04/09/2026
:
پۆستی کاتی
فَمَن يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ خَيْرًا يَرَهُ وَمَن يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ شَرًّا يَرَهُ
واتا: هێندەی مسقاڵە زەڕەیەک چاکەو خراپە ون نابێت.
هەر بۆیە هەرکەسێک ، جا لە هەر ئاستو پێگەیەک بئ،
کاتئ کارێکی باش دەکات و سودی بۆ خەڵکی دەبئ، توشی پاداشتی خودا دەبێت، وە لە لایەن خەڵکیشەوە ڕوبەڕوی دەست خۆشی و ، پێزانین و ،شانازی ، دەبێتەوە
وە هەرکەسێکیش ، لە هەر پێگەو ئاستێکدا بێت ،کارێکی ناپەسەندو خراپ ئەنجام بدا ،وە سودی بۆ خەڵکی نەبئ،دەبئ بزانئ ڕوبەڕوی سزای خودا دەبێت، وە لە لایەن خەڵکیەوە لۆمە دەکرێتو بەر تانەو تەشەر دەکەوئ،
بۆیە پێویستە بەرپرسەکان و ئەوانەی دەسەڵات بە دەستن باش ئەوە بزانن ، بەرپرسیاریەتیان یان دەبێتە شانازی ، یان سەرکزی،
لەو ڕوانگەیەوە سەبارەت بە بابەتی توەسپی، هەر کەسو ،لایەنو، بەرپرسێک ، دەستی خێری هەبوبی ون نابێتو هەڵوێستی لای خەڵکی گەڕەکی توەسپی بۆ مێژو دەمێنێتەوە،
بۆیە لێرەوە بە ناوی هەموو دانیشتوانو سودمەندبوانی گەڕەکی توەسپی ، سپاس و پێزانین و دەست خۆشیمان هەیە بۆ هەر یەک لە بەڕێز :پارێزگاری سلێمانی دکتۆر هەڤاڵ ابوبکر، بەڕێز: جێگری پارێزگاری سلێمانی شاهۆ عوسمان، کە خەمخۆری گەڕەکی توەسپی بون، وە بەوپەڕی پەرۆشیانەوە لە هەوڵدا بون و لە هەوڵدان کە خەڵک و سودمەندبوانی گەڕەکی توەسپی بگەن بە خەونەکانیان.