18/05/2026
✨ بەرنامەی کەمپی “ئارامی” ✨
4 ڕۆژ ئارامی ناوەوە و هۆشیاری و گەڕاندنەوەی هاوسەنگی دەروونی
لە دڵی جوانی سروشتی سلێمانی و کەشێکی ئارام، فەزای نوێ بۆ ئێوە دروست دەکەین بۆ ژیان 🌿
ئەم کەمپە زیاترە لە تەنها گەشتێک...
ئەزموونێکی قووڵە کە تۆ بە خۆتەوە دەبەستێتەوە،
دوور لە فشار و ژاوەژاو و سەرقاڵکردنی ڕۆژانە.
🔸 بەرنامەکە بریتییە لە:
• دانیشتنی تەندروستی دەروونی و خۆتێگەیشتن
لەوێدا ڕەگ و ڕیشەی هەستەکانمان دەگەڕێین و فێردەبین چۆن فشار و فشاری دەروونی بە شێوەیەکی تەندروست بەڕێوەببەین.
• وۆرک شۆپی سەرکردایەتی و هۆشیاری کەسی
بۆ بەهێزکردنی کارەکتەرت و دروستکردنی متمانە و بڕیاردانی هۆشیارانە و هاوسەنگ.
• ئازادکردنی هەست و سۆزە سەرکوتکراوەکان
دانیشتنی قووڵ کە یارمەتیت دەدات لە خودی ناوەوەت تێبگەیت و بە سەلامەتی دەریببڕیت، دوور لە سەرکوتکردنی ناوخۆیی.
• ڕاهێنانی هەناسەدان و ئیسراحەت
بۆ هێورکردنەوەی کۆئەندامی دەمار و پاککردنەوەی دەروون و ئەزموونکردنی ئارامیی ڕاستەقینە.
• ئازادکردنی سۆزداری و نووسینی چارەسەری
فەزای تایبەت بۆ دەربڕینی هەموو شتێکی ناوەوەت بە شێوەیەکی تەندروست کە یارمەتیت دەدات بۆ بەدەستهێنانی ڕزگاری دەروونی.
• دانیشتنی مێدیتەیشن و پاککردنەوەی ناوەوە
بۆ ئەوەی پەیوەندی بە خۆتەوە بکەیتەوە و ئارامی ناوەوە بگەڕێنیتەوە.
• هاوبەشکردنی چیرۆک و ئەزموونی ئیلهامبەخش
لە کەشێکی سەلامەت و پشتیوانی پڕ لە قبوڵکردن و ئاسوودەیی.
• چالاکییە خۆشەکان و سەرگەرمی سووکەکان
بەلەم و ئاگری کەمپ و مۆسیقای ئارامکەرەوە و ساتەکانی ڕاستەقینەی ئیسراحەت و چێژوەرگرتن.
• دانیشتنێکی تایبەت بۆ خانمان
فەزای سەلامەت و پێشوازیکردن بۆ خۆدۆزینەوەی قووڵ و تێگەیشتنی سۆزداری.
• وێنەگرتنی پرۆفیشناڵ بۆ گرتنی جوانترین ساتەکانت 📸
🌱 چونکە تۆ شایەنی ئیسراحەتیت...
وە دوور لە ژاوەژاوی ژیان گوێی لە خۆت بگرە.
📍شوێن: سلێمانی
🗓️ماوەی ماوە: ٤ ڕۆژ
✨ کورسی سنووردار بەردەستە، ئێستا حجز بکە.