23/12/2022
هێندە دوورکەوتینەوە
ڕەنگەکانیش ڕەنگیان گۆڕا
ڕەنگی ڕو مەیلی پایزیەتی
لەگوڵەبەیبونەکان
سۆراخت دەپرسم
دڵەکان گشت هاواریانە
سەردەمی ئیشق هەرماوە
بۆیە بەهارم لا گرنگ و خۆشە
چونکەتێرە لەسەوزی ڕۆحەکان
ڕۆحم گۆرانی سەوزە سەوزەی دەچاند
خەریک بو بێ هەستی کەم
نەمام نەمام پێ گەیی
گەڵا لەسەر لقی خۆی چەسپە
بۆیەدارستان هەمیشە دڵ خۆشە
منیش دەڵێم ئاوەدان کوردستان
بژارە بژاری دڕکەکان
٭٭٭
ازاد کرکوکی