27/08/2026
ئێمە لەهیوا بێ هیوا نابین
مەشخەڵی دەستی ئێمە هیوایە
هەرکەسێ سۆزی خۆی نەبارانێ
هەوری ڕەحمی خوا بارانی تیایە.
شانازیە دەرفەتمان بوو بەشدار بین لە کۆنسێرتی(هیوای کەمال محمد) بە پاڵپشتی دەزگای میدیایی کوردسات .
ئەم کۆنسێرتە تەنها نمایشێکی هونەری نەبوو، بەڵکو پەیامێکی گەورەی مرۆیی و وەفابوون بوو بۆ ژیان. بەئامادەبوون و بەشداریمان دەنگی خۆمان خستە پاڵ ئەو هونەرمەندە ئازیزەی شار بۆ پشتیوانیی مادی و مەعنەوی لەو قارەمانانەی لە سەنگەری جەنگدان دژی شێرپەنجە. با هەموومان پێکەوە بسەلمێنین کە لە ڕێگەی مرۆڤدۆستیدا هیچ کات بێهیوا نابین و دەستی یارمەتیمان بۆ کاری خێر هەمیشە درێژە.
سوپاس بۆ کوردسات
سوپاس بۆ هونەرمەندی گەورە کەمال محمد
سوپاس هاوڕێم بڕیار فەتاح
سوپاس بۆ هەموو ئامادەبوان و پاڵپشتی کاران. ڕەوەزی احمد شاە
( ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ).