30/07/2012
بۆ/ڕای گشتی وئاگاداری سەرجەم ئەندازیارانی کشتوکال
30/7/2012
ستاندەر
بەرێزوەک دەزانن لەسەرەتای مانگی (٣)ی ئەم ساڵەوەئەندازیارانی کشتوکاڵی راِنیە, پشدەر,دوکان, دەربەندیخان ,شارباژێر, چەمچەماڵ, گەرمیان, شارەزور, ھەڵەبجە,کۆیە,ناوشاری سلێمانی) لەڕوانگەی ھەستکردنمان بەبەشخوراوی بەوەی کەمافەکانمان بۆ دابین نەکراوە لەچاوھاوتاپیشەییەکانی ترلەرێکخراووسەندیکاکانی تر بۆیە ئیمەش کومەلیک داواکاریەکمان پێشکەش بەلایەنەپەیوەندی دارەکان کرد لەبەرواری ٧/٣/ ٢٠١٢ بەلام بەداخەوە گوێمان لێ نەگیرا بۆیە لەبەرواری ٩/٥/٢٠١٢ لەپارکی ئازادی شاری سلێمانی نوێنەری ئەوناوچانەی کەلەسەرەوەئاماژەمان پێکردووەکۆبوونەوەیەکمان ئەنجام داوجارێکی تریاداشتێکی ترمان ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندی دارەکان کردەوە. ھەروەھا لەڕۆژی ٥/٦/٢٠١٢ بۆماوەی یەک ڕۆژ مانگرتنمان ڕاگەیاندو نەچوینە فەرمانگەکانەوە وەکوناڕەزاییەک بەرانبەر جێبەجێنەکردنی داواکاریەکانمان بەڵام بەداخەوەحکومەت ھیچ وەڵامێکی ئەوھەمووداواکاری ویاداشتانەی ئێمەی نەدایەوە بێباکانە وەکو ئەوەی ھیچ کارێکی بەکەرتی کشتوکاڵی نەبێت لەکوردستاندا,کەئەمەش کارەساتەوجێگەی داخە,لەلایەکی ترەوە زیاترلەدوومانگەئەندازیارانی کشتوکاڵی چاوەڕیی سەرۆکایەتی حکومەت ئەکەن تاوەکولەگەڵیانداکۆببنەوەبەڵام بەداخەوەھەرجارەی بەبیانوویەک ئەوکۆبوونەوەیەڕێکنەخراوە بۆدواجارولەبەرواری ٩/٧/٢٠١٢ بەمەبەستی وەرگرتنی مۆڵتی خۆپیشاندان لەڕۆژی ١٢/٧/ ٢٠١٢لەبەردەم نوسنگەی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم لەسلێمانی داواکاریەکمان پێشکەش بەپارێزگای سلێمانی کرد ئەوخۆپیشاندانە ئەنجام بدەین بەڵام بێ ھیچ بیانووەیە پارێزگای سلێمانی مۆڵتی پێنەداین لەھەمان کاتدائێمەزۆرنیگەرانین لە ھەلوێستی سەندیکای ئەندازیارانی کشتوکاڵی کوردستان کە بەداخەوەخۆی بێدەنگ کردووەلەئاست داخوازی ئەندازیارانی کشتوکاڵی کوردستان تەنانەت بەدواداچون ناکات بۆئەو یاداشتەی کەلەبەرواری ١٧/٤/٢٠١٢ لەپریس کونفراسێکدا بەئامادەبوونی نەقیبی سەندیکاوبەرپرسی سەرجەم لقەکانی سەندیکا لە ھەولێر ئاڕستەی لایەنەپەیوەندی دارەکانیان کردبوو,ئێمە تێناگەین چ ھۆکارێک لەپشت ئەم بێ دەنگیەی سەندیکاوەیە,لە کاتێکداڕوِژانەئەبینین سەندیکاوڕێکخراوەپیشەییەکانی ترچۆن بەرگری لەماف وداخوازی ئەندامەکانیان ئەکەن وحکومەت ناچارئەکەن بەدەم داخوازی وداواکاریەکانیانەوەبچێت ,بۆیەئێمەلێرەوەڕای ئەگەیەنین ئەگەر سەندیکای ئەندازیارانی کشتوکاڵی بەشێوەیە بەردەوام بێت لەبێ دەنگی ئەوا ناچارئەبین ئەندامێتی خۆمان لەو سەندیکایەکۆتایی پێ بێنین و ڕێکخراوێکی دیکە دروست بکەین کەلەئاست داخوازی ئەندازیارنی کشتوکاڵی دابێت وبەرگری کارێکی باش بێت لەبەدەست ھێنانی مافی ئەندازیارانی کشتوکاڵی کوردستان بۆیەلەم ڕووەوەچاوەڕوانی ھەڵویستی جدی سەندیکای ئەندازیارانی کشتوکاڵی کوردستانین . لەکەل ریزماندا...........دەستەی نوێنەرایەتی بۆداواکاریەکانی ئەندازیارانی کشتوکاڵی٢٤/٧/