16/02/2024
کەمێک لەهەنگەوە فێری ژیان بین
هەنگ 🐝 ئاشقی هیچ گوڵێك🌺 نابێت. شیرەی هەموو گوڵەكان كۆدەكاتەوە بەڵام ئاشق نابێت . دەچێتە لای گوڵی سوور🌹 و گوڵی هەمیشە بەهار🌸, دەچێتە لای گوڵی نیلۆڤەر, لەم گوڵ بۆ ئەو گوڵ بەڵام ئاشق و وابەستە نابێت.
دووەم شتێك كە دەبێ لە یادت بێت ئەمەیە كە هەرچەند هەنگ شیرەی گوڵە جۆربەجۆرەكان كۆدەكاتەوە بەڵام هیچ گوڵێك لەناو نابات. هەنگ یەكجار لێهاتوو و هەستیارە. خەسار نادات لە گوڵەكان . لە ڕاستیدا گوڵەكان لەوەی كە هەنگێك لێیان دەنیشێت زۆر خۆشحاڵن و شانازی پێوە دەكەن .هەنگ هەرگیز كاولكاری ناكات. ئەوەی پێویستییەتی كۆی دەكاتەوە بەڵام بە شێوازێكی لێهاتووانە و بە وەها تواناییەكەوە كە شكڵی گوڵەكان تێك ناچێت.
بە شێوەیەك ژیان بكە كە خەسار بە هیچ كەس نەگەیەنیت. ئاوەدانكەر,هەستیار و هونەرمەندانە ژیان بكە و هەرگیز وابەستە مەبە. لەگشت ئەزموونەكانی ژیان چێژ وەربگرە بەڵام ڕەوان بە . لە هیچ شوێنێك مەوەستە تاكو دەگەیت بە خودا ..!