Marketing & Sales with Benar Kamal

Marketing & Sales with Benar Kamal Business and Marketing Information Consultant

08/09/2023
هەمیشە زانیاری ورد و گرنگ و نوێ  فێربە لەسەر کارەکەت ..بینەر کمال
06/09/2023

هەمیشە زانیاری ورد و گرنگ و نوێ فێربە لەسەر کارەکەت ..

بینەر کمال

هەمیشە لە هەوڵی فێربونی شتی نوێدابە ...خۆت فێری بەهرەیەک و کارێک بکە...توانای هەڵگرتنی قورسیەکانت هەبێت..بینەرکمال
06/09/2023

هەمیشە لە هەوڵی فێربونی شتی نوێدابە ...
خۆت فێری بەهرەیەک و کارێک بکە...
توانای هەڵگرتنی قورسیەکانت هەبێت..

بینەرکمال

لەبزنسدا تەقلید نیە هەر کەسە و پلان و ئامانجی خۆی        دەبێت هەبێت
21/02/2022

لەبزنسدا تەقلید نیە هەر کەسە و پلان و ئامانجی خۆی دەبێت هەبێت

بەرهەمەکانبەرهەمەکان (Product) ئەو دروستکراوە یان ئەو خزمەتگوزاریەیە کەوا چالاکیەکەی لەپێناو ئەمجام دەدريت بۆ دەستی بەکا...
12/01/2022

بەرهەمەکان

بەرهەمەکان (Product) ئەو دروستکراوە یان ئەو خزمەتگوزاریەیە کەوا چالاکیەکەی لەپێناو ئەمجام دەدريت بۆ دەستی بەکاربەر.
کڕۆک و سەرەتای پڕۆسەکەیە. پيویستە خاوەنکارەکان گرینگی زۆر بە بەرهەمە تایبەتیەکانی خۆیان بدەن و ليکۆڵینەوە بکەن تا بڕیاری گونجاو بدەن بۆ ئەوەی بزانن کارەکانیان ڕاستن لەم کاتەدا یان نەخێر چونکە دەبێت بەرهەم لەسەر خواستی بەکاربەربێت. ئایا بەرهەمەکە یان خزمەتگوزاریەکە گونجاوە بۆ بازاڕ و کات و شوێنی دیاری کراوی خۆیەتی لە ئێستەو ئایندەدا، هەرچەندە خاوەنکار ڕووبەڕووی زەحمەتی ببێتەوە لە فڕۆشتنی کاڵاکانی یان بەرهەمەکانی، پێویستە گرینگی زیاتر بە بەرەو پێشبردنی و دڵنیایی بەرهەمەکانی بدات و گۆڕانکاری لە بەرهەمەکەیدا بکات تاوەکو گونجاو بيت.
بەرهەم یان خزمەتگوزاری دەبێت دڵنیایی لەبەدەست هێناون و بەکارهێنانیدا هەبێت و لەڕوی شێوەو قەبارەو نەخشاندنەوە کواڵێتی بەرزو تایبەت بێت تا بەکارهێنەر بتوانێت دڵنیابێت لەبەرهەمەکە.

بۆیە گەر بەرهەمەکەت یاخود خزمەتگوزاریەکەت گونجاو نەبيت لە کواڵێتی و گونجاوی و سود دا، بە دڵ و ویستی بەکارهێنەری لەسەر نەبێت و دڵنیایی و گۆنجاوی تێدانەبێت لەڕوی ئەم خاڵانەوە( نرخ، بانگەشە"ڕێکلام"، شوێن،خەڵک "بەکاربەر" ،بەڵگەی بەرجەستەی،پرۆسێس) دوچاری شکست و کەوتنی دەبیت لە بەرەهەمهێناندا.

ئەوخاڵانەی تریش باس دەکەین سودوگرنگیان بۆ بەرهەم هێن.

به‌بازاڕكردنبازارگەری به‌ ئینگلیزی واتا Marketing  بریتیه‌ له‌ شێواز یاخود چالاكییەك كه‌وا ده‌گیرێته‌ به‌ر له‌لایه‌ن خاو...
05/01/2022

به‌بازاڕكردن

بازارگەری به‌ ئینگلیزی واتا Marketing بریتیه‌ له‌ شێواز یاخود چالاكییەك كه‌وا ده‌گیرێته‌ به‌ر له‌لایه‌ن خاوه‌ن به‌رهه‌مه‌كان و کارەکان بۆ زیادكردنی فرۆشی به‌رهه‌مه‌كانیان و ناساندنی به‌رهه‌مه‌كانیان به‌ بازاڕ و به‌كارهێنه‌ره‌كانیان لە دوای دروستکردنی بەرهەم.

ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ ده‌ست پێده‌كات پێش دروست كردنی به‌رهه‌مه‌كه‌ و خستنه‌ بازاڕی تاوه‌كو قۆناغی فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌كه‌ یان خزمه‌تگوزاریه‌كه‌ کە دەبێتە پردی پەیوەندی نێوان بەرهەم و کریار یان بەکارهێنەر.

تێکەڵەی بە بازاڕکردن چیە ؟

تێکەڵەی بە بازاڕکردن کۆمەڵە چاڵاکیەکی بە بازاڕکردنی بەیەکەوە بەستراوە . پشت بەیەکتر دەبەستن بۆ ئامانجی کاری بازاڕکردن(فرۆشتن) بە گوێرەی پلانی دانراو ، وە تێکەڵەی بە بازاڕکردن ناسراوە بەوەی تاکە کەرەستەی بازاڕکردنە لەلایەن کۆمپانیاکان لە بازاڕی مەبەست و دروست کردنی بەرهەم دا.

تێکەڵەی بە بازاڕکردن دادەنرێ بە یەکێک لە تێگەیشتنە سەرەکیەکان لە بازاڕگەی نوێدا. وە بنچینەی سەرچاوە سەرەکیەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٤٨ لە لایەن جەیمس کۆلیتۆن . پێشنیاری کرد بە دیاریکردنی بڕیارەکانی بەبازاڕکردن بە گوێرەی ڕەچێتەیەک .
وە لە ساڵی ١٩٥٣ سەرۆکی پەیمانگایی بە بازاڕکردن لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا (نێڵ بۆردن)ی وەک ناو تێکەڵەی بە بازاڕکردنی دانا . وە لە ساڵی ١٩٦٠ ئەندامە تایبەتەکانی ئەم تێکەڵەیە واتە بنچینە سەرەکیەکانی ئەم بە بازاری کردنە دانرا و هەموویان بە پیتی (P) زمانی ئینگلیزی دەست پێ دەکات .

دوای کۆتای پێ هێنانی بەرەو پێشبردنی ستراتیژیەتی بە بازاڕکردنی تایبەت بەخۆیان لەلایەن کۆمپانیا و ڕێکخراوەکان پێویستە لەسەریان گرنگی بە بنچینە سەرەکیەکانی مارکێتینگ بدەین ،ئەندامەکانی تێکەڵەی بە بازاڕکردن بدەن کە ئاسانکاری دەکات بۆ هەڵسەنگاندنی چاڵاکیەکانی تایبەت بە ژینگەی کارکردن بە شێوەی بەردەوام . کە ئەم بنچینانە یان ئەم ئەندامانە هەڵدەستن بە پێکهێنانی ڕێگەیەکی راست کە یارمەتی دەر دەبێت بۆ بەدەست هێنانی باشترین ئەنجام بۆ کارکردن لە بازاڕدا بەتایبەت بازاری نوێ.

Address

Tuy Malik
As Sulaymaniyah

Telephone

+9647700640120

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Marketing & Sales with Benar Kamal posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Marketing & Sales with Benar Kamal:

Share