24/06/2024
بەکارھێنانی وشەی مەرجەکانی سەلامەتی لەسەلامەتی ئاگر پێویستە بگۆرێت بۆ ھەلسەنگاندنی مەترسیەکانی ئاگر
نەبوونی مەرجەکانی سەلامەتی وشەیەکە کەبەردەوام لە لایەن بەرێوەبەرایەتیەکانی بەرگری شارستانی ئەیبستین بۆ وەسف کردنی شوێنێک کە ئامێرەکانی ئاگر کووژێنەوەو و بووتلی حەریق و سیستمی ئەلارمی تیا نەبێ ، بوونی ئەو کەرەستانەش لە شوێنێکدا بێگوومان یەکسان نیە بە سەلامەتی ئەوشوێنە لەرووی ئاگرەوە بەلکوو ئەوئامێرانە تارادەیەک یارمەتیدەرە ئەگەر ئاگرێک کەوتەوە ئەوا تارادەیەک عاقیبەتەکانی کەم بکاتەوە ئەشێ ئەو ئامێرانە ھەمووی لەشوێنکدا ھەبن و بەلام ئاگرەکەش کۆنترۆل نەکەن بەتایبەتی ئەگەر ئەوخەلکانەی لەوێن نەزانن بەکاری بھێنن وە ئەگر ئاگرەکەش گەورەبوو بەھەمان شێوە ئەوئامێرانە مەرج نیە بتوانێ ئاگرەکە کۆنترۆل بکات وەباشترین نموونەش بوونی دەیان ئوتومبیلی ئاگر کەوتنەوە بوو لەئاگری پالاوگەکەی گوێر بەلام ھەتا دوا دلۆپی قیرە شلەکە تەواو نەبوو ئاگرەکە نەکووژایەوە
ناكرى شوێنێک بووتلی حەریق و ئەلارمی ھەبوو بەلام سیستمی کارەبا و غازوو و عەمباری کەرەستەکانی و ئامێرەکانی ناسەلامەت بن بۆ ئاگر ئێمە پئی بلێین مەرجی سەلامەتی تیایە لەبەربوونی ئەو کەرەسانەی کەبۆ ئاگر کووژاندنەوە بەکار ئەھێنرێن
لە وولاتە پێشکوتوەکاندا کەباس لەسەلامەتی ئاگر ئەکرێت لەباتی بەکارھێنانی وشەی مەرجەکانی سەلامەتی ئەوان وشەی ھەلسەنگاندنی مەترسیەکانی ئاگر بەکارئەھێنن بۆ نموونە لە رووداوی ئاگرەکەی کۆگاکانی گوێر ئەتوانین بلێین کە ئەو پالاوگەیە ھەلسەنگاندنی بۆمەترسیەکانی ئاگر نەکردوە کە لێرەدا بە ئینگلیزیەکەی پێی ئەلێن
fire risk assessment
ئەم پرۆسەیە زۆر گشتگیرە و بریتیە لە ناسینەوەو ھەلسەنگاندن و کۆنترۆل کردنی مەترسیەکانی ئاگر ئەویش شیکردنەوەی تەواوی شوێن کارەکەیە بۆئەوەی دلنیا بین کە ئەو ھۆکارانەی کەئاگر دوروست ئەکەن
ھەموویان کۆنترۆل کراون و رێگری لەئاگر بکرێت لەدروست بوون وەلەھەمان کاتدا کاریش لەسەر ئەوکەسانە ئەکات کەلەوشوێنەن و کاریش لەسەر رێگاکانی کەمکردنەوەی عاقیبتەکەی ئەکات وەکوو بووتلی حەریق و سیستمی ئەلارم و سۆندەی حەریق و ئوتومبیلی ئاگر کووژێنەوە وەلەھەمان کاتدا کاریش لەسەر پلانی دەرباز بوون ئەکات بۆ ئەوکەسانەی کەلەو شوێنن بۆ شوێنێکی سەلامەت
لەرووداوەکەی گوێر ئەگەر ھەلسەنگاندن بۆ مەترسیەکانی ئاگربکرایە ئەوا پێش ئاگرەکە ھەموو سەرچاوەکانی سپارک کۆنترۆل ئەکراو راھێنان بە کارمەندەکان ئەکراو پلانی چۆل کردن بەسەلامەتی ئەکراو لەھەمان کاتیشدا دلنیا ئەبووین لەبوونی سیستمی ئاگر کووژێنەوە جئگیرەکان لەو شوێنە
بێ گوومان پرۆسەی ھەلسەنگاندنی مەترسیەکانی ئاگر کاری پشینەی ئەو شوێنەیە کە پویستە خاوەن کار بیکات و بەرگری شارستانی تەنیا پێویستە چێکی ئەو ھەلسەنگاندنە بکاتەوەو لەبوونی ھەرکەموو کورتیەک لە ھەر خالێکدا پێویستە سزای خاوەن کار بدات
تەنیا زامنی شوێن کارەکان لەمەترسی ئاگر ئامادەکردنی ئەم ھەلسەنگاندنەیە لەلایەن کەسانی پسپۆرەوە نەک بوونی ئامێری ئاگر کووژێنەوە بەتەنھا
دەبا ئیتر بەرێوەبەرایەتیەکانی بەرگری شارستانی لەباتی جەخت کردنەوە لەبوونی ئامئری ئاگر کووژێنەوە داوای ھەلسەنگاندنی مەترسیەکانی ئاگر لەخاوەن کار بکەن و سزایان بدن ئەگەر پابەند نەبن بە ھەموو خالەکانەوە
وەلەکاتێکدا خاوەنکار ھەلسەنگاندنی بۆ مەترسیەکانی ئاگر نەکردبوو با بلێین خاوەن کار ھەلسەنگاندنی بۆ مەترسەکانی ئاگر نەکردوە بەھەموو بوارەکانی کەباس کرا نەک بلێین مەرجی سەلامەتی نەبوو