێمە هەموومان دەزانین
پێغەمبەر ( ﷺ) سێ کوڕی هەبوو(عبدللە)...(قاسم)...(ابراهیم).
بۆ ماوەیەکی کەم لە ژیان دا بوون دواتر وەفاتیان دەکرد ڕۆژێکیان پێغەمبەری ( ﷺ) لە شاری (مەککە) دەڕۆیشت کاتێک یەکێک لە بێ باوەڕەکان (پێغەمبەری) ( ﷺ ) خوای بینی پێی گووت ئەی وجاغ کوێر
واتا.....مەبەستی ئەوە بوو ئەگەر وەفات بکات کەسێک نییە لە دووای ئەو ناوی (پێغەمبەری) ( ﷺ ) خوا هەڵبگرێ کە (پێغەمبەری) ( ﷺ ) خوا گوێ بیستی ئەم قسەیە بوو زۆر غەمبار بوو خوای گەوره لەو کاتەدا (سورة الکوثر) دابەزاند فەرمووی.........................................
(إنا أَعطَيناك الكَوثر)
واتا....ئێمە ئاوی (الکوثر) مان بە تۆ بەخشیوە کە ڕووبارێکە لە بەهەشت کەس ناتوانێ لەو ئاوە بخواتەوە تەنها پێغەمبەر ( ﷺ ) نەبێت لەگەڵ ئوممەتەکەی.........................................
(فَصَلِ لِرَبِكَ وَانحَر)
ئینجا تۆ نوێژ بکەو قوربانی بکە بۆ پەروەردگارت.........................................
(إِنَ شانِئَكَ هُوَ الابتَر)
ئەو کەسەی جنێو بە تۆ دەدات خۆی وجاغ کوێرە ..........................................
واتا...... کە لە ڕۆژی دووایی دێت بۆ بەردەم خوای گەورە هیچ منداڵ و نەوەیەکی لەگەڵ نییە خۆی بە تەنها دێت.........................................
ئینجا (پێغەمبەری) ( ﷺ )خوا زۆر دڵخۆش بوو بە دابەزینی ئەم سورەتە لەبەر ئەوەی خوای گەورە مناڵەکانی لێ سەندبۆوە بەڵام لە بەرامبەردا ڕووباری بەهەشتی پێ بەخشی وە لە دونیاشدا بۆ هەمیشەیی ناوی لە یاد ناکرێ وە لە ڕۆژانە زیاتر لە ملیارێک لە ئوممەتەکەی (((سەڵاواتی))) بۆ دەنێرن وە هەرکەسێکیش سوکایەتی بە (پێغەمبەر د.خ) بكات خوای گەورە ڕیسوای دەکات لە دونیاو دواڕۆژدا
هەر کاتێک ئەمەت خوێندەوە گەیشتی بە کۆتایی (((سەڵاواتێک)))بدە لە گیانی پاکی ئەو (پێغەمبەرە) نازدارە ..........................................
🌙🌙اللهم صل على محمد وعلى آل محمد...........................
جزاک الله خیرا
وەرگیراو

25/12/2017

له‌ دونیادا سێ شت نامه‌وێ بیبیستم
گریانی منداڵێك له‌ بێ دایكی
هاواری تاوانبارێك له‌ بی تاوانی
ناڵه‌ی‌ عاشقێك له‌ جودایی

11/12/2017

👼
هەستێکی جوان......
خوای گەورە لەئاسمان بەمندالێکی ۹مانگی فەرموو:سبەی تۆ لەسەر زەوی لەدایک دەبی!
منداڵە ساواکە گریاو ووتی:چۆن لەگەڵ خەڵک قسە بکەم؟؟ خوای گەورەفەرموی:من پێشتر فریشتەیەکم ناردووە بۆ زەوی ئەو فێرت ئەکات!
منداڵ: ئەی چۆن فێری ووشەی باش بم؟
خوای گەورە: فریشتەکە فێرت ئەکات؟
منداڵ: ئەی چۆن نوێژ بکەم؟
خوای گەورەفەرموی : فریشتەکە فێرت ئەکات؟
ئەی گەر بەدەست خەمەوە ئازارم چەشت؟
خوای گەورە فەرموی : فریشتەکە لەوێ ئەبێ ئەو گوێت بۆ دەگرێ
منداڵ: ئەی پەروەردگارم ئەم فریشتەیە چۆن بدۆزمەوە؟
خوای گەورە فەرموی : ئەمە زۆر ئاسانە.....!
بەزۆری خەڵک بەم فریشتەیە دەڵێن 🌹دایـــک🌹قوربانت بم دايە گيان

20/11/2017

کە زستان دێت هەندێک پلان دادەنێن کام جلی گەرم و مۆدەیە بپۆشێ ، هەندێکیش بیردەکەنەوە ئەم جلە تەنکەی هاوین بۆ زستان نابێ و دەمرێ لە سەرمان .

کە زستان دێت هەندێک پلان دادەنێن گەشت بکەن بۆ کوێ بۆ شەرە بەفر ، هەندێکیش بیردەکەنەوە ئەوە زستان هات بەچی خۆیان گەرم بکەنەوە بچن بۆ کوێ ؟ ئاخر سەرشەقام زۆر ساردە .

کە زستان دێت هەندێکیان جلی زستانی ڕابردوویان فڕێدەدەن هی نوێ دەکرن ، هەندێکیش ڕەق ئەبنەوە لە سەرما .

کە زستان دێت هەموو شتێک جووان دەبێت ، تەنها لەرزینی هەژارەکان نەبێ .

زستان تکایە مەیە لێرە زۆر کەس لەترسی تۆ ڕۆحیان دەردەچێ !!!!

16/11/2017

ئــــــــــازادی ژن
تێکەڵ بە بەڕەڵایــی مەکەن
ژنی ژیــــر
نە بەڕەڵا ئـەبێت نە ئازادی بۆ بەڕەڵا بوون ئـەوێــت
"ژنە نا ژنەکــان و نا ژیرەکانیــش"
ئازادیش نەکرێن "بـەڕەڵایی" خۆیان هەر ئەنجام ئــەدەن...!!!

12/11/2017

خـــــــــوا ڕەحـــــــمان پــــــێ بــــکات

11/11/2017

#جــــــنة #تحــت #اقــــــدام #الامهــــــــات

ژنەکەی لەسەر سفرەی نان خواردن هەستا و دایکە پیرەکەی هاوسەرەکەی بەجێهێشت و چووە ژورەکەی خۆی ...

هاوسەرەکەی بەسەر سوڕمانەوە دوای ئەو هەستا تا بزانێ چی بووە..
لێی پرسی خانمەکەم بۆچی خێرا هەستایت ؟
هیچ بوە کە نیگەرانی کردبێتی ؟

ژنەکەی ووتی بەڵێ ، هەستەکەم دەستەکانی دایکت پیسن و ئیشتهام بۆ خواردنەکە نامێنێ کاتێ ئەیانبینم !!

هاوسەرەکەی ووتی ئەهــا ، کەواتە ئەمە بووە ، ئەی من چی بکەم ئازیزم چارەسەرێکت لایە ؟؟

ژنەکەی ووتی با سفرەکەی جیابکەینەوە وبەجیا بۆ خۆی نان بخوات
پیاوەکەش ووتی: باشە خۆشەویستم ، بەڵام وادیارە بوونی دایکم لەم ماڵەدا دڵت پێی تەنگە وایە ؟

ژنەکەی وتی: بەڕاشکاوانە هەبوونی لەم ماڵەدا بێزاری کردووم و ناهێڵێت ئاســــودە بـم !!

ئیتر لەگەڵ یەکدی ڕێککەوتن سبەی بیبەن بۆ خانەی بەساڵاچوان ، ئەگەریش نەیبات ئەوا ئەچێتەوە ماڵی باوکی و ناگەڕێتەوە..

هاوسەرەکەی ئەیووت ئازیزەکەم خەمت نەبێ گرنگ خۆشبەختی تۆیە ..
تاقە کوڕەکەی لە ژوورەکەی هاتە دەرەوە و دایکی لێی پرسی چـی بووە کوڕەکەم ، ژنەکەت نەخۆشە ؟

وەڵامی دایەوە ووتی: هااە..بەڵێ دایکە نەخۆشە..دایکی ووتی بەم حاڵەوە دانیشتوویت! هەستە بیبە بۆ دکتۆر ، یان دەرمانێکی بۆ وەرگرە گوناحە بە نەخۆشی و برسیەتیەوە خەوی لێ بکەوێت..

کوڕەکەی ووتی : نانا دایکە زۆر ماندوو نیە ، خەمت نەبێ ..
دەی ڕۆڵەکەم خوای گەورە بتانپارێزێ ،،

بۆ ڕۆژی دواتر ....
هەموویان ئەڕۆن بۆماڵی باوکی ژنەکەی چونکە دەعوەتی باوکی بوون ، کوڕەکەی دایکە پیرەکەی هێنابوو ، بەڵام ژنەکەی ڕێگری لێ کرد ، ئەویش ئەیووت خەمت نەبێ دواتر ئەیبەم بۆ خانەی بەساڵاچوان ، قەناعەتی کرد و کەوتنەڕێ...

خەریکبوو بانگی نیوەڕۆی بێ ، هەموو چاوەڕێ بوون نوێژبکەن و نانەکەیان بخۆن ..

باوکی ژنەکە ووتی : کوڕم من تاقە کچێکم هەیە و ئەوم بە تۆ سپاردووە ، ڕاستیەکەی دایکی تۆ بێتاقەتی کردووە ، یان چارەی ئەکەیت یانیش ناهێڵم بگەڕێتەوە ئەو ماڵە ...

پیاوەکە ووتی: هـاا..واتا ئەمە هەموو بابەتەکەیە ، باشە من بڕیارم داوەدوای ئەم دەعوەتیە بیبەم بۆخانەی بەساڵاچوان ..
خەزووری سەرێکی بۆ لەقاند و ووتی: زۆر بـاشــــــە..

سفرە ئامادەکرا و هەموو دانیشتن تەنها دایکە پیر نەبێ ، ژنەکەی چپاندیە گوێی کە دایکی لەو ژوورەدا نان ئەخوات ، بۆیە دڵی لای نەبێت ..
ووتی : تــۆ بەدایکمـت ووتوە بەتەنها نان بخوات دوور لە ئێمە؟ ووتی : بەڵـــــێ .

پیاوەکەش کاتێک سەیریانی ئەکرد دەســت بۆ خواردنەکە ڕائەکێشن ، ووتی : من بێزم ئەبێتەوە لەگەڵ ئێوە نان بخۆم ، چونکە "دەستتان پیـسـە" !
هەموویان واقیان وڕما ، باوکی ژنەکەی هەستا و تووڕە بوو ، ووتی : ئەمە چ قســـــەیەکە ؟؟!!

هاوسەرەکەی سەیری ژنەکەی کرد و وتی: هـااه چیە .. دڵت وەک بورکان ئەسووتێ کاتێ من وا ئەڵێم ، دڵی منیش ئاوها بوو کاتێ ئێوارە ئەو قسانەت بە دایکمت ئەووت ...

تەماشای باوکی ژنەکەی کرد : بانگێشتم ئەکەیت تا چارەیەک بۆ دایکم بدۆزمەوە و دەری بکەم ! باکیشت بەهیچ نیە !
چونکە کچەکەت ئەوەی لێ داوا کردووی بۆیە دوای کەوتیت ، ئەی ئەگەر ڕۆژێک هات و بەساڵا چویت و پیر بویت ، ئەوانیش لێت بێتاقەت بوون ، دەریان کردی ، ئەوکاتە هەستت چۆن ئەبێت؟! ئـای چەندە بە داخەوەم بۆ خێزانێک کە ڕاستیەکەیان دەرکەوت ..!

بانگی دایکی خۆی کرد و دایک هاتە دەرەوە ، کە ئاگای لە هیچ نیە ، ئەمیش هەنگاوی دەنا بۆلای و فرمێسک دڵۆپ دڵۆپ بە ڕوومەتیا دائەبارێ ، دەست و نێوچاوانی ماچ دەکرد ، بەچۆک داکەوت و هەردوو پێی بەحەسرەتەوە ماچ کرد ..

هەستا و وتی: دەی دایە گیان ، دەی دایکە ..
بــۆ کـوێ ڕۆڵەکەم ؟
" بــۆ بەهـەشـت ، بمبــە بۆ بـەهـەشت دایە گیان "
بە ڕەزامــەندی خــۆت بـمــبـە ..💔

لەباوەشی خۆی گرت و کەوتنە ڕێ ، ئاوڕێکی دایەوە بە خێزانی ژنەکەیدا و وتی :
((بـەهەشـت بۆ خـۆم ، و دونیـاکەتـان بۆ خۆتـان))

07/11/2017

#خەسویەک #باسێکی #ڕاستەقینەی #گێڕایەوە ...

ئەو ووتی سێ کوڕم هەبوو کە هەموویان خاوەنی خێزان و ماڵی خۆیان بوون ...چوومە ماڵی کوڕە گەورەکەم و شەوێک لەوێ مامەوە...کاتێک خیزانەکەی چای بەیانی بۆ هێنام ..سەرجێگاکەی بەتەڕی بینی ...پێم ووت کچی من ئیتر ئەمە پیرییە و لە دەسەڵاتی خۆمدا نەبوو ..دەستی کرد بە بۆڵە بۆڵ ناڕەزایی و بێ ئەنداز تووڕە بوو ..وپێی ووتم جوان جێگاکەت بیشۆ و جارێکی تر ئەم بەزمە دووبارە نەکەیتەوە ئەگەر نا .؟؟؟...جێگەکەم شت و ووشکیشم کردەو دواتر ماڵی ئەوانم جێ هێشت و ڕووم کردە
ماڵی کوڕە ناوەنجیەکەم بە هەمان شێوە بەویشم ووت کە ئەمەوێ ئەمشەو لێرە بمێنممەوە ..بەهەمان شێوە دووبارە بووەوە و بە خێزانەکەیم ووت کە ئەمە دەردە پیرییە ئیتر ..زۆر تووڕە بوو خێرا چوو بە کوڕەکەی ووتم و گلـلەی و گازەندەو ڕەخنەکانی هەر لە گوێمدا دەزرنگێتەوە .....چاو بەگریان ئەوێشم جێ هێشت و بڕیارم دا بچمە
لای کوڕە بچووکەکەم بزانم لەوێ تووشی چی دەبم ..؟؟
بەیانی هاوسەری ئەمیش هات و نانی بەیانی بۆ هێنام جێگاکەم پیشانداو ووتم دەردە پیریە ئیتر ....
ئەو ووتی ..گوێی مەیەرێ دایە گیان ..ئیتر کاتێ پیر دەبن ئاواتان لێ دێت ..وەک چۆن ئێمەش بە مناڵی جێگەو کراسی ئێوەمان پیس دەکرد هیچ خەمت نەبێ ئێستا جوان بۆت دەشۆم وبۆت دادەنێمەوە ....بەڵێ جێگەکەی شت و و
بۆنخۆشی کردو دوای ووشکبوونەوە بۆی دانامەوە ...ناردم بەدوای هەردوو کوڕەکەم و ژنەکانیشیاندا ...کاتێ هاتن پێم ووتن (ئەوەی سەر جێگاکانتان ئاو بوو ...تەنها بۆ تاقیکردنەوە ئەم کارەم کرد ...من کاتێک بۆ نوێژی بە یانی هەڵدەستام بڕێک ئاوی خاوێنم دەکردە سەر جێگاکانتان )...
من جوانترین و گرانبەهاترین ملوانکەم هەبوو کردمە ملی بووکی بچوک و دەستخۆشیم لێ کرد ..لە کاتێکدا بووکەکانی تر خەریک بوو ئیرەیی ناخی دەخواردن هەستیان بە پەشیمانی کرد ....ئنجا پێم ووتن ئێستا من بۆ پیری ماڵێکم هەیە بۆی بچم ...
بەڵام خەمی ئێوەمە کە لەپیربونتانا ڕۆڵەکانتان بە خۆتان ناگرن ...و پەشیمانی لە گەورە کردنیان دەبینن ..وەک چۆن من بینیم ..

05/11/2017

سەیرترین دادگایی لە دادگای یەمەن

پیرە پیاوێک بەناوی حەیزان خەڵکی یەمەن چەند ساڵ بوو کە دایکە پیرەکەی بە خێو دەکرد
ڕۆژێک لە ڕۆژان برا بچوکەکەی بەناوی (غالــب) هات بۆ لای
و پێی ووت:
تۆ تەمەنت چووەتە سەر و خۆت پێویستیت بە ئەوە هــەیە کەسێک چاودێریت لێ بکات!
بهێڵە دایکـــــم ببەم بۆ ماڵی خۆم و ئێســــتا سەرەی منە کە
بە خێوی بکەم و خزمەتی بکەم.

حەیزان برای گەورەتر ووتی هەرگیز تا کاتێک کە زینـــدووم
ئەم دەرفەتە لە دەستی خۆم نادەم
براکەی ووتی من دەچم بۆ دادگا و داوات لە سەر تۆمـــــــار دەکەم!
ووتی هەرچی دەکەیت بیکە.
کاتێک برای بچوکتر چوو بۆ دادگا و شکایەتی لێ کرد سەرەتا دادوەر حەپەسا و دوایی حەیزانی بانگهێشت کرد و ئەوانـــی ئامۆژگاری کرد کە لەگەڵ یەک ڕێک بکەون و بە حەیزان ووت تۆ چەند ساڵە چاودێری لە دایکت دەکەیت ئیستـــــا بهێڵە برا بچوکەکەت چاودێری لێ بکات بەڵام حەیزان قەبوڵی نکرد.

لە کۆتاییدا دادوەر ووتی ئێمە ناتوانین کارێک بکەین،دەبێت دایکتان بهێنن تا خۆی بڕیار بدات.
دانیشتنی دواتر دایکیان لە ناو کارتۆنێک کە بە سەرە هەڵیان دەگرت هێنا بۆ دادگا.

دادوەر پرسیاری لێ کرد
دایکەکە لە وەڵامدا ووتی ئەم دوو کوڕە چاوەکانـــــی منن؛حەیزان چەند ساڵە من بەخـــێو دەکات و ئێســـــــــتا خۆی
چووەتە تەمەنەوە و پێویستی بە چاودێری هەیە...

با لە لای کورە بچوکترەکەم بم.
لە ئاکامدا دادگا بە قازانجـــــی برا بچوکترەکە بــــڕیاری دا
و حەیزان بە جۆرێک لە ئەم نەتیجەیە ناڕاحەت بوو کە بە توندی دەگریا و هەموو ڕیشی تەڕ بوو و هەموانی هێنــایە گریان.
خزمەت کردنی دایکیان لە بەر ڕەزامەندی خودا و ناسینی پلەی بەرزی ئەو بوو ئەگینا دایکیان ۳۰ کیلۆ کێشی هەبوو
و هەموو سامانەکەی ئەنگوستیلەیەکی مسین بوو!

لە برا بچوکەکە سەرمان بسوڕمێت کە لە بەر ئەوەی خزمەتی دایکی بکات پەنای بردە دادگا یان برا گەورەترەکە کە پیر بوو بەڵام هێشتا تامەزرۆی خزمەت کردنی دایکی بوو.

بەڕاستی سەیرە هەندێ کەس لە بەر ئەوەی خزمەت بە دایک و باوکیـــان بکەن و ئەم دەرفەتە زێڕینەی بە دەست هێنانـــی ڕەزامەندی خــــودا لە دەست نەدەن دەڕۆن بۆ دادگـا،بەڵام بە پێچەوانەوە هەندێ کەس دایک و باوکیان دەبەن بۆ خـــانەی بەساڵاچوان یان هەر گوێیان پێ نادەن

خودایا ڕەزامەندی دایک و باوکمان
به نەسیب بکەیت ٳن شـــــاءالله........

Address

Irbil
IRBIL,

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when له وته كانى دايكم بؤ من posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share