01/10/2026
ئیلۆن مەسك و جێنسن هوانگن (دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری ئێنڤیدیا) هەردووکیان جەختیان لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە بۆ خوێندکارانی ئەم سەردەمە، بە تایبەت ئەوانەی لە بواری تەکنەلۆجیا دەخوێنن، فیزیا و بیرکاری دەبنە بنەمایەکی زۆر گرنگ لە دنیای ژیری دەستکرددا.
هۆکارەکەشی ئەمەیە، ئێستا ژیری دەستکرد دەتوانێت بە شێوەیەکی زۆر باش ئەم شتانە بکات:
١.کۆد بنووسێت.
٢.هەندێك پرۆگرام درووست بکات.
٣.کارە دووبارەکان ئۆتۆماتیك بکات.
٤.لەسەر بنەمای داواکارییەکی مرۆڤ، سۆفتوێر درووست بکات.
بۆیە بە تەنیا ئەوەی بڵێیت "من دەتوانم کۆد بنووسم" لەوانەیە لە داهاتوودا سوودێکی باشت پێ نەگەیەنێت.
باشە کە ژیری دەستکرد هەموو ئەم شتانە بکات، ئەی ئێمە چی بکەین؟🔬
ئیلۆن مەسك و جێنسن دەڵێن زیاتر گرنگی بەم شتانە بدەن:
١. بیرکاری.
بۆ تێگەیشتن لە ئەلگۆریتم، ژیری دەستکرد، ئامار، داتا و زۆرێك لە سیستەمە تەکنەلۆژییەکان.
٢. فیزیا.
بۆ تێگەیشتن لەوەی سیستەمەکان لە بنەڕەتدا چۆن کار دەکەن و پەیوەندییەکانی نێوان هۆکار و ئەنجام چۆنن.
٣. بیرکردنەوە لە بنەڕەتەوە.
واتە لە جیاتی ئەوەی تەنها بزانیت شتێك چۆن بەکاربهێنیت، بزانیت بۆچی و چۆن کار دەکات.
٤. چارەسەرکردنی کێشە.
دەبێت توانای دۆزینەوەی ڕێگای چارەسەرت هەبێت، نەك تەنها نووسینی کۆد.
٥. هۆکار و ئەنجام.
تێگەیشتن لەوەی ئەگەر شتێك بگۆڕیت، چی ڕوودەدات؟ وە بۆچی؟
"ئەمە مانای ئەوە نییە کە کۆدینگ سوودی نەماوە"
بەڵکو شێوازی پێویستییەکان بە کۆدینگ دەگۆڕێت.
لە ڕابردوودا کۆمپانیاکان دەیانپرسی:
«دەتوانیت ئەم کۆدە بنووسیت؟»
لە داهاتوودا لەگەڵ ژیری دەستکرد، پرسیارەکە دەبێت:
«تێدەگەیت چی دروست دەکەیت و بۆچی ئەو شتە کار دەکات؟»
چونکە ژیری دەستکرد دەتوانێت یارمەتیت بدات کۆدەکە بنووسیت، بەڵام ئەگەر بنەمای زانستی و لۆژیکیت نەبێت، نازانیت کۆدەکە دروستە یان نا، یان بۆچی ئەنجامێکی دیاریکراوی داوە.