26/08/2026
دەڵێن پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم لە دوانزەی رەبیع الأول وەفاتی کردووە خەڵك چۆن دڵ خۆشەبێ ؟
یەکەم! یەقین نیە رۆژی وەفاتی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم
ئەگەر یەقینیش بێت کە دوازدەی رەبیع بووە ئەوا لەوەڵاما دەڵێین لەدینی ئیسلام دروست نیە تازیە زیاتر لەسێ ڕۆژ بۆیە تازیەو ماتەم سێ رۆژە زیاتر نیە وە لە شەریعەتا تازیە نوێکردنەوەمان ڕێگە پێنەدراوە
دووەم ! خودا پاداشتی مرۆڤەکان دەداتەوە بەگوێرەی نیەتەکانی ، دەی نیەتی موسڵمانان دڵخۆش بوونە بە لەدایکبوونی ئەو نیعمەتە گەورەیە، هیچ مسوڵمانێ بەبۆنەی یادی وەفاتی پێشەوامان دڵخۆشی دەرنابڕێ
سێیەم !ئێمە فەرمانمان پێکرایە باسی ڕۆژە گەورەکان بکەین وە باسی نیعمەتەکانی خودا بکەین و شوکرانەی لەسەر بکەین رۆژی لەدایکبوونی سەروەرمان گەورەیە وە نیعمەتێ گەورەشە بۆیە هەم یادی دەکەین هەمیش شوکرانەی لەسەر دەکەین