03/10/2026
ئەرجەنتین پەڕەیەکی نوێ لە بواری بەدەست هێنانی پاسپۆرت بە وەبەرهێنان دەکاتەوە
وڵاتی ئەرجەنتین بە فەرمی ڕایگەیاند کە پرۆگرامی بەدەست هێنانی پاسپۆرت لهڕێگەی وەبەرهێنان (Citizenship by Investment) دەخاتە بواری جێبەجێکردن.
بەپێی ڕاگەیاندنەکە، چاوەڕوان دەکرێت پرۆگرامهكه لە چارەکی چوارەمی ساڵی ٢٠٢٦ دەست بە وەرگرتنی داواکارییەکان بکات. 🌍
چوارچێوەی ڕاگەیەندراوی بەرنامەکە دوو ڕێگای سەرەکی لەخۆدەگرێت:
🔹 ٣٥٠,٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی وەک بەخشینی بۆ خەزینەی نیشتمانی وڵاتەکە.
🔹 ٨٠٠,٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە سەندی حکومەتیدا کە بە تایبەتی بۆ ئەم بەرنامەیە دروست دەکرێت.
هەروەها بەرنامەکە پڕۆسەی پشکنینی وردتر، پشتڕاستکردنەوەی سەرچاوەی پارە و شەفافیەتی دارایی لەخۆدەگرێت، بە شێوەیەک کە لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییەکان هاوتا بێت.
ئەوەی ئەم هەنگاوەی ئەرجەنتین جێی سەرنج دەکات، خودی وڵاتەکەیە؛ چونکە ئەرجەنتین یەکێکە لە ئابوورییە گەورەکانی ئەمریکای لاتین و پەیوەندییە نێودەوڵەتییە بەهێزەکانی هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا سەرنجی زیاتر دەخاتە سەر ڕاکێشانی وەبەرهێنانی بیانی.
بۆ پسپۆڕانی بواری Investment Migration، ئەمە گۆڕانکارییەکی گرنگە کە شایەنی بەدواداچوونە، بە تایبەتی لەگەڵ نزیکبوونەوەی Q4 2026.
ئەرجەنتین بە فەرمی دەچێتە ناو بازاڕی بەدەست هێنانی پاسپۆرت بە وەبەرهێنان.
_____