09/12/2023
بازاڕی دراوە دیجیتاڵیەکان
بۆ ترەیدەرە تازەکان پێش ئەوەی بێیتە ناو ئەو مارکێتە پێویستە ئەو مارکێتە بناسی لە چەن خالێکدا باسی ئەکەم بۆ ئەوەی ئەو هەلانەی ئێمەومانان تووشی بووین ببنە وانەیەک بۆ ئێوە
1- لە هەموو ئەو کۆمپانیاو کەسانە دووربکەرەوە کە ئەلێن پارە داخلی فلان وێبسایتەکەی ئێمە بکە ئێمە تریدت بۆ ئەکەین مانگانە یا رۆژانە قازانجت بۆ ئەنێرینەوە ئەوی کەسی ئاقل بۆخۆی خۆ فێری ترەید ئەکاو خۆی ئەیکات
2-فێری بەرپرسیاریەتی هەلگرتن ببە هەلەی خۆت مەخەرە ئەستۆی ئەوانی لەجیات پاساو هێنانەوە بۆ هەلەکانت خۆت بەبەرپرسیار بزانە بڵێ هەلەی خۆم بوو یاخود بڵێ فێربووم کە ئەو رێگایە گونجاو نیە کە قازانجیشت کرد بەهی خوای جیهانیانی بزانە کە رزقتی یاوە پاشان بە هەوڵەکانی خۆت و دەورو بەرت یەک لەو هەلە گەورانەی کە ترەیدەرە سەرەتان تووشی ئەبن وا ئەزانن ئەم بازارە بەس قازانجی خەیالی تیایە بێ ئەگا لەوەی کە زەرەدی خەیالیشی تیایە ، هەنێکی تریش ماوەیەک کە لە مارکێتان لە زەرەدی گەورەدان دێن بازارەکە خەتابار ئەکەن نایەن ئەلێن هەموو قومارە یا زەرەدە ناڵێن ئێمە بەشێوەیەکی درووست مامەلەمان لەگەل مارکێتا کرد نالێن لە خالی داخڵ بوون و دەرچوونمان هەلە بوو
3- بە پارەیەک ترەید بکە تەحەمولی لەدەستدانی بکەی
بازارێکە کە ریسکی زۆرە لەچاو زۆر بزنسی تردا بۆیە ئەبێ زۆر بە وریایوە تەحەمول لەگەل ئەم بازارە بکەی ، نابێ بە پارەیەک بێیتە مارکێت کە قەرزت کردوە یا سەیارە و زێر و خانووی بۆ بفرۆشی ) ئەبێ بە پارەیەک بێیتە مارکێت کە لەخۆت زیاد بێ ئەبێ بە پارەیەک بێیتە مارکێت کەوا دانێی ئەو پارەیە هەر بوونی نەبووە تا دۆخی دەرونیت تێک نەچێت
بۆ ئێستا ئەم سێ خاڵە با بەس لە داهاتوودا ڕێنمایی زیاترمان ئەبێ