16/06/2017
هەلی کار بۆ ئەندازیاران
هەلی کار ....
ئاگاداری ئەندازیارانی شارستانی بەڕێز دەکەین کە نوسینگەکەمان ( نوسینگەی ڕاوێژکاری ئەندازیاری وەیس ) پێویستی بە چەند ئەندازیارێکی شارستانی هەیە بەمەبەستی کاری سەرپەرشتی کردنی پرڕۆژەی هەواری فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی لە قوولەرەیسی بەم مەرجانەی لای خوارەوە :
١- پێویستەهەڵگری بڕوانامەی ئەندازیاری شارستانی بیت و ناسنامەی یەکێتی ئەندازیارانی کوردستانی هەبێت و تازەکرابێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٦ – ٢٠١٧
٢-نابیت شارەزایی و ئەزموونی لە (١٠)ساڵ کەمتر بێت.
٣-پێویستە چەند پڕۆژەیەکی هاوشێوەی نیشتەجێ بوونی سەرپەرشتی یاخود جێ بە جێ کردبیت .
٤-ماوەی گرێبەست بۆ (٦) مانگ دەبیت و درێژ دەکرێتەوە بۆ (١) ساڵ بەڕەزامەندی هەردوو لایەن .
٥- پێویستە لانی کەم ماوەی (١) مانگ وەک ماوەی ئەزموونی (تحت تجربە) بدرێتە هەردوو لا .
٦-مووچەکەی بە گفتوگۆ دەستنیشان دەکرێت و پەیڕەوی هەموو مەرجەکانی (ضمانی اجتماعی) و (باج) وباروودۆخی ئێستای کارکردن دەکریت .
٧-ماوەی کارکردن لە پرۆژەکە (٨) کاتژمێرەو دەکرێت درێژبکرێتەوە بۆ زیاتر بەپێی پێویستی کارەکە هەلومەرجی کاری رۆژانە .
٨-پشووەفەرمیەکان پشوو دەبێت لەسەر پرۆژە ، بەڵام لەبەرهۆکاری پێویستی هەنووکەی دەکریت دەوام بەردەوام بێت .
٩-رۆژانی هەینی پشووی فەرمیە لەسەر پرۆژە و دەکریت هەندێک هەینی پێویست بکات دەوام بکرێت بەڵام بە ئەژمارکردنی پارەی زیادە وەک (فترە اضافی) .
١٠-کارەکە بە گشتی لە ناو پێگەی پرۆژە دەبێت و هەندێک جاریش پێویستی بە کاری ئۆفیسی دەکات.
١١-پێویستە بەشدار بوو بەرنامەکانی (ئۆتۆکاد ومایکرۆسۆفت ئۆفیس) بەباشی بزانیت و بەکاری بهینیت .
١٢-هەموو بەشداربویەک دەبیت پاش (شۆرت لیست) چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئەنجام بدرێت و پاشان ئەنجامی وەرگرتن یاخود رەتکردنەوە ڕادەگەیەنرێت .
هەرکەسێک ئارەزوومەندە دەتوانیت (ئەزموون و بەڵگەی پێویست)ی خۆی بنێریت بۆ ئەم ئیمەیلە.
Kardo .co