مێتاکلیل MetaKleel

مێتاکلیل MetaKleel مێتاکلیل سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو بۆ هەواڵ و زانیاری دەربارەی بلۆکچەین و سەرمایە دیجیتاڵییەکان

بیتکۆین 125,000$ی تێپەڕاند و لوتکەی نوێی تۆمارکرد!پیرۆز بێت لەو کەسانەی هەڵگری بیتکۆینن یان بەشێکی بیتکۆینن، لەو کەسانەش...
05/10/2025

بیتکۆین 125,000$ی تێپەڕاند و لوتکەی نوێی تۆمارکرد!

پیرۆز بێت لەو کەسانەی هەڵگری بیتکۆینن یان بەشێکی بیتکۆینن، لەو کەسانەش کە هەر سەیری دابەزین و بەرزبوونەکەی ئەکەن. 😂

ئەرێ ئاگاتان لە بیتکۆین و بازاڕی کریپتۆ ماوە؟
13/09/2025

ئەرێ ئاگاتان لە بیتکۆین و بازاڕی کریپتۆ ماوە؟

بەم شێوەیە بەشێکی چیرۆکەکە کۆتای هات!•نرخی یەک بیتکۆین توانی بەنزیکەی 100,000$ (دە دەفتەر) تۆماربکات.•گاری گێنسلەر (سەرۆ...
22/11/2024

بەم شێوەیە بەشێکی چیرۆکەکە کۆتای هات!

•نرخی یەک بیتکۆین توانی بەنزیکەی 100,000$ (دە دەفتەر) تۆماربکات.

•گاری گێنسلەر (سەرۆکی SEC) ڕایگەیاند؛ لە ۲٠ی ۱ی ۲٠۲٥، واز لە پۆستەکەی دەهێنێت. پێشتر لە بانگەشەی هەڵبژاردندا ترەمپ ڕیگەیاندبوو ئەگەر براوەبێت دووری دەخاتەوە.

لێرەوە چیرۆکەکە جیاوازتر دەبێت بۆ بلۆچەین و بیتکۆین.
_________________________

گاری گێنسلەر، سەرۆکی ڕێکخڕاوی SEC'ە. كاریان چاودێریکردنی بازاڕە داراییەکانە لە ئەمریکا. بەچاودێرێکی توندی کریپتۆ و دراوە دیجیتاڵییەکان دائەنرا. بۆیە ترەمپ لە بانگەشەی بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا باسی لە دەرکردنی گاری گێنسلەر کرد بۆ ئەوەی هاوادارانی کریپۆ بەلای خۆیدا ڕابکێشێت. بەو هۆیەشەوە لەگەڵ بەرزبوونەوەی بیتکۆین چەند کۆینێکی دیکە بەرزبوونەوەی بەرچاوییان بەخۆیانەوە بینیوە کە ڕێخراوی SEC کێشەی بۆ دروستکردبوون، لەوانە ڕیپڵ XRP.

سی زی، دەستی لە پۆستی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای باینانس کێشایەوە.سی زی باینانس یەکێکە لە کاریگەرترین کەسایەتییەکان...
21/11/2023

سی زی،
دەستی لە پۆستی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای باینانس کێشایەوە.

سی زی باینانس یەکێکە لە کاریگەرترین کەسایەتییەکانی دنیای بلۆکچەین و کریپتۆ. ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو لە ناساندنی تەکنەلۆجیاکە بەڕووی جیهاندا.
ڕۆژی سێشەممە، تۆمەتبارکرا بەهۆی ئەوەی نەیتوانیوە ڕێگری لە سپیکردنەوە و گواستنەوەی پارە بەشێوەیەکی نایاسایی لە ئاڵوگۆڕ و خزمەتگوزارییەکانیدا بکات. هەروەها بە پێشێلکردنی چەند یاسایەکی دیکە تۆمەتبارکراوە. لەسەر ئەم پێشێلکاریانە دەتوانرێت تا ١٨ مانگ زیندانی بکرێت. لەبەرئەوە سی زی ڕەزامەندی دەربڕیوە بەسزادانی بە 50 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی و دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستەکەی.

ئەمەی خوارەوە بەشێکە لە ڕوونکردنەوەی سی زی:
ئەمڕۆ دەستم لە پۆستی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای باینانس کێشایەوە. دان بەوەدا دەنێم کە وازهێنانم ئاسان نەبوو، بەڵام دەزانم کارێکی دروستە. هەڵەم کرد و دەبێت بەرپرسیاریەتییەکە هەڵبگرم. ئەمە باشترینە بۆ کۆمیونیتییەکە و بۆ باینانس و بۆ خۆم.

باینانس ئیتر منداڵێکی ساوا نییە. کاتی ئەوە هاتووە ڕێگەی پێبدەم بڕوات و ڕابکات. دەزانم باینانس بەردەوام دەبێت لە گەشەکردن و سەرکەوتوو دەبێت.

خۆشحاڵم کە ڕایدەگەیەنم کە ، ئەمڕۆ وەک بەڕێوەبەری جێبەجێکاری نوێی کۆمپانیای Binance دەستنیشانکرا.
لەگەڵ ڕیچارد و تەواوی تیمەکە، دڵنیام کە باشترین ڕۆژەکان بۆ و کریپتۆ لە پێشە. وەک خاوەن پشکێک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پێشوو ئامادە دەبم بۆ ڕاوێژکاری بەپێی پێویست.

لە داهاتوودا چی دەکەم؟
سەرەتا پشوویەک وەردەگرم. لە ماوەی ٦ ساڵ و نیوی ڕابردوودا یەک ڕۆژ پشوویەکی ڕاستەقینەم نەبووە.
دوای ئەوە، بیرکردنەوەی ئێستام ئەوەیە کە بە ئەگەرێکی زۆرەوە وەبەرهێنان لە بوارەکانی بلۆکچەین/وێب3/دیفای، AI و بایۆتێکنۆلۆژیا دەکەم. دڵخۆشم کە دواجار کاتێکی زیاترم دەبێت بۆ تێڕوانین و سەیرکردنی دیفای.

ناتوانم جارێکی تر وەک بەڕێوەبەری جێبەجێکار خۆم ببینمەوە. ئەگەر گوێگر هەبن، ڕەنگە کراوە بم بۆ ئەوەی ببم بە ڕاهێنەر/ڕاهێنەر بۆ ژمارەیەکی کەم لە خاوەنکارانی داهاتوو، بە شێوەیەکی تایبەت. ئەگەر بۆ هیچی تر نەبێت، لانیکەم دەتوانم پێیان بڵێم چی نەکەن.

بیتکۆین باشترین سامان و سەرمایە بووە لە ١٠ ساڵی ڕابردوودا.لە ئاڵتوون و پشکەکانی ئەمەزۆن و گوگڵ و ئەپڵ و تێسلا و مایکرۆسۆ...
11/11/2023

بیتکۆین باشترین سامان و سەرمایە بووە لە ١٠ ساڵی ڕابردوودا.
لە ئاڵتوون و پشکەکانی ئەمەزۆن و گوگڵ و ئەپڵ و تێسلا و مایکرۆسۆفت باشتر بووە بۆ وەبەرهێنان..👑💰🚀

کاتێکی یەکلایکەرەوەیە بۆ  #بیتکۆین! 📉یان📈
23/10/2023

کاتێکی یەکلایکەرەوەیە بۆ #بیتکۆین!

📉یان📈

دامەزرێنەری ئێکسچەینجی تۆدێکس(Thodex)ی تورکی بە زیاتر لە ۱۱ هەزار ساڵ سزادرا🚨بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئێکسچەینجی تورکی تۆدێ...
11/09/2023

دامەزرێنەری ئێکسچەینجی تۆدێکس(Thodex)ی تورکی بە زیاتر لە ۱۱ هەزار ساڵ سزادرا

🚨بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئێکسچەینجی تورکی تۆدێکس بەناوی "فاروق فاتیح ئۆزێر" تاوانباربوو بە بردنی ۲ ملیار دۆلاری بەکارهێنەرانی ئێسچەینجەکەی. دواجار توانرا لە ئەلبانیا دەستگیبکرێت و سزای ١١ هەزار و ١٩٦ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

زیاتر لە نیو ملیۆن دۆلاری ژمارەیەک هاونیشتمانی لە بیزکۆین دەفەوتێتکۆمپانیایەکی دراوی ئەلیکترۆنی بەناوی (بیزکۆین) کە زیات...
27/08/2023

زیاتر لە نیو ملیۆن دۆلاری ژمارەیەک هاونیشتمانی لە بیزکۆین دەفەوتێت

کۆمپانیایەکی دراوی ئەلیکترۆنی بەناوی (بیزکۆین) کە زیاتر لە نیو ملیۆن دۆلاری چەند هاونیشتمانییەکی سنووری سلێمانی تێدا بووە، ئێستا داخراوە و بەشداربووان دەڵێن، "باڵیۆزی کۆمپانیاکە دوو ساڵە دەستی دەستیمان پێدەکات و پارەکەمان نادەنەوە."

رووداو دیجیتاڵکۆمپانیایەکی دراوی ئەلیکترۆنی بەناوی (بیزکۆین) کە زیاتر لە نیو ملیۆن دۆلاری چەند هاونیشتمانییەکی سنووری سلێمانی تێدا بووە، ئێستا داخراوە و بەشداربو....

لەم بییەر مارکێتەدا داتاکان چیمان پێدەڵێن:•ئاڵتکۆینەکان بۆ هۆڵدی درێژخایەن ناشێن.بەپێی داتاکان، ئاڵتکۆینەکان (کۆیەنەکانی...
15/07/2023

لەم بییەر مارکێتەدا داتاکان چیمان پێدەڵێن:

•ئاڵتکۆینەکان بۆ هۆڵدی درێژخایەن ناشێن.
بەپێی داتاکان، ئاڵتکۆینەکان (کۆیەنەکانی بازاڕی کرپتۆ جگە لە #بیتکۆین) بۆ هەڵگرتنی درێژخایەن زۆر مەترسیدارن و بەراورد بە بیتکۆین زۆر دابەزیون. ئەگەر چاوێک بە ڕابردوودا بخشێنین و ئەو کۆینانەی ۲٠۱۷ لە پێشەنگی ڕیزبەندییەکەیابوون، بەشێکی زۆریان ئێستا ناویشیان نەماوە.

•دابەشکردنی پۆرتفۆلیۆکەت یەکێکە لەخراپترین ڕێگەکانی وەبەرهێنان!
ئەگەر چی دابەشکردنی پۆرتفۆلیۆ بەسەر کۆینە جیاوازەکاندا کۆدەنگیی لەسەربوو کە ڕێگەیەکی باشە بۆ وەبەرهێنان، بەڵام لەم بازاڕی ورچییەی ئێستادا خراپترین ڕێگەبووە، ئەو وەبەرهێنەرانەی سەرمایەکەیان بەسەر ژمارەیەکی زۆر لە کۆینەکان دابەشکردووە زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە.

•ئاڵتکۆینەکان خراپترین ئەدایان پێشکەش کردووە.
بیتکۆین و ئیسریەم کە لە لووتکەی ڕیزبەندی کۆینەکاندان باشترین ئەدایان هەبووە و ئاڵتکۆینەکانیش ئەدایەکی زۆر خراپ. کاتێک بازاڕی سەرمایە دیجیتاڵییەکان لە لووتکەدابوو کۆبەهاکەی ۳ ترلیۆن دۆلاربوو، تەنها یەک ترلیۆن دۆلار بیتکۆینبوو وە ۲/۳ ی بەهای بازاڕ ئاڵتەکانبوون، بەڵام ئێستا بەنزیکی نیوەی بازاڕ بیتکۆینە.

•لە ئێستادا لە وەرزی بیتکۆیداین (Bitcoin Season) بەڵام؛
وەک لە وێنەکەدا دەردەکەوێت و لەسەرەوە ئاماژەمان پێیدا لە ئێستادا لە وەرزی سەوزی بیتکۆینداین بەراورد بە ئاڵتەکان، بەڵام دوای ئەوەی ڕیپڵ توانی بەرامبەر SEC لە کەیسەکەی سەرکەوتووبێت، توانی بەڕێژەیەی زیاتر لە %60 بەرزبوونەوە بکات و بەدوایدا کۆینەکانی دیکەی وەک SOL و ADA و Matic بەرزبوونەوە. هەرچەندە بەپێی شیکاری تەکنیکی هێشتا کاتی ماوە بەڵام، لەلایەن بەشێک لە شیکەرەوەکانەوە بە سەرەتای وەرزی ئاڵتەکان ناوهێنرا.

بە بڕوای تۆ وەرزی #ئاڵتەکان دەستی پێکردووە؟

ڕیپل (XRP) کەیسەکەی بردەوە🚀دوای تێپەڕبوونی ماوەیەکی زۆر بەسەر کێشەی نێوان ڕیپڵ و ڕێکخراوی Secی ئەمریکا، لەکۆتایدا ڕیپڵ ب...
14/07/2023

ڕیپل (XRP) کەیسەکەی بردەوە🚀

دوای تێپەڕبوونی ماوەیەکی زۆر بەسەر کێشەی نێوان ڕیپڵ و ڕێکخراوی Secی ئەمریکا، لەکۆتایدا ڕیپڵ بە سەرکەتووی کێشەکەی تێپەڕاند. بەو هۆیەشەوە کۆینی XRP بەڕێژەی زیاتر لە %60 بەرزبووەوە و توانی پێش کۆینی BNB بکەوێت.

كۆینی XRP جارێکی دیکە لە ئێکسچەینجە ئەمریکییەکانی وەک کۆینبەیس لیستکرایەوە و ئێستا لە تەواوی ئێکسچەینجەکان دەتوانرێت کڕین و فرۆشتنی پێوەبکرێت.

ئێستا XRP چوارەم گەورەترین کۆینی بازاڕی سەرمایە دیجیتاڵییەکانە.

ڕۆژێکی نوێتان باش🌞🌎لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە یەک ملیۆن بیتکۆین لە ئاڵوگۆڕەکان گواستراوەتەوە...واتە: خستنەڕوو دابەزیووە و خواست بەر...
13/07/2023

ڕۆژێکی نوێتان باش🌞🌎

لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە یەک ملیۆن بیتکۆین لە ئاڵوگۆڕەکان گواستراوەتەوە...
واتە: خستنەڕوو دابەزیووە و خواست بەرز بووەتەوە.

ئەمە ڕاستی وێنە گەورەکەیە، بەرزونزمی نرخیش یارییەکە!

Address

ناونیشان:سلێمانی
As Sulaymaniyah

Opening Hours

Monday 09:00 - 17:00
Tuesday 09:00 - 17:00
Wednesday 09:00 - 17:00
Thursday 09:00 - 17:00
Saturday 09:00 - 15:00
Sunday 08:30 - 17:00

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when مێتاکلیل MetaKleel posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to مێتاکلیل MetaKleel:

Share