04/12/2021
سەدان و بگرە ھەزاران ئەپڵیکەیشن لەم ھەرێم و وڵاتەدا دروست کراون کەچی دوو دانەی سەرکەوتووم نەبینیوە، تەنانەت بزنسە گەورەکانیش کە خۆیان ئۆڵڕێدی سەرکەوتوون نەیانتوانیوە ئەپڵیکەیشنێک دروست بکەن کە خواستی کڕیار تێر بکات و ببێتە سەرچاوەی بزنسێکی باشتر (ھەم مۆبایل و ھەم وێب ئەپڵیکەیشن)...
کێشەکان لە چیدان؟
کێشەکان زۆرن، بەڵام دوو کێشەی زۆر گەورەی سەرەکی ھەن، یەکێکیان پەیوەندی بەلایەنی گەشەپێدانی بزنس و بەڕێوەبردنی ئەپەکەوە ھەیە، یەکێکی تریشیان پەیوەندی بەلایەنی تەکنیکیەوە ھەیە...
ئەگەر وردتری بکەینەوە:
١- زۆربەی ئەم ئیشانە وەک بیرۆکە ھی تاکە کەسن، ئیتر ئەم تاکەکەسە وا دەزانێت خۆی ھەموو شتێکە و دەکرێت بەبێ ڕاوێژ و راپرسی و ریسێرچ خۆی ھەموو شتێک بکات.. لە کاتێکا بیرۆکە تەنھا پریشکەکەیە، بەڵام ئەوەی چۆن ئاگرەکە بەردەوام ئەبێت ھەزار شتی ترە... ئیشی کەسانی شارەزای بواری بزنس و مەنیجمێنت و لایەنی تەکنیکیە کە وەک تیم کار بکەن...
٢- بزنس پلانیان نیە...
٣- نازانن تارگێت مارکێت و کڕیاریان لە کوێدایە
٤- لە کێشەکانی بیرۆکەکە ناکۆڵنەوە و بگرە ھەر نایبینن، چاویان تەنھا باشیەکان دەبینێت، کێشە و مەترسیەکان فەرامۆش دەکەن.
٥- لە کەڵچەری بزنسی وڵات و کۆمەڵگەکە و حەزی خەڵک تێ نەگەشتوون. وا دەزانن ئەوەی لە ئەڵمانیا ناجحە لێرەش وایە...
٦- خۆیان پێویستیەکیان ھەیە وا دەزانن ھەموو دنیا ئەو پێویستیەی ھەیە..
٧- نازانن چ بەھاو قیمەت و سوودێک دەبەخشن بە بەکارھێنەر تا ناچاربن لەگەڵیان بن...
٨- نازانن لەلایەنی تەکنیکیەوە چ جۆرە تەکنەلۆجییەک ھەلدەبژێرن و کێ ئیشەکانیان بۆ دەکات.
٩- نەیانتوانیوە خۆیان (کە خاوەنی بیرۆکەکەن)، لەگەڵ تیمە ئیداری و تەکنیکیەکە رێکبخەن و دڵنیابن لەوەی کە ھەموویان باش لە ئامانجی بزنسەکە تێگەشتوون بەیەکەوە کاری بۆ دەکەن... واتە تیم-یان بە مەعنا حەقیقیەکە بۆ دروست ناکرێت...
١٠- لە ھەمووی گرنگتر، تەسەور دەکەن یان پەلەیانە لە دوو ڕۆژدا و بەبێ مەسرەفێکی زۆر بکەونە قازانجەوە... کە ئەم شتە زۆر مەحاڵە...
زۆر شتی تریش بەخوا تاقەتم نیە بیڵێم، خۆتان حەلی بکەن...
براتان
فەرەجی ئەپڵیکەیشن.
—————
تێبینی:
ھەر ئەوەندەی گەنجەکانمان و بزنسەکان ھەوڵی شتی تازە ئەیەن جێگەی تەقدیر و پێزانینە، بەڵام تەکمیلەی ماوە، دڵنیام ڕۆژێک یەت ئەوەش ئەکەین... بەس ماومانە 😉