04/07/2021
عه‌بدولفه‌تاح مۆر‌و: من پاره‌ی بتڵه ئاره‌قه‌كه‌ی بۆ ده‌ده‌م!!!
ئەگەر ئەمە لە كوردستان بكرايە چى دەوترا ...
عه‌بدولفه‌تاح مورو كێیه؟
پیاوێكی زانا‌و سیاسییه‌كی به‌ناوبانگه كه ئێستا جێگری را‌شد غه‌ننوشی سه‌رۆكی نه‌هزه‌ی ئیسلامی تونسه..
ئه‌م پیاوه بانگخوازێكی به حیكمه‌ت و داناشه:
ده‌ڵێت : هه‌موو رۆژێك کەبە‌یانیان له ماڵ ده‌رده‌چووم پیاوێك له‌به‌رده‌می شووقه‌كه‌مان به‌سه‌رخۆشی داوای پاره‌ی لێ ئه‌كردم و سواڵی ئه‌كرد وه ئاره‌ق خۆرێكی بێ وێنه‌ش بوو..به‌یانیه‌ك وتم كاكه تۆ بۆ ناچی كارێك كاسبیه‌ك بكه‌ی چیت داوه له‌م سواڵكردنه؟
پیاوه‌ش وتی من مودمینی مه‌ی بووم.
وتم : كاكه رۆژی چه‌ند بتڵ ئاره‌ق ده‌خۆیته‌وه ؟
وتی : 3 بتڵ
وتم بۆ نایه‌ی بیكه‌ی به‌یه‌ك بتڵ و من هه‌موو رۆژێك پاره‌كه‌یت بۆ ده‌ده‌م!؟
وتی : باش.
ده‌ڵێت: له‌گه‌ڵ كابرا ئاره‌ق خۆره‌كه‌دا چووینه دوكانی ئاره‌ق فرۆشه‌كه‌و وتم كاكه هه‌موو رۆژێك یه‌ك بتڵ ئاره‌ق به‌م پیاوه بفرۆشن و له‌سه‌ر منی بنووسن پاره له‌و وه‌رمه‌گرن من مانگانه حسابتان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م.
ده‌ڵێت : مانگێك تێپه‌ڕی كرد چوومه‌وه بۆ دوكانی ئاره‌ق فرۆشه‌كه‌و وتم هاتووم پاره‌ی ئه‌و بتڵه ئاره‌قانه‌ی فڵان كه‌س بده‌م ده‌كاته چه‌ند؟
ده‌ڵێت: دوكاندارەکە وتی 12 رۆژ هاتووه واته ده‌كاته 12 بتڵ و جگه له‌و دوانزه رۆژه نه‌مان بینیوه‌ته‌وه..
ده‌ڵێت دوای ماوه‌یه‌كی كورت له نوسینگه‌كه‌م چووم بۆ مزگه‌وت هه‌مان كابرام بینی له ڕیزی نوێژ خوێناندا، وتم دوای نوێژ ده‌چم بۆ لای..به‌ڵام دوای نوێژ نه‌مبینیه‌وه زوو ڕۆیشتبوو.
ده‌ڵێت چووم بۆ لای مامۆستای مزگه‌وته‌كه‌و پێم وت ئه‌و پیاوه له‌كه‌یه‌كه‌و هاتووچۆی مزگه‌وت ده‌كات؟
مامۆستاکەووتی : 20 رۆژ ده‌بێت
ده‌ڵێت بریارمدا ئه‌مرۆ بیبینم له نوێژی مه‌غریب له‌مزگه‌وت بینیمه‌وه چوومه لای زۆری پێ‌خۆش‌بوو كه یه‌كترمان بینیه‌وه وتی م.عه‌بدلفه‌تاح زۆر مه‌منوونی تۆم كارێكی وات له‌گەڵ كردم كه س نه‌یتوانی ئه‌و ئاره‌قه‌م پێ ته‌رك بكات..
"ئەگەر ببینین ئەوە رێك تەتبیق كردنی ئەو مەرحەلانەیە كە قورئان دیاری كردووە بۆ وازهینان لە مەشرووب"
وەرگیرا وە لە پەیجی ئیسلام و ژیان لە ئەوروپا