Fryadrass International Group

Fryadrass International Group گروپی نێودەوڵەتی فریادڕەس بۆسەرجەم ئیشوکاری قانونی و کاروباری پەنابەری وە دابین کردنی تکت و ڤیزا ✈️

05/12/2023
هەموو ئەوانەی کە تازە هۆم ئۆفیس پەیوەندی پێوەکردوون و لە دووتوێی نامەکە دا داوای کۆمەڵێک زانیاری تایبەتی و کەسیەتی لێکرد...
24/11/2023

هەموو ئەوانەی کە تازە هۆم ئۆفیس پەیوەندی پێوەکردوون و لە دووتوێی نامەکە دا داوای کۆمەڵێک زانیاری تایبەتی و کەسیەتی لێکردوون، دەتوانن ئەو کلێشەیەی خوارەوە وەک ئیمەیڵێک بەکاربێنن بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی ئەو تێبینیانەی
کە لە ژێرەوە خراونە بەرچاو.

بە هیوای سەرکەوتن بۆ هـــــەمـــــوتــان

Dear Home Office,

I am writing this in relation to the further information requested for the consideration of my asylum claim.
I would like to present the information in points, as the following:

1. My name is [ناوی تەوات بنووسە ]

2. My case ID is [ژمارەی کەیسەکەت ]

3. My current address is [ ئەدرەسەکەت]

4. My phone number is [ ژ. تەلەفۆنەکەت]

5. My email address is [ ئیمەیڵ ئەدرەسەکەت]

6. I can confirm I have legal representation and their details are as follows:
A. Name: [ ناوی پارێزەر/محامیەکەت]
B. Firm/Company [ ناوی کۆمپانیای پارێزەرەکە]
C. Address [ ئەدرەسی پارێزەرەکە بە پۆست کۆدەکەوە]
D. Email address [ئیمەیڵ ئەدرەسی پارێزەرەکەت ]
E. Phone number [ ژ. تەلەفۆنی پارێزەرەکەت]

7. I would like to be interviewed in Kurdish Sorani, please.

8. I do NOT have any gender preference of the interviewing officer.

9. Yes, I can certainly attend a virtual asylum interview OLNY if I am provided with both an audio copy of the entire interview and the interview transcript, afterwards.

Please don’t hesitate to contact me, if further information is required.

Yours Sincerely,

‎[ ناوی تەواوی خۆت ]
HO/Port Ref number:

تێبینی:
1. ئیمەیڵەکەت بنێرە بۆ [email protected]

2. لە بۆشایی بابەتی ئیمەیڵەکە ( email subject ) دا بنووسە:
‏Further personal details and preferences

3. ئەگەر پارێزەر/محامیت نیە، تکایە خاڵی شەشەمی سەرەوە ڕەش کەوە و لە جیاتی ئەوەی خووارەوە بنووسە:
‏No, unfortunately I don’t have legal
‏representation

4. ئەگەر دیالێکت/زمانەکەت کووردی سۆرانی نیە، تکایە لە خاڵی حەوتەم دا، Sorani ەکە بگۆڕە بەو دیالێکتەی خۆت مەبەستتە.

5. سەبارەت بە خاڵی هەشتەم، بۆ نموونە ئەگەر ئافرەتی و ئارەزووتە ئەفسەری چاوپێکەوتنەکەشت لە ڕەگەزی مێینە بێت، ئەوا خاڵی هەشتەم ڕەش کەوە و لە جیاتی، وەڵامەکەت بەوشێوەیەی خووارەوە بنووسە:
I would like to be provided with a female interviewing officer, please.

6. سەبارەت بە کۆتایی نامەکە و لە خوار ناوەکەی خۆتەوە، ئەگەر ڕیفرێنسی هۆم ئۆفیس ت هەیە، بینووسە، ئەگەر نا، Port Reference ەکەت بنووسە.

یاسای ناردن و ڕاگواستنی زۆرەملێی کۆچبەرانی نایاسایی بۆ ڕوواندا :پێشبینی دەکرێ کەی بخرێتە بوواری جێبەجێکردنەوە و کام کەسا...
20/11/2023

یاسای ناردن و ڕاگواستنی زۆرەملێی کۆچبەرانی نایاسایی بۆ ڕوواندا :
پێشبینی دەکرێ کەی بخرێتە بوواری جێبەجێکردنەوە و کام کەسانە دەگرێتەوە؟

بۆ تێگەیشتن لەو پرسیارە، پێویستە کەمێک باسی سیاسەت و مێژوو بکرێت…
مێژووی یاساکە و ئەو هۆکارانەی بوونە پاڵنەر لە داڕشتنی یاساکە دا:
خەڵکی بەریتانی کە لە ٢٠١٧ دا دەنگیان بە هاتنە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا دا ، کۆمەڵێک ئامانجیان هەبوو، لەوانە: بەدەستهێنانەوە و کۆنتڕۆڵکردنەوەی بازاڕی کار چوونکە ئەو کۆچە یاسایی و نایاساییە بوو کە لە سەرەتای ٢٠٠٠ ەکانەوە دەستی پێکردووە و بۆتە هۆکار بۆ بڵاوکردنەوەی بێکاریەکی زۆر لە ناو کۆمەڵگەی بەریتانی دا، ئەوەش حکومەت و حیزبەکانی ناچار کرد کە گوێ لە خەڵکی شەقام بگرن، ڕیفراندۆم بکەن و یاساکان بگۆڕن لە هەر کووێیەک کە پێویستی کرد. ڕووداوێکی پێشبینی نەکراوو و سەیرتر ئەوەبوو کە ساڵێک دووای ڕیفراندۆم (برێکزێت)، گەشتی چووپ/بەلەمەکان لەوفەڕەنساوە بەرەو بەریتانیا دەستی پێکرد و سەرەتاش ژمارەکە تەنها ٥ - ٦ هەزارێک بوو بە بەراورد لە گەڵ هی ٤ ساڵ دواتری کە دەکاتە ساڵی ٢٠٢٢ کە تێییایدا ٤٥ هەزار پەنابەرێک پەڕیبوونەوە و داوای پەنابەریان پێشکەش کردبوو. هەر وەک هەموومان دەزانین، ئەو لێشاوە زۆرە فشارێکی زۆری لە ڕوانگەی جیاوازەوە لە سەر حکوومەت درووست کردووە، یەکێک لەوانە پڕبوون ی هۆتێلەکانە ئەوەش کە زیانی لە کەرتی گەشتیاری ناوخۆ داوە و خەڵکی زۆر بێزار کردووە، هەربۆیەش بە کۆی گشتی خەڵک و حکومەتی بەریتانی، هەستیان پێکرد ئەگەر زوو یاسایەکی هاوچەشنی ووڵاتانی ئوستڕالیا و ئیسڕاییل و دانیمارک دەرنەکەن، ئەوە کار لە کار دەترازێت. هەر بۆیەش لە ٢٠٢١ ەوە کە پریتی پاتێڵ سەرۆکی هۆم ئۆفیس بوو، کەوتنە گەڵاڵەکردنی پڕۆژە یاسای Nationality And Border Act 2022
و لە ساڵی ٢٠٢٢ ش تەواو وەک یاسا لە پارلەمانی بەریتانیا، چەسپا. دوواتر پڕۆژە یاسایەکی زۆر تێرو تەسەلتریان نووسیەوە بە ناوی
Illegal Migration Act 2023
کە سۆهەیلا براڤەرمەن وەک سەرۆکی هۆم ئۆفیس، نووسەر و پەرەپێدەرەکەی بوو.
هەردووک لەوانەی سەرەوە وەک یاسا چەسپاون بەڵام نەخراونە بوواری جێبەجێکردنەوە.
لە دووتوێی یاساکە دا تەنها هەندێک بەش هەیە کە پێویستە تیشکی بخرێتە سەر. لە گرنگترینیان چارەنووسی ئەو پەنابەرانەیە کە لە پاشی ٢٠/٠٧/٢٠٢٣ ەوە گەیشتوونە بەریتانیا.

کام کەسانە دەگرێتەوە؟

هەموو ئەوانەی کە لە ٢٠/٠٧/٢٠٢٣ بە دوواوە بە شێوازی نایاسایی گەیشتوونە بەریتانیا و تەمەنیان ١٨ و بۆ سەرەوەیە. بە گوێرەی یاساکە: ئەو کەسانە یان دەگێردرێنەوە بۆ یەکێک لەو ووڵاتانەی کە پێیان دا تێپەڕیون ( ئەوروپیەکان بە گشتی)، یان بۆ یەکێک لە کامپەکانی نیشتەجێبوون لە ڕوواندا کە کەوتۆتە ڕۆژهەڵاتی قاڕەی ئەفریقا. شایانی باسە، کام یەکێک لەو دوو هەڵبژاردەیە بۆ حکومەتی بەریتانی ئاسانتر بێت، دەیگرێتە بەر.
بە گوێرەی یاساکە؛ هەر پەنابەرێک کە دەنێردرێتە ڕواندا، تەنها تکتێکی یەک سەرەی پێدەدرێت و گەڕانەوی بۆ بەریتانیا لە هەموو ئەگەرەکان دا بلۆک دەکرێت.
تەواوی هەموو ئەو هەوڵانەی حکوومەتی بەریتانی، بۆ چاوترسێنکردنی خەڵکی کۆچبەرە هەربۆیەش دەیانەوێ بیکەنە دۆزەخێک بۆ خەونی دیاریدەی کۆچی نایاسایی.
لە بەریتانیا، هەم زۆرینەی خەڵکی خۆیان ، هەمیش حکومەت گەیشتوونە ئەو دەرەنجامەی کە ناتوانن ڕێگە لە کۆچی نایاسایی بگرن مەگەر ڕێگای جیاوازتر بگرنە بەر.
درووست ئەو ڕێگا جیاوازترانەیە کە دەیانەوێت بیگرنە بەر بۆ ئەوەی بتوانن هاوشێوەی حکومەتی ئوستڕالیی، دیاریدەی کۆچی یاسایی بەرەو بنەبڕکردن ببەن.

چی ڕێگرە لەوەی یاساکە بخرانە بوواری جێبەجێکردنەوە؟ و کەی دەخرێتە بوواری جێبەجێکردنەوە؟

هەندێک لەمپەری یاسایی وەک ئەوەی کە سووپریم کۆرت (باڵاترین دادگای بەریتانیا)، بۆچوونەکانی خۆیان، نیگەرانیە یاساییەکان و بریارەکەی خۆیان لە ١٥/١١/٢٠٢٣ بڵاوکردنەوە. بەڵام ئەوە ڕێگر نامێنێتەوە لە بەردەم پیلانەکانی حکوومەتێک کە لە دێرزەمانەوە هەم یاساداڕێژەر و هەم یاساهەڵوەشێنەریش بووە و هەمیشە بە گوێرەی بەرژەوەندیەکانی ووڵات مامەڵەی لە گەڵ هاوکێشە نێودەووڵەتیەکان دا کردووە.
ئەوەی جێگای سەرنج بوو ئەو هەموو بێئاگاییەی کۆمەڵگە و میدیای کوردی بوو لە مێژوو و ئامانجەکانی یاساکە چوونکە یەکسەر دووای دەرچوونی بڕیارەکەی سووپریم کۆرت، هەموو پەیجەکان بەیەکەوە لێدانی تەپڵی سەرکەوتنیان دەست پێکرد (درووست وەک بێژەرەکەی کۆریای باکوور کە باسی کیم جۆن ئوون ی دەکرد و شاهۆ ئەمین لاسایی دەکردەوە 🤣🤣🤣) بەبێ ئەوەی چاوەڕێی کاردانەوەی حکوومەت بکەن کە تا ئێستا زیاتر لە چەند ملیارێکی لە پڕۆژەکە دا سەرف کردووە هەر بۆیەش باشترین داکۆکی لێدەکات و باشترین هەوڵی جێبەجێکردنەکەشی دەدات. درووست ئەوە بوو کە ڕیشی سووناک کەمێک پاش بڕیارەکەی دادگا، پەیامێکی تووندی بڵاوکردەوە و پێداگریەکی باشی لە سەر هەوڵی حکومەت بۆ بنبڕکردنی دیاریدەی کۆچی نایاسایی خستە ڕوو کە تێییایدا ئاماژەیەکی کوورتی بە ڕێگاچارەیەکی خێرا نیشاندا کە ئەویش بە نزیکەیی هاوزەمان بوو لە گەڵ ئەو پێشنیارە جددیەی سۆهەیلا براڤەرمان کە لە ١٦/١١/٢٠٢٣ ( سێ ڕۆژ دووای لە سەرکار دوورخرانەوەکەی وەک سەرۆکی هۆم ئۆفیس) ، وەک و نووسەرێک و و باریستەرێکی یاسایی لە ڕۆژنامەی تێلێگڕاف دا، بڵاوی کردەوە و لینکەکەی لە خوارەوەیە. واتا سۆیلا بە دەرکراویش هەر هەمان کاریگەری هەیە و لە قیڕەقیڕ کردن، نەکەوتووە!

ئەوەی خوارەوە خاڵە گرنگەکانی ئەو بابەتەن کە سۆهەیلا لە بابەتەکەیدا، ئاماژەی پێداون:

سۆهەیلا وەک هەڵگری دوو بڕوانامەی بووارەکانی یاسا و یاسا نێودەوڵەتی و ئەورووپیەکان لە بابەتەکەدا، ئەو پرسیارەی خوارەوەی وورووژاندووە:

سەرەتا خۆشحاڵی خۆی لە سەر قسەکانی ڕیشی سووناک دەربڕیوە کە دەیەوێت هەندێک یاسای کاتی و کتووپڕ لە حکوومەتی کاربەڕێکەر دا بناسێنێ هەتا بیانکاتە بڕیاری یاسایی و سەرەنجام خەونی لەمێژینەی کۆچی زۆررملێ بەرەو ڕوواندا، بهێننە دی . بێگوومان ئەو هەموو پەلەکردن و ئاڵۆزبوونەشیان بە زۆری پەیوەندی بە کەمی ئەو کاتەوە هەیە کە حیزبەکان لە بەردەستیان دا ماوە تا هەڵبژاردنی داهاتوو کە بڕیارە سەرەتای ٢٠٢٥ ئەنجام بدرێت. ئەوەی ئێستا هەستی پێدەکرێ ئەوەیە کە ئامار و داتاکانی پارتی کرێکاران ( لەیبەر) وای دەردەخات کە ژمارەی دەنگدەرەکانی ڕووەو هەڵکشانێکی بەرچاوبێت و هەڵبژاردنی داهاتوو بباتەوە. درووست ئەو پەلەقاژەی مەرگەیە کە کە پارتی پارێزگارانی دەسەڵاتدار و ڕکابەری لەیبەر، دەیکات و پێیوایە تاکە ڕێگا بۆ بەدەستهێنانەوەی متمانەی دەنگدەرەکانیان و بردنەوەی هەڵبژاردنی داهاتوو، گرتنەبەری ئەو ڕێوشوێنانەیە کە دوو بۆ سێ ساڵی ڕەبەقە ، چەندین ملیار پاوەندیان تێدا سەرف کردووە ئەویش قەڵاچۆکردنی کۆچی نایاساییە.

هیوادارم زۆر هەڵە بم بەڵام من پێشبینی دەکەم کە لە مانگی ٧ ی ٢٠٢٤ گەشتی زۆرەملەی ڕوواندا دەست پێبکات.

بە هەرحاڵ سۆهەیلا کە خەونی زۆر گەورەی ماون و دەیەوێت درووست وەک دەیڤید کامیرۆن لە کات و شووێنێکی گوونجاو دا ، یوو تێرنێک بکات و بێتەوە ناو هاوکێشە سیاسی و حکوومیەکان ، و دەیەوێت لە بابەتەکەی دا وەک کەسێکی نیشتیمانپەروەر و پاڵەوانێکی نیشتیمانی باڵی ڕاستڕەوەکانی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا دەکەوێت، بە سووکایەتیەوە دەپرسێ:
ئایا چەق و مەرجەعی یاسا لە دەست خەڵکی بەریتانی و نوێنەرەکانیان دایە لە پارلەمان یان لە دەست کۆمەڵێک یاسای ناجێگیر و نابەرپرس دایە بە ناوی “یاسا نێودەوڵەتیەکان”؟

هەروەک لە سەرەو دا ئاماژەی پێدرا، سۆهەیلا دەڵێ بۆ ئەوەی حکومەت ئەو ئامانجانە بپێکێ کە سەرۆکوەزیران لە سەرەتای ٢٠٢٣ دا دەستنیشانی کردبوون، دەبێ یاسای
Illegal Migration Act 2023
بڕگەی زۆرتری بخرێتە سەر بەوشێوەیەی کە کلیلی چارەسەری هەموو نیگەرانیەکانی سووپریم کۆرت و ڕێکخراوە مرۆییە نێودەوڵەتی و دادگای ئەروپی مافەکانی مرۆڤ ی تێدا بێت.
دەڵێ ئەگەر ڕیشی سووناک بیەوێ هەڵبژاردنی داهاتوو بۆ پارتی پارێزگاران بباتەوە ئەوا پێویستە:
1. پڕۆژە یاساکە بخرێتە بەردەم پارلەمان بە زووترین کات و پێش کریسمس .
2. پارلەمانتاران لە ماوەی پشووەکانی کریسمس دا پێویستە بانگ بکرێنەوە بۆ تووتوێکردن و خێرا جووڵەپێکردنی.
ئەو هەموو پەلەپەلەی سۆهەیلا مەبەست لە هەبوونی کاتی پێویستە بۆ ئەوەی هەتا مانگی ١ ی ٢٠٢٥ ، کە بڕیارە هەڵبژاردنی پارلەمانی تێدا ئەنجام بدرێ، بۆیە پێی وایە ئەگەر بەو شێوەیە پەلە نەکرێ، ئەوا هەم پیلانەکە لە چوارچێوەی بازنەیەکی داخراو دا دەخولێتەوە و هەمیش ئاماری کۆچی زۆرەملەی ڕوواندایان لە بەردەست دا نابێت کە دەتوانن وەک کارتێکی گەورە لە ڕازیکردنی دەنگدەرانیان دا بەکاری بێنن و هەڵبژاردنەکەشی پێ بەرنەوە.

لە درێژەی نامەکەی دا هەندێک ڕێکار و ئامادەکاری تری ئاماژە پێداوە وەک ئەوەی کە پێویستە کە نەفەری تازە گەیشتە بەریتانیا، پێویستە یەکسەر بنێردرێتە کامپە داخراو و دیتێنشن سەنتەرەکان هەتا ئەو کاتەی کە لەماوەی چەند ڕۆژێک دا نەوەک چەند مانگێک دا یان بۆ ڕواندا یان بۆ ووڵاتێکی ئەوروپی بە ئەگەرێکی کەمەوە ، ڕەوانە دەکرێنەوە.

بێگوومان تاکە لەمپەرێک کە لەبەردەمیان دا دەمێنێت تەنها مەسەلەی تەمەنی کۆچبەرانی نایاسایی دەبێت، ئەویش کە سۆهەیلا پێشنیاری کردووە کە حکومەت پێویستە کۆمەڵێک یاسای تازە هەمووار بکاتەوە کە تێیایدا کۆچبەران ناچار بکرێن تاقیکردنەوەی زانستی ئێسکان و ددانیان لە سەر بکرێ بۆ ئەوەی تەنها ئەوانەی تەمەنیان لە خوار ١٨ دایە هەر لە کامپە داخراوەکان دا، بەڵام لە بەریتانیا بهێلرێنەوە و ئەوانەش کە لە تاقیکردنەوەی تەمەنەکە دەرناچن، خێرا بۆ ڕوواندا بنێردرێن.

بەهیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک

Address

25 Sutton New Road
Birmingham
B236XB

Opening Hours

Monday 9am - 5pm
Tuesday 9am - 5pm
Wednesday 9am - 5pm
Thursday 9am - 5pm
Friday 9am - 5pm
Saturday 9am - 5pm

Telephone

+447741707099

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Fryadrass International Group posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Fryadrass International Group:

Share