28/05/2026
سه‌در بۆ (سه‌رایا سه‌لام)
🔻له هه‌فته‌یه‌كدا رێكاره‌كانی جیابونه‌وه له ره‌وتی نیشتمانی شیعه ته‌واو بكه‌ن
(دره‌و):
دوای ئه‌وه‌ی بڕیاریدا په‌یوه‌ندی (سه‌رایا سه‌لام)ی به ره‌وته‌كه‌یه‌وه (ره‌وتی نیشتمانی شیعه) هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌و، راده‌ستی ده‌وڵه‌ت و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانیان بكات، موقته‌دا سه‌در ئه‌مڕۆ ماوه‌ی (یه‌ك هه‌فته) مۆڵه‌تی خسته به‌رده‌م فه‌رمانده‌كانی ئه‌م هێزه تاوه‌كو رێكاره‌كانی جیابونه‌وه‌یان له ره‌وتی نیشتمانی شیعه ته‌واو بكه‌ن.
سه‌در فه‌رمانیداوه لایه‌نه مه‌ده‌نییه‌كه‌ی (سه‌رایا سه‌لام) به هه‌مان شێوه له‌م ماوه‌یه‌دا رێكاره‌كانی تێكه‌ڵابوونی له‌گه‌ڵ (البنيان المرصوص) ته‌واو بكات، كه دامه‌زراوه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری و خێرخوازی سه‌ربه موقته‌دا سه‌در خۆیه‌تی.
له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراقدا، سه‌در پێشنیازی بۆ كرد ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه باڵی چه‌كدارییان هه‌یه، بێبه‌شیان بكات له به‌شداربوونی له حكومه‌ت، له‌مه زیاتر سه‌در داواشی كرد، هه‌موو گروپه چه‌كداره‌كان هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، بۆیه هه‌نگاوه‌كه‌ی بۆ راده‌ستكردنی (سه‌رایا سه‌لام) وه‌كو پابه‌ندبوونی به‌م داواكارییه ته‌ماشا ده‌كرێت.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی سه‌در هاوتایه له‌گه‌ڵ فشاره‌كانی ئه‌مریكا بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گروپه چه‌كداره‌كانی نزیك له‌ئێران و رێگریكردن له به‌شداربوونی ئه‌م جۆره گروپانه له كابینه‌ی حكومه‌تدا.