Business & Money کار و پارە

Business & Money کار و پارە گرینگی بە زانیاری و بیرۆکەکانی بزنس و مارکێتینگ و ریکل?

ئەوانەی خوارەوە خراپترین پارەکانی دونیان لەنێوانیان دا خراپترینی ھی ڤەنزوێلایە  کەلەئێستادا ١ دۆلار بەرامبەرە بە  ١ ملیۆ...
24/02/2021

ئەوانەی خوارەوە خراپترین پارەکانی دونیان

لەنێوانیان دا خراپترینی ھی ڤەنزوێلایە
کەلەئێستادا ١ دۆلار بەرامبەرە بە ١ ملیۆن و ٩٠٠ ھەزار بۆلیڤاری ڤەنزوێلییە😲
سەردەمێک وا ئابوری ڤەنزوێلا دارمابوو پارەکەیان لە شەقامەکان کەوتبوو کەس ھەڵی نەدەگرتەوە !! ئێستا تۆزێک قیمەتی پەیا کردۆتەوە

باش بوو بۆ جارێکیش بێت لە لیستی خراپترینەکانی جیھان عێراقی تێدانەبوو 😃

Many people are familiar with the world's strongest currencies, such as the US Dollar, Euro and British Pound – but the reality around the world is that many currencies quickly lose their value due to economical crisis, political instability and corruption. These 9 currencies are currently among the world's least valued in 2021. At the moment I write this, $1 USD = is 1.9 MILLION Venezuelan Bolivaries. That number will change tomorrow !!

لۆگۆی کۆمپانیای نۆکیا دوای ھاتنی کۆرۆنا ڤایرۆس 😂
23/10/2020

لۆگۆی کۆمپانیای نۆکیا دوای ھاتنی کۆرۆنا ڤایرۆس
😂

10/10/2020
کاتێک عەبقەری پیس دەردەچێت 😂👌
06/09/2020

کاتێک عەبقەری پیس دەردەچێت 😂👌

بروانامە تەنھا پارچە وەرەقەیەکە مرۆڤی خوێندەواری راستەقینە بە ھەڵسوکەوتەکانی دەناسرێت
29/08/2020

بروانامە تەنھا پارچە وەرەقەیەکە
مرۆڤی خوێندەواری راستەقینە بە ھەڵسوکەوتەکانی دەناسرێت

ھەبوونی داھاتێک لەم باردوخ و کرایسسە ھێشتا بەرەکەتێکی گەورەیە  💰
25/08/2020

ھەبوونی داھاتێک لەم باردوخ و کرایسسە ھێشتا بەرەکەتێکی گەورەیە 💰

ئەگەر سێرفسەکەت باش نەبوو ئەوا دڵنیابە رۆژێک وەکو برەوسەری ئینتەرنێت ئیکسپلۆرەر مەرگی بزنسەکەت دەبینی.دوای ٢٥ ساڵ دواجار...
22/08/2020

ئەگەر سێرفسەکەت باش نەبوو ئەوا دڵنیابە رۆژێک وەکو برەوسەری ئینتەرنێت ئیکسپلۆرەر مەرگی بزنسەکەت دەبینی.

دوای ٢٥ ساڵ دواجار چۆکی دادا بەرامبەر براوسەرەکانی کرۆم و فایرفۆکس و ئۆپیرا و ئەوانی تر ....
رەخنەی ھەرەزۆری خەڵک لە ئینتەرنێت ئیکسپلۆرەر ئەوە بوو کە زۆر خاو و ھێواش بوو لەبەکارھێنان و کردنەوەی سەرەتایی بەرنامەکە
کەوایە ئەگەر نەتوانی سێرفسەکەت چاک بکەی ھەرچەندە تۆ یەکەم کەسیش بوبیت دەستت پێکردبێت ئەوا خەڵک مەجبور نیە لەگەڵت بەردەوام بێت لەکاتێکدا کە بزانن بەدیلی چاکتر زۆر ھەن روحمت پێناکەن ! چونکە لە بزنس کردن شتێک نیە بەناوی عاتیفە و روحم پێکردن !

ئەو وێنەیەش وەکو تەنزێک دامناوە کە دوای فەشەلیش خەڵکی ھەر بە تەنزەوە باس لە سێرفسەکەی دەکەن
کۆمێنتەکە وەک خۆی دەڵێت:
سوپاس بۆ ھەبوونت کاتێک کە پێویستم پێت دەبوو بۆ داونلۆد کردنی کرۆم 😄
چونکە زۆربەی خەڵک تەنھا یەکجار دوای کۆمپیوتەر فۆرمات کردن بەکاریان دەھێان تا بروەسەرێکی تر لەرێگەیەوە داونلۆد بکەن

بەکارھێنانی ریکلامی بوارێکی تر لە بواری خۆت بەشێوازیکی کۆمیدی و سەرنج راکێش کەوا دەکات سەرنجی بینەرەکی زۆر بۆلای خۆیدا ر...
20/08/2020

بەکارھێنانی ریکلامی بوارێکی تر لە بواری خۆت بەشێوازیکی کۆمیدی و سەرنج راکێش کەوا دەکات سەرنجی بینەرەکی زۆر بۆلای خۆیدا رابکێشێت
وەکو ریکلامی ئەم وێنەیە

بۆ خاوەن بزنسەکان:ساڵی ٢٠٢٠ ساڵێکە تەنھا بۆ مانەوە بیر لە پلان و خەونەکانت مەکەوە لەو ساڵەداتەنھا ئەوەت لاگرینگ بێت کە خ...
16/08/2020

بۆ خاوەن بزنسەکان:
ساڵی ٢٠٢٠ ساڵێکە تەنھا بۆ مانەوە
بیر لە پلان و خەونەکانت مەکەوە لەو ساڵەدا
تەنھا ئەوەت لاگرینگ بێت کە خۆت و بزنسەکەت ماون
ئەگەر توانیت لەسەر پێی خۆت بوەستیت و بەردەوامبیت ئەوە خۆی لەخۆیدا قازانجە

جاک ما
دۆزەرەوە و بەرێوەبەری کۆمپانیای علی بابا

چەند بەکارھێنانێکی جیاوازی پارە لەگەل چەمکەکانیان
15/08/2020

چەند بەکارھێنانێکی جیاوازی پارە لەگەل چەمکەکانیان

ئەگەر بایەرن میونخ جامی چامپیۆن لیگ بەدەست بھێنێت  ئەوا بەرشلونە دەبێت ٤ ملیۆن  و نیو پاوەند بداتە لیڤەرپول 😀ئەوەش ھۆکار...
15/08/2020

ئەگەر بایەرن میونخ جامی چامپیۆن لیگ بەدەست بھێنێت ئەوا بەرشلونە دەبێت ٤ ملیۆن و نیو پاوەند بداتە لیڤەرپول 😀

ئەوەش ھۆکاری نەخوێندنەوەی مەرجەکانی گرێبەست بە جوانی that’s why you should read contract term and conditions carefully

ئەو بایەرن میونخ'ەی دوێنێ شەو ٨ گۆڵی لە بەرشلونە کرد و
کۆتینھۆ کە بە شێوەی خواستن loan ھاتۆتە بایەرن میونخ کە گۆڵی ٧ و ٨'ەمی لە یانە ئەسڵەکەی خۆی کرد کە بەرشلونەیە
کاتی خۆی کە کۆتینھۆی لە لیفەرپول کریوە بە ١٤٢ ملیۆن پاوەند لە برگەیەکی گرێبەستەکەی باسی ئەوە دەکات ئەگەر بێتوو یاریزانەکە چامپیۆن لیگ بباتەوە ئەوا بری ٤ ملیۆن و نیو دەدات بە لیفەرپول جا کێشەکە لەوە دایە تێدا دیاری نەکراوە بردنەوەکە تەنھا لەگەڵ یانەکەی خۆی بێت یان لەگەڵ ھەر یانەیەکی تر !

ئه‌و په‌ندانه‌ی له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌بردن و سه‌ركردایه‌تی فێری ده‌بیت له‌ زنجیره‌ درامای تاڵانی پاره‌.lessons of management...
15/08/2020

ئه‌و په‌ندانه‌ی له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌بردن و سه‌ركردایه‌تی فێری ده‌بیت له‌ زنجیره‌ درامای تاڵانی پاره‌.
lessons of management and leadership that you can learn from La Casa de Papel

1. Careful planning
پلانی ورد و تۆكمه‌

ئه‌وه‌ی له‌ دراماكه‌ سه‌رنجمی ڕاكێشا ته‌نها داڕشتنی پلانه‌كان نه‌بوو، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ هه‌ر پلانێك سیناریۆ و ئه‌گه‌ره‌كانی پلانه‌كه‌ی ده‌خسته‌ڕوو تا بگاته‌ چاره‌سه‌ری درووست بۆ هه‌ر له‌مپه‌رێك. بۆیه‌ به‌ڕێوه‌به‌ر ده‌بێت بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك له‌ بازاڕی كاردا كاردانه‌وه‌ی هه‌بێت بۆ سه‌رخستنی بڕانده‌كه‌ی.

2. Know how to deal with different personalities
مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه‌ جیاوازه‌كان

به‌ڕێوه‌به‌ر و سه‌ركرده‌ی تیم ده‌بێت توانای هه‌ڵكردنی هه‌بێت له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه‌ جیاوازه‌كان و نه‌هێڵێت هیچ خه‌سڵه‌تێكی تاكه‌ كه‌سی تێوه‌بگلێته‌ ناو ئیش و پلانه‌كان. له‌ هه‌مان كاتدا ده‌بێت به‌ ستراتیژ و ژیرانه‌ كاربكات بۆ هاندانی كارمه‌ندان چونكه‌ ئه‌وان تاكه‌ جێبه‌جێكاری پلانه‌كه‌ن

3. Training is essential for good ex*****on
ڕاهێنانی گرنگ بۆ ده‌رئه‌نجامی سه‌ركه‌وتوو

له‌ زنجیره‌ دراماكه‌دا زۆرترین كاتی پرۆفیسۆر و تیمه‌كه‌ی ڕاهێنان و دیراسه‌كردنی ئه‌گه‌ره‌كان بوو چونكه‌ ده‌یزانی ده‌ستكه‌وتی نایاب و سه‌ركه‌وتن له‌ڕێی ڕاهێنان و مه‌شقی كارمه‌ندانی دێته‌دی. هه‌رچه‌نده‌ ئه‌ندامانی زۆركات وه‌ڕه‌س و بێزار ده‌بوون له‌م خوێندنه‌ی كه‌ ڕێك وه‌ك ناو پۆل وابوو به‌ڵام پرۆفیسۆر پێیگوتن:
There are people who study years to earn a f•••ing salary, we only go to study for five months!
به‌ڕێوه‌به‌ر و سه‌ركرده‌ی تیم ده‌بێت به‌پێی ژیریی و داخوازی تیمه‌كه‌ی وته‌ی گونجاو هه‌ڵبژێرێت.

4. Study your opponents well
ڕكابه‌ره‌كه‌ت باش بخوێنه‌وه‌

پرۆفیسۆر زۆر به‌ ورد و تیژبینانه‌ جولانه‌وه‌كانی پۆلیس هه‌ریه‌ك له‌ ڕكابه‌ره‌كانی خوێندبوویه‌وه‌. به‌ڕێوه‌به‌ر ده‌بێت زۆرباش كێبڕكێكاره‌كه‌ی بناسێت چونكه‌ به‌وشێوه‌یه‌ درك به‌ جیاوازییه‌كان ده‌كات وده‌توانێت بۆ سوودی خۆی به‌كاریبێنێت.
(دوژمنه‌كه‌ت وه‌ك خۆت بناسه‌، له‌ ئاكامی هه‌ڵگیرسانی سه‌دان شه‌ڕ ترست نه‌بێ)

5. Strong Leadership and excellent Communication skills.
سه‌ركردایه‌تییه‌كی به‌هێز و كارامه‌یی نایاب له‌ په‌یوه‌ندی

به‌ڕێوه‌به‌ر ده‌بێت به‌ ئاوه‌زه‌وه‌ ئه‌ندامانی تیمه‌كه‌ی هه‌ڵبژێرێت بۆ پرۆژه‌كه‌ی. (وه‌ك پرۆفیسۆر كه‌ هه‌ر ئه‌ندامێكی به‌پێی كارامه‌یی پێویست به‌ پرۆژه‌كه‌ زۆر به‌ وردی هه‌ڵیبژاردبوون) ده‌بێت ئامانجی پرۆژه‌كه‌ هێند پیرۆز و گرنگ بێت له‌لای هه‌ر ئه‌ندامێك كه‌ هیچ دۆخێكی نه‌رێنی نه‌یانگۆڕێت. چه‌ندینجار سه‌ركرده‌ گۆڕا (پرۆفیسۆر - به‌رلین - نایروبی و ..) به‌ڵام هیچكات ئامانجه‌ ڕاسته‌قینه‌كه‌ له‌بیرنه‌كرا.
یه‌كێك له‌ دیمه‌نه‌ له‌یادنه‌كراوه‌كان كارمه‌ندێكی به‌ته‌مه‌نه‌ و ‌ ٢٧ ساڵه‌ له‌و سكه‌خانه‌یه‌ كارده‌كات كه‌ به‌ر تاڵان كه‌وتووه و ناچاره‌ رۆژانه‌ پاره‌ بۆ دزه‌كان چاپ بكات‌ به‌ نایرۆبی (سه‌رده‌سته‌ی دزه‌كان) ده‌ڵێت : سه‌ره‌ڕای دزی و ته‌قه‌ و ناخۆشییه‌كانی بوومه‌ته‌ بارمته‌، هه‌رگیز به‌ڕێوه‌به‌رێیكی وه‌كو تۆ باشم نه‌بووه‌.
پێویسته‌ به‌ڕێوه‌به‌ر به‌وشێوه‌یه‌ كارمه‌نده‌كانی ئاسووده‌ بكات له‌ به‌رامبه‌ریشدا بێگومان كارمه‌ندی دڵسۆز چوست و چالاكتر ده‌بێت و داهاتت زیاتر ده‌كات.

6. A Lone Wolf Is A Dead Wolf
مه‌ڕێك له‌ مێگه‌ل داببڕێت گورگ ده‌یخوات

به‌ڕێوه‌به‌ر یان سه‌ركرده‌ هه‌رچه‌ند زرنگ بێت نابێت به‌ ته‌نها كاره‌كان بكات و ڕای خۆی بسه‌پێنێت. (ئه‌گه‌ر وا بوایه پرۆفیسۆر له‌ سیزنی ١-٢ ده‌یگوت بێلا چاو) بۆیه‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كه‌سانی شاره‌زا به‌ست كه‌ هه‌مان بیرۆكه‌یان هه‌بوو به‌ میكانیزم و ته‌كنیكی جیاواز.
_________________________________________
چه‌ندین بواری تریش هه‌ن كه‌ سوودم لێیان بینی به‌ڵام له‌م پۆسته‌ سه‌رنجم خسته‌ سه‌ر به‌ڕێوه‌بردن.

Address

Erbil

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Business & Money کار و پارە posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share