KurdistanJob

Directions Website Contact the business

KurdistanJob Kurdistanjob.com is the appropriate way to embrace your future

تاکە رێگایە بۆ چارەنوسی ئایندە

کوردستان جۆب هەڵدەستێت بە دانانی رێگایەک بۆ ئاسانکاری گرێپێچ لە نيوان کارگێرایه‌تی خاوه‌نکار و کارمه‌نداندا لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان. ئاسان کردنی ئەو رێگایانەی کە تا ئێستا زۆر بە ئاسانی بە کار نەهاتوون. ئامانجی کوردستان جۆب ئەوەیە کە دیده‌گای هەموو تاکێکی کورد رونکترکاته‌وه‌ لە رووی چۆنێتی مامەڵەکردن و هەڵسەنگاندنی دۆزینەوەی هەلی کار یاخود .بەدوادا چونی کارمەندانی پێویست .
هەلی کار بۆ هەموان.
بە هۆی زۆری هەلی کار لە ئەمرۆی کوردستان، کوردستان جۆب دەوڵەمەندییەکی زۆری هەیە لە دۆزینەوەیاندا. زۆربەی خوێندکاران کە دەیانەوێت رۆژانە لە دوای خوێندن بۆ چەند کات ژمێرێک کار بکەن لە بوارەکانی خۆیاندا و یاخود بوارەکانی تر، بەلام بەداخەوە ئەو رێگایانە نازانن کە خۆیانی تێدا بدۆزنەوه‌.
ئەو خوێندکارانەی کە پلەی خوێندن تەواو دەکەن، دەتوانن سی ڤی یەکەیان لە رێگەی کوردستان جۆبەوە بڵاو بکەنەوە هەتا ئەوەی بدۆزرێنەوە لە ریگەی ئەو دامه‌زراوه‌ و کۆمپانیایانەی کە بەدوای کارمەندی پێویست و مەبەستا دەگەرێن. خاوه‌ن بروانامه‌کان خۆشیان دەتوانن بە خواستی خۆیان هەلی کار بدۆزنەوە و پەیوەندی بکه‌ن..
ئەو گەنجانەی کە پلەی خوێندیان تەواو نەکردوە بەڵام شارەزاییەکی زۆریان هەیە لە بوارە جۆراو جۆرەکاندا، ئەو کەسانەی کە لەم کاتەدا خاوەنی کارن و بەڵام کاره‌کانیان بە خواستی خۆیان نیە، ئەوانیش دەتوانن کوردستان جۆب وەك رێگایەکی خۆیان بەکار بهێنن بۆبه‌ده‌ستهێنانی خه‌ونەکانیان.
جگە لە خوێندکاران و گەنجان و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان، زۆرینەیەکی زۆر هەیە کە دانیشتووی دەرەوەی هەرێمی کوردستانن و لەم کاتەدا لە رێگەی کوردستان جۆب خۆیان ناونوس کردوە بۆ دۆزینەوەی هەلی کار. ئەم کەسانە زۆربەیان پلەی زۆر بەرزیان هەیە لە بواری خوێندندا، شارەزایەکی تەواویان هەیە لە بوارەکانیاندا. ئەمەش هەلێکە بۆ خاوەنکاران گەر پێویستیان بە کەسانی پرۆفیشیۆنێڵ هەبێت سودی لێوه‌ربگرن و کاریان بۆ بکه‌ن.
دانانی سی ڤی لە رێگای وێبسایتی کوردستان جۆب بەبێ بەرامبەر
هەموو هاوڵاتیەک لە دەرەوە و ناوەوەی کوردستان دەتوانێت سی ڤی خۆی دابەزێنێت لە کوردستان جۆب، وە لە رێگەی وێبسایتەکەوە دەتوانن زیاتر بەدوادا چوون بکەن و لە مەبەستی سیڤی تێبگەن. پێناسەی سیڤی بەکورتی: سی ڤی یەکەت کارتی پێناسەی تۆیە. داڕشتنێکی کورت و بەهێز دەنوسیت کە تۆ کێیت و کوالیتایتت چیە. سی ڤی نابیت زیاتر بێت لە ٢ لاپەرە بۆ ئەوەی کارگێران بتوانن لە ماوەی یەک چاوپیاخشاندا بزانن تۆ كێیت و کوالیتت چیە.

هەدەفی خاوەن کارەکان؟
‌هەموو خاوەن کارانی ناوەوە و دەرەوەی هەرێمی کوردستان خواستی ئەوەیان هەیە کە کارمەندەکانیان لە هەموو کارمەندانی تر باشتر و پێشکەو توو تر بن، بەرزترین کوالیتیان هەبێت لە کارکردنی رۆژانەدا، خاوەن بروا نامە و پلەی بەرز و باش بن، شارەزاییەکی زۆریان هەبێت لە رووی ئەو بوارەی کە تێیدا کار دەکەن، ئەوەی ئەمرۆ باشە سبەینێ دەبێت باشتر بێت. بەڵام بەداخەوە هەموو کات ئەو هەلە نارەخسێت و کارمەندەکان لە پۆستی ئەو کارەدا نین کە دەبوایە تێیدا بونایە.
کوردستان جۆب هەدەفی سەرەکی ئەوەیە کە خاوەن کارەکان بە خواست ویستی خۆیان کارمەندان هەلبژێرن بۆ هەلی کارەکانیان. لە رێگەی کوردستان جۆبەوە دەتوانن هەلی کارەکانیان بخەنە بەردەم هاوڵاتیان و مەرجەکانیانی تێدا ئاماژە پێبدەن. هەموو هەلی کارێک چەند مەرجێکی خۆی هەیە. ووتەی کوردستان جۆب هەموو کات ئەوە بووە ( هەلی کار بۆ هەموان، بەڵام لە پێشا مەرجەکان

Address

سلیمانی/گہ رہ کی/راپہ ریین
As Sulaymaniyah

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when KurdistanJob posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to KurdistanJob:

Shortcuts

Share