ناوەندی کارۆ

ناوەندی کارۆ Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from ناوەندی کارۆ, Printing Service, سلێمانی ـ شەقامی مەولەوی, As Sulaymaniyah.

  🔹بیرەوەریی دار زەیتوبێک، مێژووی پڕ شانازیی کەسایەتی و ناودارانی گوندی دێلێژە، نووسین و ئامادەکردنی«بوار خالید حەمەڕەشی...
16/09/2026





🔹بیرەوەریی دار زەیتوبێک، مێژووی پڕ شانازیی کەسایەتی و ناودارانی گوندی دێلێژە، نووسین و ئامادەکردنی«بوار خالید حەمەڕەشید»ە. لە چاپخانەی کارۆ بە شێوازێکی شایستە چاپکراوە.

🔸ئەم کتێبە سەربوردەی گوندێکی دڵڕفێنی قەپالی یەکێک لە شاخە جوانەکانی کوردستانە، کە لە دروستبوونیەوە هەتا ئێستا، مەملەکەتی عیلم و زانین و فێربوون و جێگای ژیان و مردنی کەسایەتی و کەسانی پایە بەرز و ئەولیا و پیاوچاکان بووە.
دێڵێژە گوندێکی دڵگیر و شوێنێکی پر لە شانازی، روحێکی زیندوو و شانشینی زانین و نەریتی جوان و جێ مەزارگەیەک بۆ حەکیمان و پیاوچاکان، خاوەنی باخ و کشتوکاڵی زۆر و درەختی بەرزی بلنده، دوو سەرچاوەی ئاوی سازگار لە لاسەڕووی ئاواییەوە هەڵدەقوڵێت.

🔹کاتێک لە گۆڕستانی دێڵێژە دەوەستیت، بە چوار دەوری خۆتدا دەڕوانیت، لە حدوری ئه‌و هەموو پیاوچاک و ژنه قارەمان و ئازایانه پڕاوپڕ دەبیت لە شانازی و لە هێز و لە میهرەبانی. دێڵێژە سەر بە قەزای قەرەداغه، کۆتا گوندی ئەو قەزایەیە، ناوی دێڵێژە لە لێژى و سەختی شوێنەکەیەوە وەرگیراوە و دوو بەشه (دێ) لەگەڵ (لێژ) و پێکەوە بوونەتە دێڵێژە.




———————————
🔷 ‏‎
‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏https://instagram.com/karo_printing_house

  🔹ئەرمەنانەی دوای ساڵی ١٩١٥ له تورکیا مانەوە، گۆڕانکارییەکانی ناسنامەی ئەرمەن له دوای جینۆساید وەک له ئەدەبیات و هونەرد...
15/09/2026





🔹ئەرمەنانەی دوای ساڵی ١٩١٥ له تورکیا مانەوە، گۆڕانکارییەکانی ناسنامەی ئەرمەن له دوای جینۆساید وەک له ئەدەبیات و هونەردا ڕەنگدەداتەوە، وەرگێڕانی له ئینگلیزییەوە: محەمەد حەمەساڵح توفیق، لە بڵاوکراوەکانی بۆردی هۆشیارییە، لە چاپخانەی کارۆ چاپکراوە.

🔸رووبینا پڕۆمیان ئێستا لە پڕۆسەی دروستکردنی پانۆڕامایەکی فراوانی فرە بەرگ و بەرهەمدایە سەبارەت بە جینۆسایدی ئەرمەن وەک لە ژانری ئەدەبی جۆراوجۆردا ڕەنگدەداتەوە. کارەکانی سەرەتای بە ناوی کاردانەوە ئەدەبییەکان بەرامبەر بە کارەسات، لە سەر چۆنێتی مامەڵەکردنی نووسەرانی ئەرمەن بوو بە درێژایی سەدەکان لەگەڵ کارەسات و مەینەتییەکاندا و هەوڵدانیان بۆ دۆزینەوە و لێکدانەوەی نەهامەتییەکانی میللەت و پێشکەشکردنی وانە مۆڕاڵییەکان بۆیان.

🔹ئەم لێکۆڵینەوە بەنرخە بە دوای ئاسۆی نوێدا دەگەڕێت بۆ دۆزینەوەی دەنگی کپکراوی ئەو کەمینە ئەرمەنییە بچووکەی کە لە تورکیادا بەجێماوە و بە دیاریکراوی لە ئیستانبوڵدا، لە پاش ساڵانی جینۆساید.





———————————
🔷 ‏‎
‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏https://instagram.com/karo_printing_house

چاپکراوی_نوێجینۆساید_و_ژنانی_کوردستان🔸جینۆساید و ژنانی کوردستان، چیرۆکەکانی ژنانی کورد لە کاتی جینۆسایددا، نووسینی «وەزی...
14/09/2026

چاپکراوی_نوێ

جینۆساید_و_ژنانی_کوردستان

🔸جینۆساید و ژنانی کوردستان، چیرۆکەکانی ژنانی کورد لە کاتی جینۆسایددا، نووسینی «وەزیرە جەلال»ە، لە چاپخانەی کارۆ، بەشێوازێکی شایستە چاپکراوە.

🔹 لە ساڵی (۱۹۹۹-۲۰۰۱) وەك هەوڵێكی سادەی تاكە كەسی كەوتمە زانیاری كۆكردنەوە و سەردانی كردنی ناوچەكانی ئەنفالی سێ، واتا گەرمیان و چاوپێكەوتنی کەس و كاری شوێن بزڕان و رزگاربووانی سەربازگە و گرتووخانەكان، لە سەرەتای ساڵی (۲۰۰۲) لە دووتوێی ئەم نامیلكەدا نووسیمەوە، كە بە پێی بۆچوون و لێكدانەوەی زانیارییەكان كردوومە بە دوو بەشی سەرەكی:
بەشی یەكەم: بریتییە لە كۆمەڵكوژی نهێنی كە لە گرتووخانە و سەربازگە و دەستگا داپڵۆسێنەرەكانی ئەمن و. ..هتد یان لەژێر ئەشكەنجەدا گیانیان لەدەست داوە یان بەكۆمەڵ ڕاپێچی گوڵڵەباران و زیندەبەچاڵ كراون یان بەكۆمەڵ و بێ ئاگاداری کەس و كار لە سێدارە دراون یان وەك كۆمەڵكوژی بارزانییەكان. . بێ ئەوەی هیچ لایەنێكی دەرەوە و ناوەوە ئاگاداری ئه‌و تاوانانه بووبن.
بەشی دووەم: كۆمەڵكوژی ئاشكراو بێ پەردە كە بەفەرمی لەژێر ناوی ئەنفالدا ڕاگەیەندراو هەموو دەسەڵاتێكی ڕەها درا بە علی حسن مجید بۆ كاوڵكردن و قڕكردنی ئه‌و کەس و لایەنانەی گوێ ڕایەڵی ئەو دەسەڵاتە نەبوون.




———————————
🔷 ‏‎
‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏https://instagram.com/karo_printing_house

  🔹شاری زیرەک، ئایندەیەکی نزیکی ژیان، تایبەتە بە زانستی ئەندازیاری، نووسین و ئامادەکردنی : ئەندازیاری ڕاوێژکار «محەمەد ع...
13/09/2026





🔹شاری زیرەک، ئایندەیەکی نزیکی ژیان، تایبەتە بە زانستی ئەندازیاری، نووسین و ئامادەکردنی : ئەندازیاری ڕاوێژکار «محەمەد عەزیز محەمەد»ە، بە شێوازی ڕەنگاوڕەنگ و بە کوالیتییەکی شایستە، لە چاپخانەی کارۆ چاپکراوە.

🔸لە سەردەمی ئێستادا کە جیهان بە شێوەیەکی بەرچاو بە ئاراستەی گۆڕانکارییە خێرا و قووڵەکان دەچێت، بابەتی شار و چۆنیەتی بەڕێوەبردنی ژیانی ناوچەیی بووەته یەکێک لە گرنگترین بابەتەکان. گەشەسەندنی تەکنۆلۆژیا، زیادبوونی دانیشتوان، گۆڕانکارییە ژینگەیییەکان و پێویستی بە خزمەتگوزارییەکی باشتر، هەموویان وایان کردووە کە بیر لە چەمکی (شاری ژیرەک) بكرێتەوە. لەو چوارچێوەیەدا، ئەم کتێبەی بەرهەمی بەڕێز ئەندازیار (محەمەد عەزیز) هەوڵێکی زانستی و پڕبایەخه بۆ ڕوونکردنەوەی ئەم چەمکە و نیشاندانی ڕێگاکانی جێبەجێکردنیەتی لە دونیای ئێستادا و کتێبخانەی کوردی پێویستییەکی زۆری پێیەتی..
شاری ژیرەک تە نها بریتی نییە لە بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیا، بەڵکو سیستمێکی تەواو و هاوبەشە کە تێیدا مرۆڤ، ژینگە، ئابووری و تەکنۆلۆژیا وە هەموو بەشەکانی ژییان تێیدا بە شێوەیەکی هاوسەنگ پەیوەندیدارن و بەیەکەوە بەستراون.

🔹نووسەر لەم کتێبەدا بە شێوەیەکی ورد و ڕوون باس لەو بنەما سەرەکییانه دەکات کە پێویستن بۆ دروستکردنی شارێکی ژیرەک، لەوانەش دیزاینی بنەڕەتی شار، ڕێکخستنی شەقامەکان، شوێنە گشتییەکان و چۆنیەتی بەکارهێنانی فەزا بە شێوەیەکی کارا و گونجاو.لە بابەتێ دیزاین، ئەم کتێبە گرنگی تایبەتی دەدات بە پلاندانانی شار بە شێوەیەک کە پێویستییەکانی مرۆڤ لە چەقیدا بیت. دیزاینی شاری ژیرەک پێویسته هاوکات لەگەڵ جوانی و ڕێکخستنی باش، بتوانیت ئاسانکاری لە گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان لە هەموو ڕوویەکەوە بکات.

🔸لەو باره‌یەوە، نووسەر باس لە گرنگی گەشەپێدانی سیستەمی گواستنەوەی گشتی، ڕێکخستنی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلەکان و دروستکردنی ڕێگای تایبەت بۆ پیاسە و باسکیل دەکات، کە هەموویان دەبنه هۆی کەمکردنەوەی قەیرانەکانی هاتووچۆ و زیادکردنی ئارامی لە شاردا. لە لایەنی تەکنۆلۆژیادا، ئەم کتێبە ڕوونی دەکاتەوە کە چۆن دەتوانرێت لە کەەرەسته و سیستەمە نوێیەکان وەک ژیریی دەستکرد (AI)، ئینتەرنێتی شتەکان (IoT)، داتای گەوره (Big Data)، بەکاربهێنرێت بۆ باشترکردنی بەڕێوەبردنی شار. بەکارهێنانی ئەم تەکنۆلۆژیایانه دەبنه هۆی ئەوەی کە شارەکان بتوانن بە شێوەیەکی خۆکارانه و زیرەکانە وەڵام بە پێویستییەکانی هاولاتیان بدەنەوە، لە هەمان کاتدا خزمەتگوزارییەکان بە خێرایی و بە کیفیتێکی بەرز پێشکەش بکەن.

ئەندازیار ڕاوێژکار
(عبدولجەبار مستەفا باخەوان)




———————————
🔷 ‏‎
‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏https://instagram.com/karo_printing_house

  🔹 ئیکۆلۆژیای میدیا، ململانێی مانەوە لە ژینگەی نوێی میدیادا، لێکۆڵینەوەیەکی (د. کۆڤان حسێن سەعدو) ە. لە زنجیرە چاپکراوە...
13/09/2026





🔹 ئیکۆلۆژیای میدیا، ململانێی مانەوە لە ژینگەی نوێی میدیادا، لێکۆڵینەوەیەکی (د. کۆڤان حسێن سەعدو) ە. لە زنجیرە چاپکراوەکانی بنکەی ڕوونکبیریی گەلاوێژە و لە چاپخانەی کارۆ، بە شێوازێکی شایستە چاپکراوە.

🔸 پاش دوو دەیە لە باڵادەستبوونی ئینتەرنێت وەک پلاتفۆرمی پەخش و بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆک، هێشتا پیشەسازیی تەلەفزیۆنی وێڵە بەدوای مۆدێلێکی شیاودا بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ ژینگەی نوێی مێدیادا.
ئەم توێژینەوەیە کە چەمکەکانی مانەوە و لەناوچوون وەک میتافۆری گەشەسەندن لە خۆدەگرێت، درێژەپێدەری مۆدێلە تیۆرییەکانی گەشەسەندنی مێدیایە، لە ڕێگەی تیۆری هاوشێوەسازی (Simulation)، هەوڵ بۆ شیکردنەوەی ئەو ڕێکارە نوێیانە دەدات کە تەلەفزیۆن لەڕووی بەرهەمهێنان و بڵاوکردنەوەوه پەیڕەویان دەکات.

🔹ئەگەر پێداچوونەوەیەک بە هەگبەی توێژینەوەکانی بواری تەلەفزیۆن بکرێت، تێبینی ئەوە دەکرێت کە کەمترین توێژینەوە لەسەر ئۆنتۆلۆژیا و گەشەسەندنی تەلەفزیۆن کراوە؛ زۆربەی توێژینەوەکان لە دەوری کۆمەڵێک تێمای دیاریکراودا کۆدەبنەوە کە هەر توێژەرێک دەیەوێت لە سەر کۆمەڵەکەی تاقی بکاتەوە. ئەم توێژینەوەیە، بە سوودوەرگرتن لە تیۆرەکانی گەشەسەندن، دەرگایەکی نوێ بەڕووی توێژینەوەی مێدیاییدا دەکاتەوە و مۆدێلێکی لێکدراوی چۆنایەتی و چەندایەتی بەکاردهێنێت.




———————————
🔷 ‏‎
‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏https://instagram.com/karo_printing_house

  #تاریکترین٢🔸 لەم ڕۆمانەدا (تاریکترین ٢) دوو بەش لە یەک بەرگدا جێکراونەتەوە کە ئەوانیش (ڤۆلیۆم)ی ١ و (ڤۆلیۆم)ی ٢ن. کە ئ...
13/09/2026



#تاریکترین٢

🔸 لەم ڕۆمانەدا (تاریکترین ٢) دوو بەش لە یەک بەرگدا جێکراونەتەوە کە ئەوانیش (ڤۆلیۆم)ی ١ و (ڤۆلیۆم)ی ٢ن. کە ئەم دوو ڤۆلیۆمە پێکەوە، ڕابردوو و درێژەی چیرۆک و کۆتایی تەواوی چیرۆکی تاریکترین پێکەوە دەبەستێتەوە.
واتە لەم ڕۆمانەدا، بەدەر لە درێژەی چیرۆکی (تاریکترین ١) و کۆتایی هاتن بە تەمى مەڵکەندی، بە بناغە و سەرەتا و ڕابردوو و تەواوی دیوەکانی تری چیرۆکەکە ئاشنا دەبین. بەمەش هیچ پرسیارێک بێ وەڵام نامێنێتەوە و لە کۆتاییدا بۆ هەمیشه ماڵئاوایی لەم ناونیشانەی ناو جیهانی تاریکترین دەکەین.
هەرچەندە هەنگاوانمان بەناو ئەم جیهانەدا بەو شێوەیە بووە کە لە ناونیشانێکەوە بۆ یەکێکی تر بچین، بەڵام ئەمجاره دەگەڕێینەوە بۆ سەرەتا... بۆ ئەو ناونیشانەی دەوازەی دەستپێکی هەنگاوەکانمان بوو بۆناو جیهانی تاریکترین...

🔹 جیهانی تاریکترین
ئەو جیهانەی کە تێیدا، کارەکتەرەکان، ناونیشانەکان، ڕووداوەکان و ڕەهەندە شاراوەکان یەکدەگرن و گەردوونێک پێکدەهێنن کە تێیدا جەنگی نێوان تاریکی و ڕووناکی، ڕەنگدانەوەی ژیانی ڕاستەقینەی هاوچەرخن. هەر چیرۆکێک پارچەیەکە لە ڕاستییەکی گەورەتر، هەر کارەکتەرێک سیما و پێناسەی هەستەکانن، هەر وردەکارییەک بە مەبەستێک دارێژراوە تا تۆ پتر بکێش بکات بۆ ناو قووڵایی کەشوهەوای تەماویی خۆیەوە...




———————————
🔷 ‏‎
‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏https://instagram.com/karo_printing_house

  ئەمڕۆ، ٢١ی گەلاوێژی ٢٧٢٦ی کوردی، ١٢ی ئەیلولی ٢٠٢٦ی زاینی ژمارە (١٠)ی گۆڤاری پرسی کورد بەهاوکاری نووسەرانی هاوڕێم، لەگە...
12/09/2026





ئەمڕۆ، ٢١ی گەلاوێژی ٢٧٢٦ی کوردی، ١٢ی ئەیلولی ٢٠٢٦ی زاینی ژمارە (١٠)ی گۆڤاری پرسی کورد بەهاوکاری نووسەرانی هاوڕێم، لەگەڵ مامۆستا جەلیلی دیزاینەری شارەزا دیزاینی ئامادەبوو.
ئەم ژمارەیە کۆمەڵێک بابەتی سەرنج ڕاکێش و گرنگی لەخۆگرتووە لە چاپخانەی کارۆ چاپ دەکرێ، لەسەرەتایی وەرزی پایز دەکەوێتە بەرچاوی خوێنەرانی بەڕێز، بەختەوەربن.

لە واڵی(جەمال مەلا سەعید) ەوە.




———————————
🔷 ‏‎
‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏https://instagram.com/karo_printing_house

(ڕێورەسمێکی خاکەڕایی و شایستە و دڵنشین)جیهانی ئەدەبی و روناکبیریی کوردیی باشوری کوردستان، لە نێوان دەستەڵاتی سیاسی و ئاب...
12/09/2026

(ڕێورەسمێکی خاکەڕایی و شایستە و دڵنشین)

جیهانی ئەدەبی و روناکبیریی کوردیی باشوری کوردستان، لە نێوان دەستەڵاتی سیاسی و ئابووری و سەربازی دا، لە نێوان وەبەرهێنانی سەردەمی تاوەری هەور بڕ و زیرەکی دەستکرد، جیاوازتر لە هەموو قۆناخەکانی دیکەی خۆی ژیان دەکات.
ناوەندی چاپەمەنی و رۆشنبیریی کارۆ تاکە ناوەندێکە هەر ساڵ چاکتر و ژیرانەتر رەگی بوون لە خاک و سەرزەمینی کوردستان دادەکوتێ بومەلەرزە و هیچ بورکانێك تەنانەت نایهەژێنێ...
خەڵاتی کارۆ.. ناوێکی نایاب و بە ناوبانگ و ناوازەترینی خەڵاتی روناکبیرییە لە باشوری کوردستان.

پیرۆزە لە رێڤەبەرانی خەڵاتی کارۆ و هەموو ئەوانەی شایستەی وەرگرتنی ئەو خەڵاتە بوون لە رابردوو و ئێستا و لە داهاتووشدا ئەو گەوهەرەیان پێ دەبەخشرێت.

تێبینی/ ئەو رۆژنامەیەی لە ئەمساڵدا چاپ و بڵاویانکردەوە کارێکی ناوازە بوو، ئومێدەوارم ساڵانە بەردەوام بێت. بۆ خۆم کاتێک رۆژنامەکە بەسەر ئامادەبواندا دابەشکراو دانەیەکی خۆمم بەرکەوت، لە خۆمەوە (لە خۆشییان) دڵم پڕ بوو بۆ رۆژنامە و وشە و کاخەزی سەردەمی زێڕین؟!.

لە واڵی نووسەر و سینەماکار(هاوار مستەفا خان)ەوە.






———————————
🔷 ‏‎
‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏https://instagram.com/karo_printing_house

  🔸کتێبی وەحدەتی خولووص لە شەرحی حودووث، ئەم کتێبە دەقێکی مەلای جزیرییە، بە نزیکەی (٢٠٠) ساڵ لە دوایی مردنی مەلای جزیری،...
11/09/2026





🔸کتێبی وەحدەتی خولووص لە شەرحی حودووث، ئەم کتێبە دەقێکی مەلای جزیرییە، بە نزیکەی (٢٠٠) ساڵ لە دوایی مردنی مەلای جزیری، ساڵح جبرائیل شرۆڤەی دەقەکەی بە فارسی نووسیوەتەوە، بەر لە (٢٠) ساڵ لەمەوبەریش مامۆستا (محەمەد عەلی قەرەداغی) لە یەکێک لە دەستنووسخانەکانی بەغداد دۆزیوێتیەوە، پڕۆفیسۆر هێمن عومەر خۆشناو، وەریگێڕاوە بۆ کوردی و ئامادە و شرۆڤەیکردووە و سەدان پەراوێزی بۆ نووسیووە.لە زنخیرە چاپکراوەکانی خەڵاتی کارۆ یە.

🔹لە سلێمانی/ لە کتێبخانەی یادگار- شەقامی پیرەمێرد.
لە هەولێر/ کتێبخانەی تەفسیر .
دەستدەکەوێت، نرخی (٥٠٠٠) دینارە.




———————————
🔷 ‏‎
‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏https://instagram.com/karo_printing_house

Address

سلێمانی ـ شەقامی مەولەوی
As Sulaymaniyah

Opening Hours

Monday 09:00 - 06:00
Tuesday 09:00 - 06:00
Wednesday 09:00 - 06:00
Thursday 09:00 - 18:00
Friday 09:00 - 06:00
Sunday 09:00 - 06:00

Telephone

+9647701561158

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ناوەندی کارۆ posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to ناوەندی کارۆ:

Shortcuts

Share