07/07/2023
حەریر(ئاوریشم) چییە؟
حەریر یەکێکە لە جۆرە گرانبەهاکانی قوماش کە کۆمەڵێک تایبەتمەندی خۆی هەیە کە جیای دەکاتەوە لە جۆرەکانی تری قوماش..حەریر کە بە ئینگلیزی پێی دەوترێ silk لە جۆرە ڕیشاڵێکی تایبەت پێکهاتووە کە پێی دەوترێ silk fibroin ..
پێچەوانەی لۆکە کە لە بەرهەمی ڕووەکی وەردەگیرێت حەریر جۆرە بەرهەمێکی گیانەوەرییە کە کرمی ئاوریشمی لە قۆناغەکانی سەرەتای ژیانی دروستی دەکات ..👇وێنەکەی لە کۆمێنت دانراوە.
پێکهاتەی حەریر سیفەتی نەرمی و لووسی بە قوماشەکە بەخشیوە و درەوشانەوەی هەیە و دژی بەکتریاو وردە زیندەوه رەکانە و تەنها لەکاتی بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی بە ئاگر دەسووتێت و دوای لابردنی ئاگرەکە بەردەوامی بە سووتان نادات کەواتە ئاوریشم یارمەتی زیاتر گەشەسەندنی ئاگرەکە نادات..
قوماشی حەریر ڕێگە بە پێست دەدات بە ئاسانی هەناسە بدات و لەکاتی گەرمادا یارمەتی ساردکردنەوەت دەدات و لەکاتی سەرمادا یارمەتی گەرمبوونەوەت دەدات..
بەهۆی ئەمانەو کۆمەڵێک سیفەتی ناوازەی ترەوە لە کۆنەوە لەلایەن پادشاو سەرمایەدارەکانەوە بەکارهاتووەو گرانبەهابووە...