05/08/2026
کوردی/عربي
🔴 خالدی حاجی عەلی بەشداری لە مەراسیمی ڕاگەیاندنی پرۆژەی باڵەخانەی کۆلێجی زانستە ئایینییەکان لە زانکۆی گەرمیان کرد
ئەمڕۆ چوارشەممە (٥ی ئابی ٢٠٢٦)، بەڕێز (خالد حاجی عەلی) خاوەن و بەڕێوەبەری (کارگەی شیاو / کۆمپانیای دڵی گەرمیان)، لە مەراسیمێکی تایبەتدا لە هۆڵی شێروانە، بەشداری کرد لە ڕاگەیاندنی کارکردن لە پرۆژەی دروستکردنی باڵەخانەی کۆلێجی زانستە ئایینییەکان لە زانکۆی گەرمیان.
مەراسیمەکە بە ئامادەبوونی (پرۆفیسۆر د. ئاراس فەریق زەینەڵ) سەرۆکی زانکۆی گەرمیان، بەرپرسانی حکومی، مامۆستایانی ئایینی، سەرمایەداران و خێرخوازانی ناوچەکە بەڕێوەچوو. تێیدا دروستکردنی باڵەخانەی کۆلێجەکە لەسەر ئەرکی خێرخوازان و سەرمایەدارانی گەرمیان و کوردستان بە شێوەیەکی خۆبەخشانە ڕاگەیەندرا.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە ئەم پرۆژە زانستی و ئەکادیمییە دەبێتە مەڵبەندێکی گرنگ بۆ پەروەردەکردنی توێژەران، گەشەپێدانی بەها ئایینی و مرۆییەکان و بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیریی لێبووردەیی لە دەڤەرەکەدا.
🔻زانیارییە سەرەکییەکانی پرۆژەکە:
• ڕووبەری گشتی: ٩,١٢٤ مەتر دووجا.
• پێکهاتە: ٤٢ هۆڵی خوێندن و کتێبخانەیەکی هاوچەرخ.
• نوێژگە: شوێنی تایبەت بە نوێژکردن بۆ کوڕان و کچان بە جیا (ڕووبەری هەریەکەیان ٤٠٠ مەتر دووجا).
لە ئێستاشدا، پاش وەرگرتنی ڕەزامەندیی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، هەژمارێکی بانکیی تایبەت کراوەتەوە تا خێرخوازان و سەرمایەداران بتوانن بەشداربن لە سەرپێخستنی ئەم ناوەندە ئەکادیمییە.
بەڕێز (خالد حاجی عەلی) وەک هەمیشە جەختی لە پشتیوانیی بەردەوامی خۆی و کۆمپانیاکەی بۆ پرۆژە زانستی، خێرخوازی و ئایینییەکانی ناوچەکە کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندن
🔴 خالد حاجي علي يشارك في مراسم الإعلان عن مشروع بناء مبنى كلية العلوم الدينية في جامعة كرميان
اليوم الأربعاء (5 آب/أغسطس 2026)، شارك السيد (خالد حاجي علي) صاحب ومدير (معمل شياو / شركة دلي كرميان)، في مراسم خاصة أقيمت في قاعة شيروانة، للإعلان عن بدء العمل في مشروع إنشاء مبنى كلية العلوم الدينية في جامعة كرميان.
أقيمت المراسم بحضور (الأستاذ الدكتور أراس فريق زينل) رئيس جامعة كرميان، وعدد من المسؤولين الحكوميين، رجال الدين، أصحاب رؤوس الأموال وفاعلي الخير في المنطقة. وتم خلالها الإعلان عن بناء مبنى الكلية على نفقة فاعلي الخير وأصحاب رؤوس الأموال في كرميان وكوردستان بشكل تطوعي.
وتم التأكيد خلال الحفل على أن هذا المشروع العلمي والأكاديمي سيكون مركزاً مهماً لإعداد الباحثين، وتعزيز القيم الدينية والإنسانية، ونشر ثقافة التسامح في المنطقة.
🔻 أبرز تفاصيل المشروع:
• المساحة الإجمالية: 9,124 متراً مربعاً.
• المكونات: 42 قاعة دراسية ومكتبة حديثة.
• المصلى: أماكن مخصصة للصلاة للطلاب والطالبات بشكل منفصل (بمساحة 400 متر مربع لكل منهما).
وحالياً، وبعد الحصول على موافقة وزارة التعليم العالي والبحث العلمي، تم فتح حساب بنكي خاص لتمكين فاعلي الخير وأصحاب رؤوس الأموال من المساهمة في إنجاز هذا الصرح الأكاديمي.
من جانبه، أكد السيد (خالد حاجي علي) كعادته دائماً على دعمه المستمر ودعم شركته للمشاريع العلمية والخيرية والدينية في المنطقة.
المكتب الإعلامي