پیلەوەر و ئیخراجی حاجی ئۆمەران

پیلەوەر و ئیخراجی حاجی ئۆمەران بە ڕەخنەکانتان زیاتر گەورە دەبین ...

ئاگاداری ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەین ئەوانەی بەنیازی گەشتکردنن بۆ وڵاتی ئێرانلەلایەن بەرپرسانی گومرگی ئێران (تەم...
30/08/2022

ئاگاداری

ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەین ئەوانەی بەنیازی گەشتکردنن بۆ وڵاتی ئێران

لەلایەن بەرپرسانی گومرگی ئێران (تەمەرچین) ئاگادار کراینەوە بۆ ماوەیەکی نادیار جوڵەی گەشتیاری ڕاگیراوە و جوڵەی بازرگانی بە شێوەیەکی ئاسایی بەردەوامی هەیە
بۆیە داوا لە گەشتیارانی خۆشەویست دەکەین سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران نەکەن بۆ ئەوەی توشی هئچ کێشەو گرفتێک گەرانەوە نەبن

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی
کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران

25/07/2022
08/03/2022
ئاگاداری هاوردە کردنی ( کالا و کەلوپەل و کەرستە و خۆراکی وەلاتانی بیانی ) لە دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەرانەوە بۆ هەرێ...
23/01/2022

ئاگاداری

هاوردە کردنی ( کالا و کەلوپەل و کەرستە و خۆراکی وەلاتانی بیانی ) لە دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان.

ئاگاداری هەموو بازرگانان و کۆمپانیاکان و خاوەن کارەکان و هەناردە کاران و هاوردە کارانی خۆشەویست دەکەین:

بە پێی خالی دوازدەی یاداشتنامەی لێک تێگەیشتنی نێوان هەر دوو بەرێزان پارێزگاری هەولێر و پارێزگاری ئازەربایجانی رۆژئاوای ئێران کە تێیدا هاتووە:

( هەموو ئەو کالا و کەلوپەل و خۆراکی بیانی کە بە شێوەی ترانزێت لە ئێرانەوە لە دەروازەکانی تری هەرێمی کوردستان هاوردە دەکرێن، بە هەمان شێوە لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانیش رێگایان پێبدرێت و هاوردەی هەرێمی کوردستان بکرێت).

بۆیە گومرگەکانی ئێران ئەم بریارەی جێبەجێ کردووە ، و لە ئەمرۆ بەدواوە ئێران رێگا دەدات هەموو کالا و کەرستە و کەلوپەل و خۆراکی وەلاتانی بیانی بە دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەرانەوە هاوردەی هەرێمی کوردستان بکرێت.

ئێمە لە دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە، هەموو ئاسانکارییەک لە چوارچێوەی رێنماییەکان دا بۆ بازرگانانی بەرێز ئەنجام دەدەین.

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی
کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران.

07/05/2021

پێویستە نە وەستی بە ردە وامە لە ژیان

بە هه شتی سپی
05/03/2021

بە هه شتی سپی

ئــــــاگاداری..ئاگاداری گشت هاووڵاتیان و گەشتیارانی خۆشەویست دەکەینەوە کە لایەنی ئێرانی بەڕێگای پەیوەندییەکانەوە، ئاگاد...
20/02/2021

ئــــــاگاداری..

ئاگاداری گشت هاووڵاتیان و گەشتیارانی خۆشەویست دەکەینەوە کە لایەنی ئێرانی بەڕێگای پەیوەندییەکانەوە، ئاگاداری ئێمەیان کردووە کە حکومەتی ئێران بڕیاری داوە سبەی ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢١/٢/٢١ کاتژمێر ٢ی پاش نیوەڕۆ دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە ڕووی گەشتیارییەوە بۆ ماوەی دوو هەفتە دادەخەن،
بەتەنیا هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان کە لە ئێرانن دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان و هاووڵاتیانی ئێرانی کە لە هەرێمی کوردستانن دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ وەڵاتی خۆیان لە ئێران.


ئاگاداری ئاگاداری ھەموو  ھاوولاتیانی خۆشەویست و گەشتیارانی ھەرێمی کوردستان و عيراق دەکەین ئەوانەی کە سەرەدانی وولاتی ئێر...
18/01/2021

ئاگاداری

ئاگاداری ھەموو ھاوولاتیانی خۆشەویست و گەشتیارانی ھەرێمی کوردستان و عيراق دەکەین ئەوانەی کە سەرەدانی وولاتی ئێران دەکەن، لە کاتی چوون بۆ وەرگرتنی ڤیزەی ئێرانی یان لە کاتی رۆیشتن بۆ ئێران پێویستە بروانامەی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا (PCR ) لە گەلیان دابێت.
بۆیە بۆ ئاگاداری بەرێزتان بە پێی رێنماییەکانی تەندروستی دەبێت پشکنین و بروانامەی پشکنین لە یەکێک لە تاقیگەکانی حکومی ئەنجام درابێت و دەرچوو بێت، و نابێت لە تاقیگەی کەرتی تایبەت پشکنینی کۆرۆنا ئەنجام بدرێت و نابێت بروانامەی پشکنینی تاقیگەی کەرتی تایبەت بێت.
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی
کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران

دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە رووی گەشتیارییەوە کرایەوەبە پێی خاڵى چوارەمی ڕێنمایەکانی بەیانی ژمارە ( 1 ) ی وەزارە...
15/01/2021

دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە رووی گەشتیارییەوە کرایەوە

بە پێی خاڵى چوارەمی ڕێنمایەکانی بەیانی ژمارە ( 1 ) ی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی ھەرێمی کوردستان لە رێکەوتی ( ١٥/١/٢٠٢١ ) ، ئاگاداری ھەموو ھاوولاتیان و گەشتیارانی خۆشەویست دەکەینەوە
ئەم شەو کاتژمێر ( 00:00 ) دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران بە رووی گەشتیارانەوە دەکرێتەوە. و چوونی ھاوولاتیانی ھەرێمی کوردستان بۆ وەلاتی ئێران و ھاتنی ھاوولاتیانی ئێرانی بۆ ھەرێمی کوردستان بە پێی رێنمایی و رێکارەکانی تەندروستی و ئەنجامدانی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاسایی دەبێتەوە.


Address

Rzgar Hawez
Haji Homaran-I Zhuru
4000

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when پیلەوەر و ئیخراجی حاجی ئۆمەران posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to پیلەوەر و ئیخراجی حاجی ئۆمەران:

Share