01/06/2026
بەناوی خودای گەورە
سوپاس نامە
دوای دوانزە ساڵ مانەوەم لە گەڕەکی مامۆستایان و کردنەوەی دوکانەکەمان ماڵی ئەوروپی کە لە قۆناغ و بارودۆخی جیاوازی ئابوری و سیاسی و کۆمەڵایەتی ئەمڕۆ ١/٦/٢٠٢٦ کۆتایم بە مانەوەم لەم گوزەرە هێنا ، سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگارمان کە خۆی ڕازقە و ڕزق و ڕۆزی هەموان لای ئەوە پاشان سوپاسی بێ پایانم بۆ هاوشاریانم لە گەڕەکی مامۆستایان بەتایبەت دراوسێکانم کە تەحەمولی من و موشتەریەکانیان کردم سوپاسی بێ پایانم بۆ بنەماڵەی بەڕێزی حاجی حسین بامۆکی کە وەک کوڕی خۆیان و بەدرێژایی مانەوەم لە موڵکەکەیان هەمیشە هاوکار و هاودەمم بوون ، سوپاس بۆ موشتەرییە بەڕێزەکانم کە لە دور و نزیک دوکانی ئێمەیان قبوڵ بوو و پێداویستی خۆیان لای ئێمە دەستەبەر دەکرد
لەم بەروارەوە هیچ پەیوەندیەکی ئابوری و ژیانی کاریم لەوێ نەماوە و ئێستا بە هەمان ناو نیشان بەهەمان ڕیتمی جاران درێژە بەکاری خۆمان دەدەین لە گەڕەکی مزگەوتی شافیعی بەرانبەر شیرینی ئەسفەهان
دەستی بچوک و گەورەی دراوسێکانم ماچ دەکەم قەرزاری هەموویانم
خودای گەورە کاری هەموولایەک ئاسان بکات .
فرهنگ دارا
خاوەنی ماڵی ئەوروپی /هەڵەبجە