Ismail H Ali Abdulqadir

Ismail H Ali Abdulqadir Ismail H.Ali Khormaly
اسماعيل حمەعلی خورماڵی Coach and Consultant

18/08/2026

دید و بۆچوون و تێگەیشتنی دروست، مرۆڤی دروست پێدەگەیەنێت.

لینكی پۆدكاستەكە لە كۆمێنتە.

#خواناسی
#پەیامداری
#پارەداری
#پەروەردە

14/08/2026
بەرهەمە نوێیەكەمان و هەشت بەرهەمی تری ڕابردومان لە ناوەندی ڕێنوێن بەردەستن...یەكەمین پێشانگای كتێبی كوردی لە سلێمانی.فام...
12/08/2026

بەرهەمە نوێیەكەمان و هەشت بەرهەمی تری ڕابردومان لە ناوەندی ڕێنوێن بەردەستن...
یەكەمین پێشانگای كتێبی كوردی لە سلێمانی.
فامیلی مۆڵ
١٣ تا ٢٢/٨/٢٠٢٦

11/08/2026

بەهای مرۆڤ پەیوەستە بە لایەنی ڕۆحییەوە، نەك جەستەیی و ماددیی.

لینكی دیدارەكە لە كۆمێنتە...

#پەیامداری
#پارەداری
#خواناسی
#پەروەردە
#گەنجان

09/08/2026

ئایا كارت هەیە؟
ئایا دڵخۆشی بەكارەكەت؟

سوپاس بۆ وەڵامەكانتان...

ئایا ئێمە چەندە پشكمان هەیە لە خراپی وەزعی خۆمان و دەوروبەرمان؟پرسیارێكی جدییە كە هەریەكەمان ڕوبەڕووی خۆمانی بكەینەوە.
08/08/2026

ئایا ئێمە چەندە پشكمان هەیە لە خراپی وەزعی خۆمان و دەوروبەرمان؟
پرسیارێكی جدییە كە هەریەكەمان ڕوبەڕووی خۆمانی بكەینەوە.

31/07/2026

زۆربەی كات سەرقاڵ دەبین بە گرفتی ڕۆژەوە.
بیر لەوە ناكەینەوە كە:
- بنەچە و هۆكاری ئەم گرفتانە چین؟
- كێ دەیسازێنێت و بۆچی؟
- چۆن چارەسەری بنبڕی بكەین؟
- كێ تاوانبارە؟
- ....!؟

29/07/2026

نابێت سۆشیاڵ میدیا ئاراستەی گەنج بكات..
پێویستە گوێ لە كەسی شارەزا و بە ئەزموون و خاوەن دانایی بگرێت..


#پارەداری
#پەیامداری
#خواناسی
#پەروەردە
#گەنجان

پەیوەندی گەرممرۆڤەكان سەرچاوەی وزەن بۆ یەكتر، پێكەوەبوون و تێكەڵاویان دەبێتە مایەی ئاڵۆگۆڕی ئەو وزەیە بەشێوەی ئەرێنی یان...
28/07/2026

پەیوەندی گەرم
مرۆڤەكان سەرچاوەی وزەن بۆ یەكتر، پێكەوەبوون و تێكەڵاویان دەبێتە مایەی ئاڵۆگۆڕی ئەو وزەیە بەشێوەی ئەرێنی یان نەرێنی.
ئەگەر ئەو وزەیە وەك ئاگرێك یان سەرچاوەیەكی گەرمی بێت، ئەوا:
- هەندێكیان زۆر بێكێشەن، چەندە لێیان نزیك بیت وزە و گەرماكەی زیانی نیە بۆت.
- هەندێكی تر زۆر نزیكی دەتسوتێنێت.
- لەو نێوەندەشدا كەسانی تر زۆرن.

گرنگ ئەوەیە، دوور و نزیكی خۆت لە كەسەكان بەشێوەیەكی هاوسەنگانە داڕێژیت، نەهێندە نزیك بیت بتسوتێنێت و بتوێیتەوە، نە هێندەش دوور بیت سەرمات بێت و ڕەق بیتەوە.

Address

Goizha
As Sulaymaniyah

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Ismail H Ali Abdulqadir posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share