Hemn Noori

Directions Website

Hemn Noori شارەزای سەرچاوە مرۆییەکان و بەڕێوەبەری سەنتەری کار لە هەرێمی کوردستان

بە ئامادە بوونی هێمن نوری، بەڕێوەبەری گشتی جۆب سەنتەر، دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئاستەنگەکانی بەردەم کار و هەلی کارکردن لە پا...
06/10/2026

بە ئامادە بوونی هێمن نوری، بەڕێوەبەری گشتی جۆب سەنتەر، دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئاستەنگەکانی بەردەم کار و هەلی کارکردن لە پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین لە فۆکەس گروپێکی دامەزراوەی ڤیژن گفتوگۆیان لەبارەوە کرا؛ پێشنیاز و رێکارەکانی کەمکردنەوەی بێکاری و بەربەستەکانی بازاڕی کار خرانەڕوو.

27/06/2026

جۆب سەنتەر چییە؟؟؟

ناوەندێکی تایبەتە بە دۆزینەوە و ڕەخساندنی دەرفەتی کار لە هەرێمی کوردستان و داکۆکی دەکات لە مافی کارمەندان لە کەرتی تایبەت و کاردەکات بۆ بەرزکردنەوەی ئاست و توانا و هۆشیاری کارخوازان.

21/05/2026

گەنجان دوو ڕێگایان هەیە بۆئەوەی بتوانن خۆیان بدۆزنەوە، پێویستە کار بکەن بەو بڕوانامەیەی پاش ساڵانێک لە خوێندن بەدەستیان هێناوە، یاخوود کار بکەن بەو توانستانەی لە دەرەوەی بڕوانامەکانیان دەیزانن.

30/04/2026

"لە دوونیای مۆدێرن، هەر گەنجێک دەست دەکات بە کاری سەربەخۆ، لەلایەن حکومەتەوە هاوکاری و دەستگیرۆیی دەکرێت، بەڵام لە هەرێمی کوردستان، گەنجان بەرلەوەی دەستبکەن بەکارکردن، سەرەتا باجیان لێوەردەگیرێت".

گەنجان دەتوانن خەون و توانا و داهێنانی گەورەیان هەبێت، بەڵام پێویستیان بە بەدیهێنانە، پوێستە چیتر کار لەسەر کردار بکەین لە ڕەخنەگرتن دەربچین.

چاوپێکەوتنی کەناڵی ئاسمانی ئاریا لەگەڵ هێمن نوری، بەڕێوەبەری جۆب سەنتەر.

13/05/2025

ڕەخساندنی دەرفەتەکانی کار بۆ گەنجان لە هەرێمی کوردستان، پێویستی بە پاڵپشتی زیاتر هەیە، گرنگر گرنجان زیاتر کار لەسەر بەهێزکردن و گەشەدان بە تواناکانی خۆیان بکەن، پێویستە تەواو خۆیان ئامادە بکەن پاشان کار لەسەر هەوڵدان بۆ دەستکەوتنی کار بکەن.

#چاوپێکەوتن لەگەڵ #کەناڵی #پەیام.

دەرفەتی دامەزراندن بۆ پۆلیسی گەشتیاریدەستەی گەشتوگوزاری هەرێم دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیەنێت بۆ (١٦٥) پلەی پۆلیسی گەشتیا...
22/12/2023

دەرفەتی دامەزراندن بۆ پۆلیسی گەشتیاری

دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیەنێت بۆ (١٦٥) پلەی پۆلیسی گەشتیاری لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان،

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەولێر (٣٠) پلە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی (٣٠) پلە بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری دهۆک (٢٥) پلە بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە (١٥) پلە بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سۆران (٢٠) پلە بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری گەرمیان (١٥) پلە بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری ڕاپەڕین (١٥) پلە بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری زاخۆ (١٥) پلە

سەردانی ئەم لینکە بکەن بۆ داواکردنی دامەزراندن:

https://forms.gle/BKPmTvn1qxEbmyfU6

14/12/2023

دامەزراندن

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە ڕێگەی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕینەوە هەلی دامەزراندن بە شێوەی گرێبەست رادەگەیەنێت بۆ ( بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی راپەڕین - بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوەکانی ئاوی راپەڕین - بەڕێوەبەرایەتی ڤێتەرنەری راپەڕین - بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی راپەڕین)

‎به‌شداربووی به‌ڕێز به‌ پركردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌م فۆرمه‌ به‌ڕاستی و دروستی هەلی دامه‌زاراندنت به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست له‌ بەڕێوەبەرایەتیانەی کە لە سەرەوە ناویان هاتووە به‌ده‌ست بهێنه‌، ئاگاداری ئه‌وه‌ش به‌ تۆماركردنی زانیارییه‌كانت به‌ هه‌ڵه‌ یان به‌ كه‌م وكورتی هەلی دامه‌زراندنت له‌ ده‌ست ده‌چێت و فۆرمه‌كه‌ت پوچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه‌.
‎تێبینی
‎١. ئەم فۆڕمە تەنها بۆ ئەو کەسانەیە کە کە پسپۆڕی و ئاستی بڕوانامەکانیان لە خوارەوە ئاماژەی پێکراوە.
‎٢. مەرجە ئەو کەسەی فۆڕمەکە پڕدەکاتەوە دانیشتووى سنووری ئیدارەى سەربەخۆی ڕاپه‌رین بێت (قەزاى ڕانیە، قەزاى پشدەر، وە سەرجەم ناحیەکانیان)
‎٣. سەرجەم زانیاریەکانت بە زمانی کوردی تۆمار بکە.
‎٤. پاش وردبینی کردن بۆ فۆڕمەکان، دەرکەوت بە هەڵە هەر بڕگەیەکی فۆڕمەکە پڕکرابێتەوە ئەو فۆڕمە پوچەڵ دەکرێتەوە.
‎٥. تەنها یەك جار هەوڵی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە بدە، لە ئەگەری دووبارە پڕکردنەوەی فۆڕمەکەدا، فۆڕمەکەت پوچەل دەکرێتەوە.
‎٦. مەرجە ئەو کەسەی فۆڕمەکە پڕدەکاتەوە بە ئەصڵ عێڕاقی بێت.
‎٧. پێویستە ئەو کەسەی فۆڕمەکە پڕدەکاتەوە بە چ بڕوانامەیەک پێشکەشی بکات دەبێت ساڵی دەرچوونی ئەو بڕوانامەیە بنوسێت.
‎٨. بۆ هەر خێزانێک یەک کەس دەتوانێت سوودمەند بێت لە دامەزراندن.
‎٩. خوازیار دامەزراو نەببێت و موچەی خانەنشینی و هیچ
‎دامودەزگایەکى نەبێت
10. خوازیار خوێندکار نەبێت لە هیچ ئاستێک.
11. پسپۆریە داواکراوەکان بریتین لە:
- پزیشکی ڤێتەرنەری…بەکالۆریۆس (٥)ساڵی : ١٤ کەس
- تەکنیکی / کارەبا…دبلۆم : ١ کەس
- جیۆگرافی…ماستەر : ١ کەس
- زانستی جیۆلۆجی…بەکالۆریۆس : ١ کەس
- رووپێو…دبلۆم : ٥ کەس
- ژمێریاری…بەکالۆریۆس : ١٠ کەس
- ژمێریاری…دبلۆم : ٤ کەس
- کارگێڕی…دبلۆم : ٢ کەس
- کارگێڕی…بەکالۆریۆس : ٦ کەس
- کشتوکاڵ/باخداری…بەکالۆریۆس : ٤ کەس
- کشتوکاڵ/ بەروبوومی کێڵگەیی : ٢ کەس
- کشتوکاڵ/ پاراستنی رووەک : ٢ کەس
- کشتوکاڵ / پیشەسازی خۆراک : ١ کەس
- کشتوکاڵ/ خاک و ئاو : ١ کەس
- کشتوکاڵ/ دارستان : ٢ کەس
- کشتوکاڵ/ سامانی ئاژەڵ : ١ کەس
- کۆمپیوتەر…دبلۆم : ٦ کەس
- یاریدەدەری پزیشکی ڤێتەرنەری…دبلۆم: ٧ کەس
- یاسا… بەکالۆریۆس : ٨ کەس
- ئامادەیی پیشەیی…ئامادەیی : ١ کەس
- ئامار…بەکالۆریۆس : ١ کەس
- ئامار…دبلۆم : ٢ کەس
- ئەندازیاری IT…بەکالۆریۆس : ٢ کەس
- ئەندازیاری/ تەلارسازی…بەکالۆریۆس : ١ کەس
- ئەندازیاری/ رووپێوان…بەکالۆریۆس: ٣ کەس
- ئەندازیاری/ سەرچاوەکانی ئاو…ماستەر : ٢ کەس
- ئەندازیاری/ سەرچاوەکانی ئاو…بەکالۆریۆس : ٢ کەس
- ئەندازیاری/ شارستانی…بەکالۆریۆس : ١ کەس
- ئەندازیاری/ کارەبا…بەکالۆریۆس : ١ کەس
- ئەندازیاری/ میکانیک…بەکالۆریۆس: ٢ کەس
-
‎ ١٢. پێوەرەکانی هەڵسەنگاندن بریتین لەمانەی خوارەوە
- نمرەی دەرچوون
- ئەزموون
- ساڵی دەرچوون
- زانینی زمانی تر
- لێهاتوویی لە پسپۆریەکەت
- کەس و کاری شەهید ( پلە یەک )
- شوێنی نیشتەجێ
- کاری خۆبەخشی لە یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتیەکانی سەرەوە
- شارەزایی لە بەرنامەکانی کۆمپیوتەر تایبەت بە پسپۆریەکەت
- باری خێزانی ( خێزاندار یان سەڵت )

لینکی ناو تۆمار کردن تا یەک شەممە ٢٠٢٣/١٢/١٧ کاتژمێر ٢٢:٠٠ کراوە دەبێت.

لە قەزای( پێنجووین) بووین، لە چوارچێوەی چەند بەسەرکردنەوەیەک بۆ چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان، بە ئامانجی ئەوەی خزمەتی ...
30/11/2023

لە قەزای( پێنجووین) بووین، لە چوارچێوەی چەند بەسەرکردنەوەیەک بۆ چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان، بە ئامانجی ئەوەی خزمەتی زیاتر بەو ناوچانە بکەین.

بە سەرپەرشتی سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار، لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و بەڕێوەبەرانی نرخ لە لیژنەها...
04/11/2023

بە سەرپەرشتی سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار، لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و بەڕێوەبەرانی نرخ لە لیژنەهاوبەشەکان لە سەرئاستی کوردستان کۆبووینەوە بە مەبەستی دیاریکردنی نرخ.

Address

As Sulaymaniyah
46001

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Hemn Noori posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share