06/09/2026
بەناوی خۆمان و ستافی کۆمپانیاکەمان سوپاسی تەواوی هەموو ئەو لایەن و کەسایەتییە بەڕێزانە دەکەین کە لە فێستیڤاڵی کاڵەک ڕۆڵیان هەبوو لە بەڕێوەبردن و سەرکەوتنی فێستیڤاڵەکەدا، ساڵی سێیەم ٢٠٢٦ شارباژێڕ/ سرۆچک.
زۆر سوپاسی بێ پایان بۆ:
-بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەستی ماندووبونیان دەگوشین.
-بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەڵەبجە / هاوڕێ و ئازیزانی ئاسایشی ناحییەی بەرزنجە کە زۆر بە ئەمەک بوون لەگەڵمان، سوپاس بۆ جوامێریتان، زۆر بەڕێز (کاک ڕۆستەم)
-دەزگای میدیایی کوردسات ، تەواوی ستافە ئازیزەکەیان و بەڕێوەبەر کاکە (دێرین لەتیف ڕەشید).
-بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی / پۆلیسی بەرزنجە، سوپاس بۆ هەمئاهەنگی و ئامادەیی تەواوتان.
-بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی (ئاگرکوژێنەوە).
-بەڕێوەبەرایەتی کارەبای بەرزنجە، زۆر بەڕێز کاک (ڕەفیق).
-بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی/ تەندروستی بەرزنجە.
-بەڕێوەبەرایەتی قائمقامیەتی قەزای سەیدسادق زۆر بەڕێز قائمقام (کاک ڕەزا) کە هەموو ساڵێک پاڵپشت بووە.
-بەڕێوەبەرایەتی ناحییەی سرۆچک/ بەرزنجە، زۆر بەڕێز بەڕێوەبەری ناحییە کاک (غەریب) .
- بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی بەرزنجە و دەستەی پاکژی.
سوپاس بۆ تەواوی هەموو ئەو بەڕێزانەی کە بە دڵێکی گەورەوە بەشداربوون لە سەرکەوتنی ساڵی سێیەمی فێستیڤاڵەکە بە دابین کردنی زەوی (مام قادر) و بەژداری تەواوی جوتیارە بەڕێزەکان و بەڕێوەبەری مەیدانی کاک (شێخ سەیوان باساکی) و کاکە (ڕێبەر تایەر مۆریاسی) بۆ چاودێری و پاسەوانی و هەموو شارباژێڕییە سەربەرزەکان کە لە دابینکردنی پێداویستی ڕۆژانە لەگەڵمان بوون. سوپاسی تەواوی خانەوادەی بەڕێز کاک (عەتا شێخ ئەحمەد مۆریاسی ) دەکەین کە سەرباری پرسەی خوالێخۆشبوو برای ئازیزیان، هێشتا خۆنەویستانە مۆڵەتی بەردەوامی ئیڤێنتەکەیان داین، سەربڵند بن هەمیشە.
پاشان (کاکە بڕوا و کاکە بەهمەن ) کە لەسەرەتاوە لەگەڵمان بوون بۆ تۆماری ناوی جوتیارەکان. سوپاسی تەواوی گوندەکانی ناحیەی سرۆچک و نوێنەرەکانیان دەکەین: (بەرزنجە، مۆریاس، گێڵدەرە، مایاوا، باساک، کاژاو، وەندەرێنە، باراو، شوکێ، بەرقەڵا، چنگیان، چوارتا، قامیش، گەورەدێ، نۆدێ، هاجی مەمەند، گەڕەدێ، پوشێن، گورگەیەر و تەواوی شارباژێڕی تەخت و سەخت.
- سوپاسی مامۆستای ئازیز (مامۆستا سیروان عومەر) دەکەین بۆ بەڕێوەبردنی پرۆگرامی کۆمپانیا و فێستیڤاڵەکە.
- سوپاس بۆ بەڕێوەبەرانی پەیجی فەرمی عەشیرەتی مۆریاس تایبەت کاک (ناسیح) . پاشان سوپاسی کاک (کوردیوان قادر) دەکەین کە هاوکار بوو لەگەڵمان.
هیوادارین ئەم فێستیڤاڵە و خزمەتەکانمان لە ئاستی تموحی شارباژێڕییەکان و تەواوی کوردستان و هاونیشتیمانیاندا بووبێ.
هیوادارین بوبێتە هەوێنی ئاشتی و ئاهەنگێک بۆ ڕەنجی جوتیارە ئازیزەکان و هەموانی پێکەوە هێنابێ بۆ کوردستانێکی پڕبەرهەم و ئاشتی خواز.
ستافی کۆمپانیای مۆریاس ڤژنس