Salah jaff __ صلاح حسن

Salah jaff __ صلاح حسن بەڕێوەبەری تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی گەرمیان

پیرۆزە ٤٩ ساڵەی دامەزراندنی ی.ن.ك
31/05/2024

پیرۆزە ٤٩ ساڵەی دامەزراندنی ی.ن.ك

جەژنتان پیرۆزو تاعەت و عیبادەتان قبوڵ.
09/04/2024

جەژنتان پیرۆزو تاعەت و عیبادەتان قبوڵ.

لەسەردانێكماندا لەگەڵ لێپرسراوی it بەڕێوەبەرایەتیمان بۆ پارێزگای دهۆك و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و قەزایی سیمییل بەڕێوەبەرا...
06/10/2022

لەسەردانێكماندا لەگەڵ لێپرسراوی it بەڕێوەبەرایەتیمان بۆ پارێزگای دهۆك و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و قەزایی سیمییل بەڕێوەبەرایەتیەكانی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیمان بەسەر كردەوە لەكاتێكدا بەشداریمان لە ۆرك شۆپێكی تۆڕی پاراستنی كۆماڵایەتی دهۆك كرد لەلایەن ڕێكخراویی یونسیف ەوە ڕێكخرابوو تایبەت بەسیستەمی تاك پەنجەرە لەتۆڕەكانی پاراستنی كۆمەڵایەتی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆكان بەمەش خزمەتێكی باش بەسودمەندانی تۆڕی پاراستن دەگەیەنێت بەتایبەت چینی كەمئەندامان

 #ئاگاداریئاگاداری سەرجەم ئەو خێزانە هەژارو کەمدەرامەتانە دەکەینەوە کەلە گەڕەکەکانی ناوەندی شاری کەلارن لەمانگی ڕابردوو ...
05/10/2020

#ئاگاداری
ئاگاداری سەرجەم ئەو خێزانە هەژارو کەمدەرامەتانە دەکەینەوە کەلە گەڕەکەکانی ناوەندی شاری کەلارن
لەمانگی ڕابردوو لەلایەن لیژنەکانی چاودێری کۆمەڵایەتی وە لەگەڕەکەکاندا ناویان تۆمارکراوە بۆ هاوکاریکردنیان دەتوانن لەسبەینێ وە ڕۆژی سێشەمە بەرواری 2020/10/6 بەپێی گەڕەکەکانیان بەمشێوەیە لای خوارەوە ئاماژەمان پێداوە دەزانن ناویان لای چی بریکارێکە بۆ وەرگرتنی بەشەخۆراکەکەیان ئەم خشتەیە بەپێی گەڕەکەکان دانراوە بۆ هەرچەند گەڕەکێک بریکارێکمان دیاریکردوە لەگەڵ ناونیشان و شوێنی بریکارەکە بۆ دابەشکردنی خۆراکەکان.

تێبینی/
1_هەژارو کەمدەرامەتانی گەڕەکی
کەلاری کۆن
شارەوانی
ڕاپەڕین
چەند ناوێکی گەڕەکی بەردەسور
سەردانی وەکیلی خۆراک (عبداللە)بکەن لە تەنیشت مزگەوتی حاجی علی

2_هەژارو کەمدەرامەتانی گەڕەکی
ئاوارەکان
جوتیاران
ئەندازیاران
شەهیدان
چوار ناوی گردەگۆزینە
سەردانی وەکیلی خۆراک (زینە احمد)بکەن لەنزیک مزگەوتی سەردار جاف.

3_هەژارو کەمدەرامەتانی گەڕەکی
ئازادی
ڕزگاری
چەند ناوێکی گەڕەکی گۆران
سەردانی وەکیلی خۆراک(امین عبدالکریم)بکەن لەگازینۆ.

4_هەژارو کەمدەرامەتانی گەڕەکی
سیروان
بەشێک لەگەڕەکی بەردەسور
سەردانی وەکیلی خۆراک(عبداللە ابراهیم )بکەن لەگەڕەکی سیروان نزیک بانکی کەلار.

5-هەژارو کەمدەرامەتانی گەڕەکی
شێروانە
حمرین
گوندەکانی کەلار
سەردانی وەکیلی خۆراک(عزیز موراد مایخان)بکەن لەنزیک بازاڕ.

6-هەژارو کەمدەرامەتانی گەڕەکی
شۆڕش
گوندی ئەڵمانی
بنگرد
سەردانی وەکیلی خۆراک (حمید عارف)بکەن لەگەڕەکی شۆڕش نزیک شوقەکان.

7-هەژارو کەمدەرامەتانی گەڕەکی
فەرمانبەران
سەرکەوتن
گوندی زەماوەنگە
چەند ناوێکی گەڕەکی شۆڕش
سەردانی وەکیلی خۆراک (فهیمە عبدالکریم)لەناو بازاڕ نزیک بازاڕی هاوچەرخ.

8-هەژارو کەمدەرامەتانی گەڕەکی
بەردەسور
گۆران
سەردانی وەکیلی خۆراک (عبداللە محمود محمد)بکەن نزیک مزگەوتی ئەندازیاران.

9-هەژارو کەمدەرامەتانی گەڕەکی
مامۆستایان
خەبات
چەند ناوێکی گەڕەکی بەردەسور
سەردانی وەکیلی خۆراک(عائشە عرف معروف)لای فتاح باشکی پشت شێرەی نەقیب.

10-هەژارو کەمدەرامەتانی گەڕەکی
گردەگۆزینە
سەردانی وەکیلی خۆراک(ملک سعید)بکەن لای حاجی حبیب لەگردەگۆزینە.

بۆهەرخێزانێک پەنجا کیلۆ برنج لەگەڵ هەشت دەبە ڕۆنی زەیتە بەڵام ڕۆنەکە هێشتا نەهاتوە ئەوخێزانانە دواتر دەتوانن ڕۆنەکە وەربگرن هەرکات گەیشت
هەروەها بڕی 1000دینار لەهەرخێزانێک وەر دەگیرێت لەلایەن وەکیلەکانەوە بۆ دابەشکردنەکەی
خێزانەکان تەنها یەکجار پارەدەدەن واتا دواتر بۆ زەیتەکە هیچ بڕە پارەیەک وەرناگیرێت لەلایەن وەکیلەوە

تکایە هەرخێزانێک کۆپی جنسیەیی باری شارستانی یاخود کۆپی کارتی نیشتیمانیەکەی ژمارە موبایلەکەی لەسەر بنوسێت و تسلیم بەوەکیلەکەی بکات.

سەڵاح حسن حسین
ب.تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی گەرمیان
سەرۆکی لیژنەی هەژارو کەمدەرامەتانی کەلار

 #ئاگاداریئاگاداری سەرجەم ئەو خێزانە هەژارو کەمدەرامەتانە دەکەینەوە کەلە سنوری ناحیەیی ڕزگارین و لەمانگی ڕابردوو لەلایەن...
04/10/2020

#ئاگاداری
ئاگاداری سەرجەم ئەو خێزانە هەژارو کەمدەرامەتانە دەکەینەوە کەلە سنوری ناحیەیی ڕزگارین و لەمانگی ڕابردوو لەلایەن لیژنەکانی چاودێری کۆمەڵایەتی وە لەگەڕەکەکاندا ناویان تۆمارکراوە بۆ هاوکاریکردنیان دەتوانن لەسبەینێ وە ڕۆژی دوشەمە بەرواری 2020/10/5 بەپێی گەڕەکەکانیان بەمشێوەیە لای خوارەوە ئاماژەمان پێداوە بزانن ناویان لای چی بریکارێکە بۆ وەرگرتنی بەشەخۆراکەکەیان ئەم خشتەیە بەپێی گەڕەکەکان دانراوە بۆ هەرچەند گەڕەکێک بریکارێکمان دیاریکردوە لەگەڵ ناونیشان و شوێنی بریکارەکە بۆ دابەشکردنی خۆراکەکان.

تێبینی/
1_هەژارو کەمدەرامەتانی گەڕەکی
ژاڵە
نەورۆز
سەردانی وەکیلی خۆراک (حاجی حسین)بکەن لە تەنیشت باخچەی ساوایانی دایک

2_هەژارو کەمدەرامەتانی گەڕەکی
حەمرین
ئاسودە
خۆرنەوەزان
شاکەل
سەردانی وەکیلی خۆراک (محمد سعید مدحت)بکەن لەتەنیشت بازار یەکەم فەرع پشت متعم ایوب

3_هەژارو کەمدەرامەتانی گەڕەکی
گەرمیان
ئازادی
سەردانی وەکیلی خۆراک(مهروب عبدالکریم)بکەن لەسەروی بازارەوە لای کاک فتاح کتێبخانە دابەشی دەکات.

4_هەژارو کەمدەرامەتانی گەڕەکی
ئاوباریک
سەنگاویەکان
سەردانی وەکیلی خۆراک(فاتمە عول )بکەن لەگەڕەکی ئاوباریک نزیک ئامادەیی زرنگ.

بۆهەرخێزانێک پەنجا کیلۆ برنج لەگەڵ هەشت دەبە ڕۆنی زەیتە بەڵام ڕۆنەکە هێشتا نەگەشتوە ئەوخێزانانە دواتر دەتوانن ڕۆنەکە وەربگرن هەرکات گەیشت
هەروەها بڕی 1000دینار لەهەرخێزانێک وەر دەگیرێت لەلایەن وەکیلەکانەوە بۆ دابەشکردنەکەی
خێزانەکان تەنها یەکجار پارەدەدەن واتا دواتر بۆ زیتەکە هیچ بڕە پارەیەک وەرناگیرێت لەلایەن وەکیلەوە

تکایە هەرخێزانێک کۆپی جنسیەیی باری شارستانی یاخود کۆپی کارتی نیشتیمانیەکەی ژمارە موبایلەکەی لەسەر بنوسێت و تسلیم بەوەکیلەکەی بکات.

سەڵاح حسن حسین
ب.تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی گەرمیان
سەرۆکی لیژنەی هەژارو کەمدەرامەتانی کەلار

پرۆسەی تۆماری ماڵە هەژار و کەم دەرامەتەکان لەشاری کەلار دەست پێدەکاتبەیانی ئەمڕۆ ٨ی ئاب لەدیوانی بەڕێوەبەرایەتیمان بە ئا...
08/08/2020

پرۆسەی تۆماری ماڵە هەژار و کەم دەرامەتەکان لەشاری کەلار دەست پێدەکات

بەیانی ئەمڕۆ ٨ی ئاب لەدیوانی بەڕێوەبەرایەتیمان بە ئامادەبوونی(سەڵاح حسن) بەرێوەبەری تۆری پاراستنی کۆمەڵایەتی گەرمیان و سەرپەرشتیاری تۆمارکردنی ماڵە هەژار و کەم دەرامەتەکان لەسنوری قەزای کەلار کۆبوونەوەیەکی تایبەت بەم پرسە بەرێوە چوو تێدا سەرجەم سەرۆکی لیژەنەی گەڕەکەکانی سنوری قەزاکە بەشداربوون، تاوتوێی ڕێنمایی و زانیارییەکان تایبەت بەو پرۆسەیەکرا، پاشان بەرێز دەروون عمر بەرێوەبەری گشتی چاودێری گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی گەرمیان بەشداری کۆبوونەوەکەی کردوو بریار درا لەسبەینێوە دەست بە تۆمارکردنی ناوەکان بکرێت، بۆ ماوەی پانزە ڕۆژە ئەم پرۆسەیە بەردەوام دەبێت، لەسنوری قەزایی کەلارو ناحیەکانی دا ۲٤ لیژنەی تایبەت پێکهاتووە لەکۆڵان و گەرەکەکاندا ناوەکان تۆمار دەکرێت.

ب.ت.پاراستنی کۆمەڵایەتی گەرمیان

18/05/2020

#ئاگاداری
ئاگاداری خاوەن پێداویستیانی تایبەت کەمئەندامانی بەڕێزی گەرمیان دەکەینەوە ڕۆژی سێشەمە بەرواری 19/5/2020 دەست دەکرێت بەدابەشکردنی موچەی خاوەن پێداویستی تایبەت کەمئەندامانی گەرمیان بەم شێوەیی لای خوارە:ٓ-

#شاری #کەلار و دەوروبەری
1_ ڕۆژی سێشەمە بەرواری ٢٠٢٠/٥/١٩
لەبانکی شێروانە وەجبەی(١) تا وەجبەی(٨) دابەشدەکرێت.
2_ڕۆژی چوارشەمە بەرواری ٢٠٢٠/٥/٢٠ وەجبەی (٩) دابەشدەکرێت.
3-ڕۆژی پێنج شەمە بەرواری ٢٠٢٠/٥/٢١ دوو موچە دابەشدەکرێت.

#شاری #کفری و دەوروبەری
ڕۆژی سێشەمە بەرواری ٢٠٢٠/٥/١٩
لەبانکی کفری بڕە هاوکاری خاوەن پێداویستی تایبەت کەمئەندامانی سنوری شاری کفری دابەشدەکرێت.

#شاری #خانقین و دەوروبەری
ڕۆژی چوارشەمە بەرواری ٢٠٢٠/٥/٢٠ بڕە هاوکاری خاوەن پێداویستی تایبەت کەمئەندامانی سنوری شاری خانقین لەبەڕێوەبەرایەتی چاودێری وگەشەپێدانی کۆمەڵایەتی خانقین دابەشدەکرێت.

ب.ت.پ.کۆمەڵایەتی گەرمیان

 #ئاگاداریئاگاداری سەرجەم خاوەن پێداویستەتایبەتەکانی گەرمیان دەکەینەوە ڕۆژی 4 /4 /2020  دەست دەکرێت بەدابەشکردنی موچەی خ...
02/04/2020

#ئاگاداری

ئاگاداری سەرجەم خاوەن پێداویستەتایبەتەکانی گەرمیان دەکەینەوە ڕۆژی 4 /4 /2020 دەست دەکرێت بەدابەشکردنی موچەی خاوەن پێداویستی تایبەت/کەمئەندامانی گەرمیان بەم شێوەی لای خوارەوە

#کەلار:ڕۆژی شەمە بەرواری 4/4 لەبانکی شێروانە وەجبەکانی(1و2و3و4و5و6)دابەشدەکرێت لەهەمان ڕۆژو بەروار وەجبەکانی(7و8)لەبینایی بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی گەرمیان لەتەنیشت حومامەکە دابەشدەکرێت
#ڕۆژی یەکشەمە بەرواری 5 /4 وەجبەی (9)لەبانکی شێروانە دەبەشدەکرێت و لەهەمان بەروارو ڕۆژدا دووموچەکان لەبینایی بەڕێوەبەرایەتیمان تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی گەرمیان لەتەنیشت حمامەکە دابەش دەکرێت

#ناحیەیی ڕزگاری ڕۆژی دووشەمە 6 /4 لەهۆڵی بۆنەکانی شەهید حمەکەلاری دابەشدەکرێت.

#کفری و ناوچە دابڕێنراوەکان
لەڕۆژی شەمە بەرواری 4 /4 لەبانکی کفری دابەشدەکرێت.

#خانقین لەڕۆژی یەکشەمە بەرواری 4/ 4 لەبینای بەڕێوەبەرایەتی چاودێری وگەشەپێدانی کۆمەڵایەتی خانقین دەبەشدەکرێت.

تێبینی بنکەی دابەشکردنەکان تاوەکو کاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆ بەردەوامە بۆیە داواکارین هەوڵبدەن قەرەباڵغی دروست نەکرێت و ڕێنمایەکانی تەندروستی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا جی بەجێ بکەن بۆ سەلامەتی خۆتان.

بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی گەرمیان

 #ئایاحکومەت دەست بۆ موچەی فەرمانبەران دەبات؟حكومەتی هەرێمی كوردستان بەهۆی كۆرۆناوە بۆ دووەمجار لەڕێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسەو...
29/03/2020

#ئایاحکومەت دەست بۆ موچەی فەرمانبەران دەبات؟

حكومەتی هەرێمی كوردستان بەهۆی كۆرۆناوە بۆ دووەمجار لەڕێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە كۆبووەوە، دیمەنی پێكەنینی سەرۆك وەزیران‌و وەزیرەكانی حكومەت توڕەیی خەڵكی بەدوای خۆیدا هێنا، (درەو) لەم راپۆرتەدا نهێنی پێكەنینەكە‌و سیناریۆی حكومەت بۆ روبەڕووبونەوەی قەیرانی دارایی‌و دابینكردنی موچەی فەرمانبەران بڵاودەكاتەوە، ئایا حكومەت موچەی فەرمانبەران كەمدەكاتەوە ؟ یاخود بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانەكەی پەنا بۆ سیناریۆی تر دەبات ؟

نهێنی پێكەنینەكە !
دوێنێ ئەنجومەنی وەزیران لەڕێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە كۆبووەوە، لەدوای دەركەوتنی ڤایرۆسی كۆروناوە لە هەرێمی كوردستان، ئەمە دووەم كۆبونەوەی حكومەت بوو كە لەڕێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە بەڕێوەبچێت.
ئەنجومەنی وەزیران دیمەنێكی كۆبونەوە ڤیدیۆییەكەی بۆ رایگشتی بڵاوكردەوە، لە دیمەنەكەدا سەرۆكی حكومەت‌و وەزیرو بەشداربوانی كۆبونەوەكە پێدەكەنن، ئەم پێكەنینە هەرزوو لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا، بەتایبەتیش لەكاتێكدا خەڵك بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە ماڵەكانیاندا كەرەنتینەكراون‌و حكومەتیش دابەشكردنی موچەی موچەخۆرانی دواخستووە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی كە لە چەند سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەست (درەو) كەوتوون، هۆكاری ئەو پێكەنینە سەرۆكی حكومەت‌و وەزیرەكان لە كۆبونەوەكەدا، كە لە دیمەنەكەدا دەردەكەوێت، پەیوەندی بە قسەیەكی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی‌و ئابورییەوە هەبووە، ئاوات شێخ جەناب وتویەتی هەموو ئەو گلەیی‌و رەخنانەی كە بەمدواییە میدیاكان لە حكومەتیان گرتوووە، هەمووی دراوە بەسەر شانی مندا‌و ئێوەی لێ بێبەری كراوە‌و ئێوەش خۆتان لێ بێدەنگ كردووە، ئەم قسەیەی وەزیری دارایی بەشداربوانی ڤیدیۆ كۆنفرانسەكەی خستوەتە پێكەنینەوە.
بەڵام كاردانەوەی توندی خەڵك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان سەبارەت بە دیمەنی پێكەنینەكە، هەندێك لە وەزیرەكانی حكومەتی نیگەران كردووە‌و تێبینییان هەیە لەسەر ئەوەی بۆچی لەو كۆبونەوە دورودرێژەدا كە نزیكەی سێ كاتژمێری خایاندووە، تەنیا ئەو دیمەنە بڵاوكراوەتەوە، كە ئەوەش نیگەرانی‌و توڕەیی خەڵكی بەدوای خۆیدا هێناوە.
(درەو) زانیویەتی، تیمەكەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت بەمەبەست دیمەنی پێكەنینی كۆبونەوەكەیان بۆ رایگشتی بڵاوكردوەتەوە‌و پێیانوابووە ئەو دیمەنە لەم زەمەنی كۆرۆنایەدا ورەی خەڵك بەرزدەكاتەوە‌و چاوەڕوانی ئەوە نەبوون ئەنجامی پێچەوانەیان بۆ بگەڕێتەوە.

پێكەنین لە زەمەنی قەیرانی دارایی‌و كۆرۆنادا
پێكەنینەكەی حكومەت، هاوكات بوو لەگەڵ ئەو قەیرانە داراییە نوێیەی كە جارێكی تر بەرۆكی هەرێمی كوردستانی گرتوەتەوە لەگەڵ قەیرانی كۆرۆنادا.
بەپێی زانیارییەكانی (درەو) لە كۆبونەوەكەی دوێنێدا، قەیرانی دارایی‌و كۆرۆنا تەوەری سەرەكی گفتوگۆی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت بووە لەگەڵ وەزیرەكانی.
شێخ باز سەرۆكی كۆمپانیای كار، جارێكی تر بەشداری لە كۆبونەوەكەدا كرد، ئەو ئێستا وەكو نوێنەری سەرۆكی حكومەت بۆ كاروباری نەوت بەشداری كۆبونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیران دەكات، نەوتێك كە ئێستا نرخەكەی لە بازاڕی جیهانیدا شكاوە‌و حكومەتی توشی بێ پارەیەیی كردوەتەوە.
(درەو) زانیویەتی، لە كۆبونەوەكەدا مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت نیگەرانی خۆی دەربڕیوە لەوەی كابینەكەی باجی ئەو كێشە‌و قەیرانانە دەدات كە لە كابینەی پێشووی نێچیرڤان بارزانی ئامۆزایەوە بە میرات بۆی ماوەتەوە.
مەسرور بارزانی وتویەتی: ئێمە هەشت مانگە دەستبەكاربووین، لەو ماوەیەدا هەشت موچەمان بە موچەخۆران داوە.
بەشداربوانی كۆبونەوە ڤیدیۆییەكە هەموان دانیان بەوەداناوە كە كابینەی نۆیەمی حكومەت، روبەڕووی قەیرانی دارایی بوەتەوە‌و دەبێت سیناریۆی روبەڕووبونەوەی قەیرانەكە ئامادە بكەن.

چۆن روبەڕووی قەیرانی دارایی دەبنەوە ؟
یەكێك لە رێگەچارەكان كە بەمدواییە مەسرور بارزانی لەگەڵ خەڵكانی دەوروبەری خۆیدا تاوتوێی كردووە بۆ روبەڕووبونەوەی قەیرانی دارایی بریتییە لە بڕینی بەشێك لە دەرماڵەی موچەخۆران، مەسرور بارزانی گەڕانەوە بۆ سەردەمی پاشەكەوتی موچە بەتەواوەتی رەتدەكاتەوە، بەڵام دەیەوێت لەڕێگەی بڕینی بەشێك لە دەرماڵەی فەرمانبەرانەوە بەجۆرێك لە دەستكارییەوە، سیناریۆی پاشەكەوتی موچە دوبارە بكاتەوە، سیناریۆیەك كە نێچیرڤان بارزانی لە كابینەی هەشتەمدا دەستی بۆبردو بەهۆیەوە حكومەتی قەرزاری موچەخۆران كرد.
(درەو) زانیویەتی لە كۆبونەوەكەی دوێنێی ئەنجومەنی وەزیراندا، هیچ یەكێك لە وەزیرەكان بە سەرۆكی حكومەتیشەوە، نەچوەنەتە ژێر باری سیناریۆی گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی موچە یاخود كەمكردنەوەی موچەی موچەخۆران، لەبری دەستبردن بۆ موچەی فەرمانبەران، بۆ گەڕاندنەوەی داهات بۆ حكومەت، باس لە چەند رێكارێكی تر كراوە، لەوانە:
• زیادكردنی داهات لەڕێگەی ئەو بڕیارانەی كە پێشتر حكومەت داویەتی لەبارەی خاڵە سنورییەكان‌و وەرگرتنی باج لە كۆمپانیاكان.
• داوا لە كۆمپانیاكانی نەوت بەتایبەت كۆمپانیای (رۆز نەفت)ی روسی بكرێت وەرگرتنەوەی قەرزەكانی لە حكومەتی هەرێم بۆ ماوەی سێ بۆ چوار مانگ دوابخات، بۆ ئەوەی سود لەو پارانە وەربگیرێت بۆ تێپەڕاندنی قەیرانە داراییە نوێیەكە.
• جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی كە بەمدواییە لە پەرلەمانی كوردستان پەسەندكرا، بۆ ئەوەی بتوانرێت لەو رێگەیەوە هەندێك داهاتی تر بۆ حكومەت بگەڕێندرێتەوە.
واتە بەشێوەیەكی گشتی حكومەت نایەوێت دەست بۆ كەمكردنەوەی موچەی فەرمانبەران ببات، بەڵام (درەو) زانیویەتی پێشنیازێك لەناو ئەنجومەنی وەزیران هەیە كە دەڵێ:" دەستكاری موچەی فەرمانبەران نەكرێت، بەڵام ئاساییە لە بری (30 رۆژ جارێك) موچە (40 رۆژجارێك) بەسەر موچەخۆراندا دابەشكرێت".

كورتهێنانەكەی حكومەت چەندە ؟
حكومەتی هەرێم كوردستان بۆ دابینكردنی پارەی موچە، مانگانە پێویستی بە (898 ملیار) دینارە، بۆ خەرجی بەكاربردن‌و وەزارەتەكانیش مانگانە (150 ملیار) دیناری دەوێت، واتە تەنیا بۆ خەرجی موچە‌و خەرجی بەكاربردن، حكومەت مانگانە پێویستی بە نزیكەی (ترلیۆنێك‌و 50 ملیار) دینار داهات هەیە.
ئایا داهاتەكانی حكومەت بەشی پڕكردنەوەی ئەم دوو خەرجییە دەكەن ؟ بۆ خەرجی موچە كە مانگانە (898 ملیار) دیناری پێویستە، حكومەتی هەرێم بڕی (441 ملیار) دیناری ئەم پارەیە لە بەغداد وەردەگرێت، واتە بۆ پڕكردنەوەی خەرجییەكە پێویستی بە (450 ملیار) دیناری تر هەیە، بە خەرجی بەكاربردن‌و وەزارەتەكانیشەوە كە مانگانە (150 ملیار) دینارە، حكومەت بەشێوەیەكی گشتی (600 ملیار) دینار كورتهێنانی لە خەرجییەكانیدا هەیە.
ئەی داهاتەكانی حكومەتی هەرێم ئێستا چەندن، ئەو داهاتانە دەتوانن رێژەی چەندی ئەو كورتهێنانە كە بڕەكەی (600 ملیار) دینارە، پڕبكەنەوە؟
ئێستا جگە لە پارەكەی بەغداد، داهاتی مانگانەی حكومەتی هەرێم بەمشێوەیەیە:
• داهاتی ناوخۆ/ ئەم داهاتە پێشترو بەر لە هاتنی كۆرۆنا، مانگانە نزیكەی (270 ملیار) دینار بوو، ئێستا بۆ نزیكەی (30 ملیار) دینار كەمیكردووە.
• داهاتی نەوت/ ئەم داهاتەش بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە لە بازاڕی جیهانیدا زۆر كەمدەكات، مانگی پێشووی (345 ملیار) دینار دراوە بە وەزارەتی دارایی بۆ موچە، چاوەڕەوان دەكرێت مانگانە نزیكەی (150 ملیار) دینار بۆ خەرجی موچە بە وەزارەتی دارایی بدرێت‌و پاشماوەی پارەكە دەچێت بۆ قەرزو كرێی گواستنەوەو قەرزو كۆمپانیاكان، وەك بەرپرسانی حكومەت دەڵێن.
بەهەردوو داهاتی نەوت‌و ناوخۆوە، مانگانە نزیكەی (200 ملیار) دینار دەست حكومەتی هەرێم دەكەوێت، ئەمە لەكاتێكدایە كورتهێنان (600 ملیار) دینارە، ئەگەر ئەو (200 ملیار) دینارەش بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانەكە خەرج بكرێت، هێشتا حكومەت مانگانە لە دابینكردنی داهات بۆ خەرجییەكانی خۆی، (400 ملیار) دینار كورتهێنانی دەبێت.
ئێستا گفتوگۆكە ئەوەیە، حكومەت كورتهێنانەكەی خۆی هاوشێوەی كابینەی نێچیرڤان بارزانی لە موچەی فەرمانبەران دەربكات، یاخود لەو كۆمپانیاو سەرمایەدارانە وەریبگرێت، كە چەندین ساڵە خۆیان لە پێدانی باج‌و قەرزەكانیان بە حكومەت دەدزنەوە.

سەرچاوە
درەومیدیا
راپۆرت: محەمەد رەئوف – فازڵ حەمە رەفعەت

Address

شێرەیی نەقیب/میلانۆ
Kalar

Telephone

+9647728606400

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Salah jaff __ صلاح حسن posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Salah jaff __ صلاح حسن:

Share