English With Harem

English With Harem Be the best or nothing

Permanently closed.
03/03/2026
Hello, Our grammar lesson is about: 🔹️🔹️🔹️🔸️ Good at  / Bad at 🔸️🔹️🔹️🔹️🔘The adjectives good and bad are usually followed...
18/11/2022

Hello,
Our grammar lesson is about:
🔹️🔹️🔹️🔸️ Good at / Bad at 🔸️🔹️🔹️🔹️

🔘The adjectives good and bad are usually followed by the preposition "at".

🔘Good at باشی لە شتێک
The expression good at is used to talk about things that you enjoy or excel at doing. After good at, we can use a noun or an –ing form. Note the preposition: we use at, not in.

I am good at tennis. (NOT I’m good in tennis.) (NOT I’m good with tennis.)

Is she good at singing?

She isn’t very good at cooking.

He is good at drawing.

She is very good at writing.

I’m not very good at singing.

Are you good at dancing?

That boy is quite good at sports.

I’m not very good at painting.

🔘Bad at خراپی لە شتێک
Bad at is the opposite of good at.

She is very bad at cooking. (= She can’t cook at all.)

I’m not bad at tennis.

Susie is bad at singing.

You are bad at planning.

چۆن وتارێک دەنوسی بۆ تاقیکردنەوەی ئەکادیمی ئایەڵتس بەشی "نوسین" لە تاقیکردنەوەی ئەکادیمی ئایەڵتس بە بەراورد بە هەر چوار ...
02/11/2022

چۆن وتارێک دەنوسی بۆ تاقیکردنەوەی ئەکادیمی ئایەڵتس

بەشی "نوسین" لە تاقیکردنەوەی ئەکادیمی ئایەڵتس بە بەراورد بە هەر چوار بەشەکانی تری تاقیکردنەوەکە بە سەخترین بەش دادەنرێت.

بۆ نوسین پێویستە دوو ئەرک ئەنجام بدرێت.



یەکەم شت کەسی بەشداربوو پێویستە ئەنجامیدات بریتیە لە کۆکردنەوی هەندێ زانیاری لەسەر نوسینی ئەکادیمی لە ئینتەرنێت، و پەیرەوی ئەو ڕێنمایانە بکات کە دەربارەی چۆنیەتی نوسینی وتارەکەی کە لە لایەن تاقیکارەکانەوە پێی دەدرێت، چونکە ئەوە بەهرەیەک نیە کە بتوانرێت بەبێ یارمەتی کەسانی پسپۆر پەرەی پێ بدرێت. چونکە جگە لە نوسینی وتار بەشێوازێکی دروست پاڵێوراو دەبێت بزانێت کە چۆن ڕستە ئاڵۆزەکان بەبێ هەڵەکردن دەنوسێت، چۆن وشەکان ڕێکدەخات. ئەوەش بە پێشخستن و شارەزابونی ڕێزمانی دەکرێت. دوای ئەوە نوسینی ووتارەکە دەچێتە قۆناغی دووەم کە بەشداربوو نابێت کەمتر 250 وشە بنوسێت بە کەمترین هەڵەی ڕێنوسی بۆ بەدەستهێنانی نمرەیەکی باش.

بۆیە بەشداربوو پێویستە ڕەچاوی ئەو خاڵانە بکات بۆ نوسینی ووتارەکەی:

۱- واباشە پاڵێوڕاو بە لایەنی کەمەوە پەرتوکێکی "نوسینی وتاری ستاندارد بەرزی" خوێندبێتەوە بۆ وەرگرتنی زانیاری کە چۆن وتارێکی باش و کامڵ بنوسێت.

۲- بەشداربوو پێویستە پەیڕەوی پێکهاتەی وتارەکە بکات کە پەیوەست بێت بە نوسینی تاقیکردنەوەی ئایەڵتس.

۳- بەشداربووی تاقیکردنەوەکە دەبێت بە باشی ئاگاداری ئەو ڕاستیە بێت کە هەموو ئەو کاتەکەی بۆ نوسین و ڕاستکردنەوەی هەڵەکانی وتارەکە هەیەتی بریتیە لە (چل خولەک) و زیاتر نا.

٤- دوای وەرگرتنی مۆڵەت بۆ کردنەوەی پرسیارەکان، دەبێت لە ماوەی کەمتر لە (پێنج خولەک)دا زۆر بە خێرایی پرسیارەکان بخوێنێتەوە بۆ بیرکردنەوە لەنوسینی ووتارەکە.

٥- ئەو ووتارەی لە لایەن پاڵێوراوان دەنوسرێت مەرجە لە سێ بەشی سەرەکی پێک بێت کە بریتین لە پێشەکی (introduction) ، داڕشتە (body )، دەرئەنجام (conclusion) .

٦- بەشی (پێشەکی) پێویستە زۆر کورت و پوخت بێت و وەسفکەری هەموو وتارەکە بێت، بە کورتی نیشانی بدات بابەتی وتارەکە چیە، باس لەچی دەکات؟.

۷- بەشی (داڕشته) نابێت لە دوو پەڕەگراف زیاتر بێت، وە هەریەکێک لە پەڕەگرافەکان دەبێت بیرۆکەی سەرەکی خۆی هەبێت لەگەڵ چەند ڕستەیەک کە پشگیری بیرۆکە سەرەکییەکە بکەن.

٨- هەروەها بابەتی وتار دەبێت دوو ڕای دژ بەیەکی تێدابێت ڕایەک پشتگیری بکات و ئەوەی تر دژی بێت وەک (سوود و زیانەکانی)ی بابەتێک ، واتا بەشداربوو دەبێت سوودەکانی بابەتەکە لە پەڕەگرافێک وزیانەکانی لە پەڕەگرافێکی تر بنوسێت. هەروەها لە بەکارهێنانی ڕستەی ئاڵۆز دەبێت زۆر روون و ڕەوان بێت.

۹- بەشی دەئەنجام (conclusion) نابێت لە دوو یا سێ ڕستە زیاتر بێت، وە لەو بەشەدا پاڵێوراو باشترین بیرۆکەی خۆی دەخاتە ڕو، واتا لایەنی باش و خراپی بابەتەکە بە پێی بیرکردنەوەی خۆی پێشکەش دەکات.

۱۰- بەگشتی، بابەتی وتارەکە دەپرسێت کە {ئایا تۆ ڕازیت یاخود ناڕازیت؟} یان داوادەکات کە سوود و زیانەکان و هۆکار و کاریگەریەکانی بابەتەکە چین؟

بۆیە بەشداربوو دەبێت ئامادەگییەکی باشی هەبێت بۆ نوسینی هەموو جۆرە وتارێک.

۱۱- بەشداربووی تاقیکردنەوەکە دەبێت بە گرنگیەوە سەیری ئەو ووتارە بکات کە دەینوسێت، چونکە نمرەی لەسەر هەژمار دەکرێت. دەبێت وڵامی داواکارییەکان لەناو ووتارەکە ڕەنگ بداتەوە، وتارەکە ڕون و ڕەوان و مانا بەخش بێت، بەشەکانی پەیوەست بن بەیەکتری، وە لە ڕووی ڕێـزمانیەوە یەک پەیڕەو بێت، بۆیە پشتگوێ خستنی ئەو خاڵانە دەکرێت بە ڕێژەی ۲۵% نمرەکەت لەدەست بدەی.

۱۲- درێژەدان بە سەرجەم پێوانـە و بنچینە و داواکارییەکان لە نوسینی وتارێک بە زمانێکی بیانی بە هەموو کەس ناکرێت، چونکە پێویستی بە وورد و درشتی و کاتێکی زۆر هەیە، هەروەها پێویستی بە یارمەتی پسپۆڕانیش هەیە.

۱۳- هەرچەندە پاڵێوراو داوای لێدەکرێت کە نابێت وتارەکەی لە ۲٥۰ وشە کەمتر بێت، لێرەدا مەبەستێکی شارەوە هەیە کە مانای ئەوە نیە ئازادە لەوەی چەند زیاتر بیەوێت دەتوانێت بنوسێت، بەڵکو نابێت لە ۲۷۰_۲٨۰ وشە تێپەڕ بکات، واتا ئەگەر {٥۰} وشە زیاتر بنوسێت دەبێتە هۆی ئەوەی نمرەی کەمتر وەردەگرێت.

۱٤- لەسەر کەسی بەشداربوو پێویستە ڕێک ئەوە وڵام بداتەوە کە داوای لێکراوە، بۆنمونە (سەیرکردنی TV بۆماوەیەکی زۆر لەچەندین ڕووەوە بۆ منداڵان زیانبەخشە)، تۆ لەگەڵ ئەوەی یان نا؟ لێرەدا کاندیدەکە داوای ئەوەی لێکراوە کە وتارێک بنوسێت کە ئایا سەیرکردنی TVبۆ منداڵان زیانبەخشه یان نا. بەڵام گەر بچیت بەشێوەیەکی گشتی باسی زیانەکانی سەیرکردنی TV بکەی بۆ ماوەیەکی درێژ، وە ئەو بەشە پشتگوێ بخەی کە دەڵێت بۆ منداڵان ڵە چەندین ڕووەوە زیانی هەیە، ئەوا بە دڵنیایەوە نمرە لە دەست دەدەی .

۱٥- ڕێگەپێدڕاونیە کە بچیت پرسیارەکە وەکو خۆی کۆپی بکەیت و لە وەڵامدا بینووسیتەوە بەبێ هیچ گۆڕانکاریەک.

۱٦- دەبێت زۆر باش بزانێت کە چۆن بیرۆکە و ڕستەکان بەیەکەوە دەبەستیتەوە و پەیوەستیان دەکەی بەیەکتری.

۱۷- بەیەکەوە بەستنەوەی پەڕەگرافەکان بەباشی شتێکی گرنگە و دەبێت بە کێشە و بەربەست لەبەردەم کاندیدان و لەسەر ئەوە نمرە لەدەست دەدەن.

۱٨- لە کاتێکدا سەرچاوەی زمانەوانی شتێکە پێویستە لەبەرچاو بگیرێت، پاڵێوراو پێویست ناکات زۆر وشەی قورس و زۆر دەگمەن بنوسێت، ئەوە بەدڵنیاییەوە سەرەنجی تاقیکارەکە ڕاناکێشێت، ئەگەر لە جێگەی وشەی "Repeated" وشەی "Ingeminated" بنوسی ناتوانی پێشبینی هێنانی نمرەی زیاتر بکەی، چونکە دەتوانین بڵێین وشەیەکی نەناسراوت بەکارهێناوە. ‎

۱۹- دووبارە بەکارهێنانەوەی هەمان وشە بە بەردەوامی شتێکی خوازراو نیە، باشتر وایە هەوڵی بەکارهێنانی هاو واتاکانی بــدەی، ئەوەش لەڕوی وشەکاریەوە سەرەنجی تاقیکار ڕادەکێشێت.

۲۰- لەبیرت بێت کە دەبێت رستەی تەواو بەکاربهێنی، ئەگەر نەتتوانی ئەوە بکەی لە کاتێکدا لەسەرتە ڕستەی تەواو بنوسی ، ئەوا لەم بارەشدا نمرەت لێ دەڕوات.

دەکرێت هێشتا خاڵی زیاتریش هەبن پەیوەست بە نوسینی وتارەکەت، بەڵام ئەو خاڵانەی سەرەوە کڕۆکی سەرکەوتنن بۆ نوسینی وتارێکی باش لە تاقیکردنەوەی ئایڵتس، پێویست ناکات زیاتر درێژەی پێ بدەین، دەتوانیت هەموو وتارێک بنوسیت لە تاقیکردنەوەکەدا، ئەگەر ئامادەگییەکی باشت هەبێت و یارمەتی لە کەسانی بە ئەزموون وەربگریت یان ڕەچاوی داواکارییەکان بکەی، هەروەها پەرتوکی تایبەت بە نوسینی وتار بخوێنیتەوە.

ئامانجی سەرەکی لە داواکردنی نوسینی وتار لە تاقیکردنەوەی ئایڵتس بۆ هەڵسەنگاندی توانای بەشداربووە لە زمانی ئینگلیزی، ڕێکخستن و وشەسازی و توانای دەربڕینی بیرۆکەیە بە شێوەیەکی ڕون، وە پیشاندانی بەهرەی نوسینیەتی. بۆیە چەندە بە توانا بیت لە نوسینی وتارەکە ئەوەندە کاریگەری لەسەر نمرەکەت درووست دەکات، چونکە ئەوپەڕی لێهاتوی و کارامەی نوسینی ئینگلیزیت لە وتارەکە تاقی دەکرێتەوە.







سەرچاوە: http://eslarticle.com/

وەرگێڕانی: ڕوخسار حمد عبداللە

خوێندکاری قۆناغی چواری زمانی ئینگلیزی - کۆلێژی پەروەردە - زانکۆی ڕاپەڕین

7 یاساکەی ژیان1.لەگەڵ رابردوو لە ئاشتی دابە. 2.بیرکردنەوەی خەڵک دەربارەی کێشەکانت  کاری تۆ نیە.3.کات چارەسەری زۆر شت دەک...
01/11/2022

7 یاساکەی ژیان

1.لەگەڵ رابردوو لە ئاشتی دابە.
2.بیرکردنەوەی خەڵک دەربارەی کێشەکانت کاری تۆ نیە.
3.کات چارەسەری زۆر شت دەکات.
4.ھیچ کەس بەرپرسیار نیە لە بەختەوەریت.
5.خۆت بە کەسانی تر بەراورد مەکە.
6.زۆر بیر لە شتەکان مەکەوە،چونکە ئاساییە وەڵامی ھەموو پرسیارەک نەزانی.
7. خەندە بکە،تۆ خاوەنی ھەموو کێشەکانی ئەو گەردوونە نی.

قوتابیان پێویستیان بە مامۆستایەکی تەواو(کامل) و بێ خەوش نیە.ئەوان پێویستیان بە مامۆستا یەکە کە فێربونیان لا خۆشەویست و چ...
01/11/2022

قوتابیان پێویستیان بە مامۆستایەکی تەواو(کامل) و بێ خەوش نیە.
ئەوان پێویستیان بە مامۆستا یەکە کە فێربونیان لا خۆشەویست و چێژبەخش بکات.
مامۆستایەک کە خەندە بکات و وا یان لێ بکات کە بە دڵ خۆشی بێنە فێرگە.

نەک رۆژەک بەلکو ھەموو رۆژەک.

ھیچ شتێک ناتوانی ئاسن وێران بکا،بەڵام ژەنگی ئاسن دەتوانی.بە ھەمان شێوە،ھیچ کەس ناتوانێت کەسێک لە ناو ببات ،بەڵام عەقڵیەت...
01/11/2022

ھیچ شتێک ناتوانی ئاسن وێران بکا،بەڵام ژەنگی ئاسن دەتوانی.

بە ھەمان شێوە،ھیچ کەس ناتوانێت کەسێک لە ناو ببات ،بەڵام عەقڵیەتی دەتوانی.

مامۆستایان ھەمیشە لەبەر  وانەوتنەوە بە منداڵان وازناھێنن.ئەوان واز لە وانەوتنەوە دەھێنن،چونکە  کەسانی پێگەیشتوو زیاتر  ک...
01/11/2022

مامۆستایان ھەمیشە لەبەر وانەوتنەوە بە منداڵان وازناھێنن.

ئەوان واز لە وانەوتنەوە دەھێنن،چونکە کەسانی پێگەیشتوو زیاتر کارکردنی مامۆستایان سەخت و دژوار دەکەن بە بەراورد لەوەی کە پێویستە بیکەن.

*تا مامۆستا ھەست بە ئارامی بکات و لە وانە وتنەوە بە پێگەیشتوان بێزار نەبن.

"ھەرگیز پلانت داھاتووت لەگەڵ کەسێک دامەنێ کە پلانی داھاتووی نیە"
01/11/2022

"ھەرگیز پلانت داھاتووت لەگەڵ کەسێک دامەنێ کە پلانی داھاتووی نیە"

Be a leader not a boss.ببە سەرۆک نەک،بەڕێوبەر.
03/12/2021

Be a leader not a boss.
ببە سەرۆک نەک،بەڕێوبەر.

03/12/2021

l'm not really single.
لە ڕاستی دا سەڵت نیم.

Address

Irbil

Telephone

+9647507043715

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when English With Harem posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to English With Harem:

Share