AJYLA حاجیله

AJYLA حاجیله دڵنیابە تەنها دروستکارمان دەمانپارێزێت

⚽ دیوی پشتەوەی یارییەکە..!♦ئایا حەکەم یاریزانی 12ـی 🇦🇷 ئەرجەنتین بوو..؟عەبدە فەیاد، یەکێک لە ڕۆژنامەنووسە دیارەکانی میسر...
08/07/2026

⚽ دیوی پشتەوەی یارییەکە..!
♦ئایا حەکەم یاریزانی 12ـی 🇦🇷 ئەرجەنتین بوو..؟

عەبدە فەیاد، یەکێک لە ڕۆژنامەنووسە دیارەکانی میسر ئەمەی لەسەر یارییەکەی نێوان میسر و ئەرجەنتین نووسیوە:
ئەرجەنتین بە یارمەتیی ناوبژیوانە فەڕەنسییەکە بردییەوە.
کاتێک گۆڵێک بۆ میسر بەهۆی فاوڵێکەوە هەڵدەوەشێنیتەوە و گۆڵێک بۆ ئەرجەنتین هەژمار دەکەیت لە کاتێکدا فاوڵەکە بە چاوی خۆت دەبینیت .. دەبیتە ناوبژیوانێکی زاڵم .. کاتێک دەبینیت یاریزانانی میسر لێیان دەدرێت و چاوت دادەخەیت و هەر دەست لێدانێک لە دژی ئەرجەنتین بە فاوڵ دەگریت .. دەبیتە ناوبژیوانێکی فێڵباز .. کاتێک دەبینین لە ئیمام عاشوور دەدرێت بێ ئەوەی تۆپی لابێت و چاوپۆشی لێدەکەیت .. دەبیتە ناوبژیوانێکی بێویژدان .. کاتێک یارییەکە لە ئێمە دادەخەیت و بۆ ئەرجەنتین دەیخەیتە سەر پشت، تاوەکو بیانگەڕێنیتەوە ناو یارییەکە .. دەبیتە زاڵم و بێ ئابڕوو .. پیرۆزت بێت ئەی ناوبژیوان .. پیرۆزبێت لەو فیفا گەندەڵەی، کە لە سەرەتاوە دەیویست ئەرجەنتین سەربخات .. بۆیە زوڵم لە میسر دەکات و ماندووبوونی یاریزانەکانی بەفیڕۆ دەدات .. پیرۆزبایی لە پاڵەوانی جیهان دەکەم، کە لە بەرامبەر میسردا پێویستی بە ناوبژیوانێکی فەڕەنسی بوو بۆ ئەوەی سەرکەوێت .. چۆن دەتوانن لە بەرامبەر ئەم هەموو زوڵمەدا کێبڕکێ بکەن .. کاروباری ئەوان پێش ئەوەی یاریبکەن یەکلایی کراوەتەوە .. دڵتەنگ مەبن .. پێڵاوەکانتان لە ملی هەموویان بەنرخترە.!
د.یادگار علی - مامۆستای زانکۆ

ڕەحمی ئافرەت پێش حەمل زۆر بچووکە "نزیکەی هێندەی مشتی دەستێک"، بەڵام لە ماوەی ئەم 9 مانگەدا بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر دەکشێ...
07/07/2026

ڕەحمی ئافرەت پێش حەمل زۆر بچووکە "نزیکەی هێندەی مشتی دەستێک"، بەڵام لە ماوەی ئەم 9 مانگەدا بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر دەکشێت بۆ ئەوەی جێگای گەشەی کۆرپەلەکە بکاتەوە بە بێ ئەوەی زیان بە دایکەکە بگەیەنێت.

سەیرەکە لێرەدایە...
دوای ئەوەی منداڵەکە لەدایک دەبێت، ڕەحمەکە بەو شێوەیە گەورە و شل نامێنێتەوە، بەڵکو دیسان کەم کەم و ڕۆژ بە ڕۆژ خۆی کۆدەکاتەوە و بچووک دەبێتەوە تا ڕێک دەچێتەوە سەر قەبارەی ئەسڵیی خۆی "پێش حەملەکە".
کاتێک بە وردی سەیری ئەم گۆڕانکارییە دەکەیت، هیچت بۆ نامێنێتەوە جگە لەوەی بڵێیت سبحان الله بۆ ئەم دەسەڵاتە گەورەیە... ❤️

هەروەک خوای گەورە دەفەرموێت:
اللَّهُ يَعلَمُ ما تَحمِلُ كُلُّ أُنثىٰ وَما تَغيضُ الأَرحامُ وَما تَزدادُ ۖ وَكُلُّ شَيءٍ عِندَهُ بِمِقدارٍ

خوا چاك ده‌زانێت به‌وه‌ی هه‌موو مێینه‌یه‌ك چی له سکیدا هه‌ڵگرتووه ، هه‌روه‌ها ده‌زانێت به‌وه‌ش که ده‌پوکێته‌وه‌و له‌بار ده‌چێت و به‌وه‌ش که زیاد ده‌کات و گه‌وره ده‌بێت، هه‌موو شتێك لای ئه‌و زاته به‌ئه‌ندازه و پێوانه‌یه‌.
وەرگیراوە

30/06/2026
30/06/2026

ئەی هاوار بەس سەیری ئەو پارانە بکەن چۆن لە ناو دیواری بەرد و ئاسندا شاردراونتەوە! میللەتیش لە چ رەزالەتێکدا دەژیت! چونکە میللەت زیندو نییە بۆیە گەندەڵ بەرهەم دێت!
AJYLA حاجیله

🛑 #بەپەلەبەپێی زانیارییەکان ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان باثفايندر لەنزیک بازگەی عەباس چۆما لەباشوری  #خورماتوو کەوتۆتە بۆسەی ...
30/06/2026

🛑 #بەپەلە
بەپێی زانیارییەکان ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان باثفايندر لەنزیک بازگەی عەباس چۆما لەباشوری #خورماتوو کەوتۆتە بۆسەی ھێزە ئەمنییەکان و لێژنەی دەستپاکیەوە کە لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە راسپێردراوە

کەسێک بەناوی زەید عەلا عەبدلی دەستگیرکراوە و بڕی چوار ملیۆن دۆلار لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا بووە و دەستیبەسەردا گیراوە.

تاکو ئێستا دەزگا فەرمییەکان ھیچ لێدوانەیەکیان لەو بارەیەوە نەداوە.

📍بۆ زانیاریتان 4 ملیۆن دۆلار تەنھا 400 دەفتەرە.🙂

#عاجل
القوات الأمنية قرب سيطرة عباس جوما، الواقعة بين محافظتي صلاح الدين وديالى جنوب طوزخورماتو، تضبط مركبة من نوع نيسان بايثفايندر تحمل الرقم 54010 بغداد، يقودها زيد علاء شاكر أحمد العبدلي، وتعثر بداخلها على مبلغ قدره 4 ملايين دولار أمريكي، مع اتخاذ الإجراءات القانونية بحقه.

استغفرالله العظيم واتوب اليه
26/05/2026

استغفرالله العظيم واتوب اليه

سورة الإخلاص
10/05/2026

سورة الإخلاص

لە سەردەمی دەوڵەتی عوسمانیدا و لەشاری ئەستەمبوڵ  پیاوێكی چایچی هەبوو ، ئەم پیاوە زۆر چەناباز و زۆر بڵێ بوو، دایمە ٣ تەرم...
04/05/2026

لە سەردەمی دەوڵەتی عوسمانیدا و لەشاری ئەستەمبوڵ پیاوێكی چایچی هەبوو ، ئەم پیاوە زۆر چەناباز و زۆر بڵێ بوو، دایمە ٣ تەرمۆزی لەلابوو ، هاواری دەكرد ( چا قاوە سوو) چەند جار ئەم سێ وشەیەی دووبارەدەكردوە ( چا قاوە سوو ، چا قاوە سوو)، لەزمانی توركیدا ( چا هەرواتای چایە ، قاوە هەرواتای قاوەیە ، سوو بەواتای ئاو دێت،) ئیتر خەڵك دەوری لێدەدا و لێیان دەكڕی كابرای چایچی بژێوی ژیانی خۆی بەم كەسابەتە پەیدا دەكرد، ئیتر هەركەسێك زۆر بڵێ بوایە و چەنەبازبوایە، مەجالی كەسی نەدایە لە قسەكردندا پێیان دەوت ئەڵێی كابرای چەقاوەسووی ، ئەو سەردەمە هەندێ كوردیش سەربازی عوسمانییەكان بوو بۆیە وشەی چەقاوەسوو گوازرایەوە بۆ كوردەكان ، بەتایبەت بۆ خەڵكی سلێمانی، كەسی زۆر بڵێ یان منداڵێكی زۆر هاروو هاج پێیان دەوت چەقاوەسوو، لەئێستادا هەرچەندە وشەی چەقاوەسوو كەمتر بەكاردەهێنرێت بەڵام لەناو كەسە بەتەمەنەكاندا هەر ماوە

وەرگیراوە

یاسر بەحری ئەو کوەیتییەی زیندانەکانی ئەمریکای هەژاند…📖 لە تاریکیی زیندانەکانی ئەمریکاوە بۆ ڕووناکی؛ چیرۆکی سەرسوڕهێنەری ...
28/04/2026

یاسر بەحری ئەو کوەیتییەی زیندانەکانی ئەمریکای هەژاند…

📖 لە تاریکیی زیندانەکانی ئەمریکاوە بۆ ڕووناکی؛ چیرۆکی سەرسوڕهێنەری (یاسر بەحری)

ئەم پیاوە ناوی یاسر بەحرییە، هاووڵاتییەکی وڵاتی کوەیتە. پیاوێک کە ژیانی بووەتە یەکێک لە سەیرترین و کاریگەرترین چیرۆکەکانی سەدەی بیست و یەک.
🇺🇸 خەونی ئەمریکی و سەرەتای کێشەکە:
یاسر بۆ تەواوکردنی خوێندنی باڵا و بەدەستهێنانی بڕوانامەی دکتۆرا، ڕووی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (ویلایەتی فلۆریدا) کرد. لە پاڵ خوێندنەکەیدا، چەند کافتریا و دوکانێکی کردەوە و سەرکەوتنێکی گەورەی لە ڕووی بازرگانییەوە بەدەستهێنا و پارەیەکی باشی دەستکەوت.
⚖️ تۆمەتێکی قورس و زیندان:
ژیانی یاسر لەناکاو وەرگەڕا، کاتێک یەکێک لەو ئافرەتە ئەمریکییانەی کە شاگرد بوو لای، تۆمەتباری کرد بەوەی کە "دەستی بۆ بردووە". پارێزەرەکان هەوڵیان دا بە بڕێک پارە ئافرەتەکە ڕازی بکەن بۆ ئەوەی داواکەی بکێشێتەوە پێش ئەوەی بگاتە دادگا؛ بەڵام یاسر بە توندی ڕەتی کردەوە! ئەو وتی: "من پارە نادەم لەپای تاوانێک کە هەرگیز ئەنجامم نەداوە." بەهۆی ئەم سووربوونەی لەسەر بێتاوانی خۆی و سیستەمی دادگای ئەمریکا، بڕیاری ١٥ ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا!

ئەگەرچی زیندان شوێنی ڕووخانە، بەڵام بۆ یاسر بووە خاڵی گۆڕانکاری. لە ناو زینداندا نەک تەنها بێئومێد نەبوو، بەڵکو فێری چەندین زمانی بیانی (وەک ئیسپانی) بوو. لە هەمووی گرنگتر، دەستی کرد بە بانگەوازکردن بۆ ئاینی ئیسلام لە ناو مەترسیدارترین زیندانییەکانی ئەمریکادا (وەک مافیا و بکوژەکان).

• بەهۆی ڕەوشتە بەرزەکەی و قسە کاریگەرەکانی، زیاتر لە ٥٠٠ زیندانی لەسەر دەستی یاسر موسوڵمان بوون!
• ئەم کاریگەرییە گەورەیە وای لە بەڕێوەبەرایەتی زیندانەکان کرد بترسن، بۆیە بۆ ئەوەی ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی بانگەوازەکەی بکەن، بەردەوام لە زیندانێکەوە دەیانگواستەوە بۆ زیندانێکی تر (نزیکەی ٧ زیندانی جیاوازیان پێ کرد).

دوای ئەوەی بە تەواوی ١٥ ساڵ حوکمەکەی بەسەربرد بێ ئەوەی یەک ڕۆژیش دان بنێت بە تاوانەکەیدا، یاسر بە سەربەرزی ئازاد کرا و گەڕێنرایەوە بۆ کوەیت. دوای گەڕانەوەی، دەستی کرد بە نووسین و تا ئێستا زیاتر لە ١٢ کتێبی پڕفرۆشی نووسیوە (لەوانە: لە پشت تەلە دڕکاوییەکانەوە، و ١٠٠٠ شەو لە ژووری تاکەکەسی).

کاتێک بەسەرهاتی یاسر دەخوێنیتەوە، دوو شتت بۆ دەردەکەوێت:
یەکەم: مرۆڤی ئیماندار لە هەر شوێنێک بێت، وەک باران وایە و سوودبەخشە.
دووەم: زۆرجار شتێکت پێ ناخۆشە و بە کارەسات دێتە بەرچاوت، بەڵام نازانیت خودا چ خێرێکی گەورەی تێدا حەشارداوە!

وەرگیراوە

⁨ ئێکس ڕەی : تەنها سێبەری ئێسکەکان دەبینیت بە شێوەیەکی سادە.سیتی سکان: وێنەکە ڕەهەندی زیاترە و وردەکاری ئێسکەکە وەک ئەوە...
25/04/2026

⁨ ئێکس ڕەی : تەنها سێبەری ئێسکەکان دەبینیت بە شێوەیەکی سادە.
سیتی سکان: وێنەکە ڕەهەندی زیاترە و وردەکاری ئێسکەکە وەک ئەوە وایە بە ڕاستی بیبینیت (3D).
ئێم ئاڕ ئای: زیاتر تیشک دەخاتە سەر گۆشت و ماسولکە و دەمارەکان (شانە نەرمەکان) و ڕەنگی تۆختری هەیە.⁩⁩
وەرگیراوە

Address

Chuar Qurna

Telephone

+9647501189330

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when AJYLA حاجیله posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to AJYLA حاجیله:

Shortcuts

Share