Dr. Kamaran Hassan

Call Directions Website Contact the business

Dr. Kamaran Hassan ڕاوێژکار و ڕاهێنەری بزنس

06/10/2026

هەڵەی دارایی کارسازەکان

بۆچوونی جیاواز هەیە لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەبردنی دارایی بزنسەکان. بەڵام لەم ڕووەوە یەک بنەمای سەرەکی هەیە؛ بودجەی دارایی خۆت وەک سەرمایەی کەسی خۆت خەرج بکە.
بەگشتی، کارسازەکان پەنا بۆ پاشەکەوتی زیادە دەبەن بۆ ئەوەی کۆمپانیاکە توشی شکست نەبێت.. بە دەگمەن دەبینرێن کە خەرجی ناپێویست یان زیادەڕەوی لە ڕیکلامدا بکەن. ئەم پاشەکەوتانە هەستێکی درۆینەی وریایی دارایی لە خۆیاندا دروست دەکەن و بەداخەوە خاڵێکی گرنگە کە چاوپۆشی لێدەکەن. لە ڕاستیدا هەڵەی سەرەکی خەرجکردنی زیادە نییە، بەڵکو خەرجکردنی زیادەیە لە کاتە نەشیاوەکاندا.
لێرەدا هەندێک لەو هەڵانە لە ڕوانگەی ماینارد وێب (چالاکوانێکی ئابووری)ەوە دەخەینەڕوو:

خەرجییەکانی پێشوەختە:
ئەگەر هێشتا بەرهەمێکت نەخستۆتە بازاڕەوە و بەو هۆیەوە هیچ داهاتێکت نییە، پێویستە خۆت بەدوور بگرێت لە خەرجی زیادە بۆ خۆت، جگە لە پەرەپێدانی بەرهەم.

خەرجییەکانی کەم:
لەگەڵ گەشەسەندنی بازرگانیدا، زۆر پێویستە بودجەیەکی گونجاو بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری و کاریگەریی ڕیکلام تەرخان بکرێت بۆ ئەوەی شکست بە ڕکابەرەکان بهێنیت و پشکی زیاتری بازاڕ بەدەستبهێنرێت.

دامەزراندنی پێشوەختەی تیمی فرۆشتن:
ئەگەر بەرهەمێکی بازرگانی بەرهەم دەهێنیت، پێکهێنانی بەشی فرۆشتن پێش بەرهەمهێنان هەڵەیەکی تەواوەتییە.

بیرۆکراسی کارگێڕی:
ژیرانە نییە پێش ئەوەی لە بزنسەکەدا دامەزرێنیت، بەشی دارایی یان سەرچاوە مرۆییەکان پێکبهێنیت. تەنانەت ئەگەر پێویست بوو دەتوانیت ئەم ئەرکانە بدەیت بە کۆمپانیاکانی لایەنی سێیەم.

ئۆفیسی کەشخە:
زۆرێک لە کارسازەکان لە بنەڕەتدا پارەپارێزن؛ بەڵام زۆرێکیان لە بەرامبەر ڕازاندنەوەی ئۆفیس و مۆبیلیاتدا لاوازن. پاساوی ئەوان بۆ خەرجییە قورسەکان جوانکردنی شوێنی ئۆفیسەکان و هاندان و پاڵنانی کارمەندەکانە بۆ ئەوەی زیاتر پیشەیی کاربکەن و کاریگەری لەسەر عەقڵیەتی کڕیاران هەبێت.

مووچە و یارمەتییە زیادەکان:
پێشکەشکردنی مووچەی زۆر لە قۆناغە سەرەتاییەکانی دەستپێکردندا باشترین ڕێگایە بۆ بەفیڕۆدانی سەرمایە. لە ستارتاپێکدا هەموو کەسێک دەبێت مەترسی بکات و قەرەبووکردنەوەش لەسەر بنەمای پشک و دادپەروەری بێت.

واقیعی سەختی بەڕێوەبردن ئەوەیە کە ئەگەر داهات و خەرجییەکانت ڕێژەیی نەبێت و نەتوانیت خەرجییەکان کەم بکەیتەوە یان داهاتی زیادە بەدەستبهێنیت، پێویستە بزانی شکست دێنیت.

#کارساز

کەناڵی کارسازیکارسازی لە بیرۆکەیەکەوە دەست پێدەکات، بەڵام گەشەکردنی پێویستی بە زانیاری و ستراتیژی و لێهاتوویی هەیە.لە کە...
04/10/2026

کەناڵی کارسازی

کارسازی لە بیرۆکەیەکەوە دەست پێدەکات، بەڵام گەشەکردنی پێویستی بە زانیاری و ستراتیژی و لێهاتوویی هەیە.

لە کەناڵی تایبەتمەندی کارسازی خۆمدا، هەموو ڕۆژێک بە زمانی کوردی دەنووسم دەربارەی کارسازی، بزنس، بەبازاڕکردن، ستراتیژی، و ئەو لێهاتووییانەی کە پێویستن بۆ دەستپێکردن و گەشەپێدانی بزنسێک.

ئەگەر ئارەزووی ئەو بوارانەتان هەیە، بانگهێشتتان دەکەم بۆ ئەوەی ببنە ئەندامی کەناڵەکە و لەگەڵمان بن لەم گەشتەدا.
لینکی کەناڵ: https://t.me/karsazichannel

#کارسازی

کارسازی هونەری گۆڕینی خەونەکانە بۆ واقیع، کە داهێنان و کۆڵنەدان، بۆ دروستکردنی دەرفەتی نوێ و داڕشتنی ئایندەی بزنس و کار یەک دەگرنەوە”. بۆ پەیوەندی:

مارکێتینگی ڤایرۆسی بە زمانی سادەهۆتێلی ڕادیسۆن لە هەر حەمامێکی ژووری میوانەکاندا مراوییەکی پلاستیکی دانابوو؛ هەر مراوییە...
22/09/2026

مارکێتینگی ڤایرۆسی بە زمانی سادە

هۆتێلی ڕادیسۆن لە هەر حەمامێکی ژووری میوانەکاندا مراوییەکی پلاستیکی دانابوو؛ هەر مراوییەک بە یاداشتێکەوە پێشوازی لە میوانەکانی دەکرد و لە یاداشتەکە نووسرابوو دەتوانن مراویەکە لەگەڵ خۆتانی بینەن یان بۆ هاوڕێکانیان یان منداڵەکانیان لە هەر شوێنێکی جیهان بە پەیامێکی دڵخوازی خۆیان بنێرن.

لە ئەنجامدا سەدان هەزار لەو مراویانە ڕەوانەی هەموو گۆشەکانی جیهان کران. ئەم مراویانە بۆ منداڵ و هاوڕێ و هاوکار و سەرۆک و هاوبەشە بازرگانییەکانی میوانەکانی هۆتێلەکە نێردرابوون، کە بێ گومان دڵخۆشییان دەکرد. ئەم کارە ناسینی براندی ڕادیسۆنی باشتر کرد؛ بەڵام لەوەش گرنگتر کەسایەتی براندەکەی گۆڕی و وێنەی فەرمی گۆڕی. بە واتایەکی تر هۆتێلێکی لوکس کە مێوانەکانی بە شێوەیەکی سەرەکی بەڕێوەبەرەکان و خاوەن کارەکان بوو بەم شێوەیە وێنەیەکی سەرنجڕاکێشی خوڵقاند.

ئەم دەستپێشخەرییە بووەتە هۆی ئەوەی هەندێک لە بەڕێوەبەران لەگەڵ خێزانەکانیان لە هۆتێلەکانی ڕادیسۆن لە پشوودا بمێننەوە، هەروەها کەسانی بازرگانیش لە گەشتە بازرگانییەکانیاندا زیاتر بمێننەوە.

ئەگەر پرۆسەی مارکێتینگەکەت سەرنجڕاکێش بێت و تەنانەت گاڵتەجاڕیش بێت، ئەوا بۆ هاوڕێ و ناسیاوەکانیان باسی تۆ دەکەن. ئەمە بنەمای بنەڕەتی بەبازاڕکردنی ڤایرۆسییە.

بە واتایەکی تر، گواستنەوەی زارەکی لە نێوان کڕیارەکاندا لە کۆتاییدا زیاتر لە هەموو چالاکییە ڕیکلامییەکان و کەمپەینەکان کاریگەری دەبێت.

#کارساز

بە دڵنیاییەوە شکست دەرئەنجامی ئازایەتییە، چونکە ترسنۆکەکان شەڕ ناکەن   #کارسازی  #مارکێتینگ  #بزنس  #بەڕێوەبردن  #بەبازا...
30/08/2026

بە دڵنیاییەوە شکست دەرئەنجامی ئازایەتییە، چونکە ترسنۆکەکان شەڕ ناکەن

#کارسازی #مارکێتینگ #بزنس #بەڕێوەبردن #بەبازارکردن


https://t.me/karsazichannel

ئەمە شکست نییەزۆرجار کە بیر لە شکست دەکەینەوە وا دەزانین واتا نەگەیشتنە ئامانج. بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە کە شکستی ڕاستەقین...
18/08/2026

ئەمە شکست نییە

زۆرجار کە بیر لە شکست دەکەینەوە وا دەزانین واتا نەگەیشتنە ئامانج. بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە کە شکستی ڕاستەقینە بە هیچ شێوەیەک لێدانی ئامانج نییە.

کاتێک هەوڵ دەدەیت و لەدەست دەدەیت، واتە:

ئێوە هەنگاوتان ناوە

تۆ تەقەیەکت کردووە

شتێک فێربوویت

بەڵام کاتێک بە هیچ شێوەیەک هەوڵ نادەیت، ئەوە مانای ئەوەیە کە هەر لە سەرەتاوە دەرفەتی گەشەکردنت لەدەستداوە...

#بەڕێوەبردن

فوبینگ مەکە!کاتێک لەگەڵ کڕیارێک بیت؛یان لە دانوستانێکدا؛فوبینگ مەکە!!تەنانەت بۆ یەکجاریش.Phubbing چییە؟فوبینگ لەگەڵ مۆبا...
17/08/2026

فوبینگ مەکە!

کاتێک لەگەڵ کڕیارێک بیت؛

یان لە دانوستانێکدا؛

فوبینگ مەکە!!
تەنانەت بۆ یەکجاریش.

Phubbing چییە؟

فوبینگ لەگەڵ مۆبایلەکەت، پشکنینی مۆبایلەکەت!!

پشکنینی نامەکانت لە مۆبایلەکەتدا!

وە تەنانەت سەیرکردنی مۆبایلەکەت!

توێژینەوەیەکی زانستی نوێ دەریدەخات، فوبینگ زیان بە پەیوەندیمان لەگەڵ کڕیاران دەگەیەنێت!

وا گریمانە مەکە کە دەتوانیت فرەکار بکەیت، بۆیە هیچ کێشەیەک نابێت!!

بێ ئەوەی هەستی پێبکەیت ڕوانگەی کڕیار دەبێتە نێگەتیڤ!!

https://t.me/karsazichannel
#کارساز

کارسازی هونەری گۆڕینی خەونەکانە بۆ واقیع، کە داهێنان و کۆڵنەدان، بۆ دروستکردنی دەرفەتی نوێ و داڕشتنی ئایندەی بزنس و کار یەک دەگرنەوە”. بۆ پەیوەندی:

هەڵسوکەوتی کارمەندێکی بێ سوود لە دوای دامەزراندنیهەر لەسەرەتاوە داوای پلەبەرزکردنەوە دەکەنبەردەوام داوای یارمەتی دەکەنزۆ...
12/08/2026

هەڵسوکەوتی کارمەندێکی بێ سوود لە دوای دامەزراندنی

هەر لەسەرەتاوە داوای پلەبەرزکردنەوە دەکەن

بەردەوام داوای یارمەتی دەکەن

زۆرتر قسە دەکان هەتا کار

خێرا داوای مۆڵەت دەکەن

ئەوان لە کاتی کارکردندا بەردەوام مۆبایل و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بەکاردێنن.

ئەگەر ئەم نیشانانەت بینی پێویستە چی بکەیت؟

هەستیار بە بەرامبەر بەو ڕەفتارە تایبەتە و نیشان بدە کە هێرش ناکەیتە سەر کەسەکە.

ئەو کەسە نوێیەی کە دامەزراوە بیربخەرەوە کە سەرەتا بۆ دامەزراندنی چەنێک بە پەڕۆش بووە.

هەروەها هەندێک نیشانەکان واتای ئەمەیە کە پێویستی بە ڕێنمایی کردن و ڕاهێنانە، وەک کارمەندێک کە پەلە دەکات بۆ بەرزکردنەوەی پلە و پێشکەوتن، پێویستی بە ڕێنمایی هەیە لەسەر یاساکانی کۆمپانیا، ئاشناکردنی لەگەڵ خاڵی وەرچەرخان لە پێشکەوتن و کاتی پێویست بۆ بەرزکردنەوەی پلە لە دامەزراوەکە.

دڵنیابە کە کارمەندی نوێ بۆ سەرکەوتن ڕێکدەخەیت. هیچ کارمەندێکی نوێ بێ کەموکوڕی نییە، بەڵام پێویستە ژینگەیەک دروست بکەیت کە بتوانن ئاگادار بکرێنەوە و بۆچوونی جیاواز قبوڵ بکەن و هەوڵی گەشەکردنی کەسی بدەن.

#بەڕێوەبردن

کارسازی هونەری گۆڕینی خەونەکانە بۆ واقیع، کە داهێنان و کۆڵنەدان، بۆ دروستکردنی دەرفەتی نوێ و داڕشتنی ئایندەی بزنس و کار یەک دەگرنەوە”. بۆ پەیوەندی:

28/07/2026

فەیلەسوفی بەناوبانگ ئارسەر شۆپنهاوێر دەڵێت؛ هەموو ڕاستییەک بە سێ قۆناغدا تێدەپەڕێت:

قۆناغی یەکەم: گاڵتە و گاڵتەجاڕی (بە بیرۆکە و بۆچوون و شێوازی بیرکردنەوەت پێدەکەنن)

قۆناغی دووەم: دژایەتییەکی بەهێز (بە توندی دژایەتی بیرۆکە و بۆچوون و شێوازی بیرکردنەوەی تۆ دەکەن و لە بنەڕەتدا ڕەتی دەکەنەوە)

قۆناغی سێیەم: ڕاستی وەک بنەمایەکی خۆبەخۆ قبوڵ دەکرێت (ناچاری قبوڵ دەکرێن)

ئەو بەڕێوەبەرانەی دەوێرن کاری نوێ و نائاسایی بکەن، خۆیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی دژایەتی ئامادە دەکەن. ئەوان بە بوێرییەکی تایبەتەوە پابەندن بە بیروباوەڕی خۆیانەوە و ئامادەن بۆ گاڵتەکردن و دژایەتیکردن، بەڵام دەزانن لە کۆتاییدا بیرۆکەکانیان قبوڵ دەکرێت.

دوورکەوتنەوە لە ڕەخنە زۆر سادەیە، تەنها هیچ مەکە، هیچ مەڵێ، ژێردەستە بە، کەسیش مەبە! تەنها ئەو بەڕێوەبەرانەی هیچ ناکەن دەتوانن لە ڕەخنە ڕزگاریان بێت.

بەڕێوەبەرە سەرکەوتووەکان دەزانن کە کاتێک جەخت لەسەر بیروباوەڕ و بیرۆکە نوێیەکانیان دەکەنەوە، و خۆیان لە بیروباوەڕی تەقلیدی دوور دەخەنەوە، زۆر کەس کە چەمکە نوێیەکان قبوڵ ناکەن، دەست دەکەن بە ناڕەزایەتی و گاڵتەکردن و دژایەتیکردن.

#بەڕێوەبردن

🟣 ویلیام گلاسەر ڕەفتارەکانی پەیوەندیکردنمان بەسەر دوو بەشدا دابەش دەکات: پەیوەندی دروستکەر و پەیوەندی تێکدەر.▫️ ڕەفتارەک...
29/06/2026

🟣 ویلیام گلاسەر ڕەفتارەکانی پەیوەندیکردنمان بەسەر دوو بەشدا دابەش دەکات: پەیوەندی دروستکەر و پەیوەندی تێکدەر.

▫️ ڕەفتارەکانی دروستکردنی پەیوەندی:
🔺 پاڵپشتی
🔺 هاندەرانە
🔺 گوێگرتن
🔺 قبوڵکردن
🔺 متمانە بەخۆبوون
🔺 ڕێزگرتن
🔺 گفتوگۆکردن

▪️ ڕەفتارە تێکدەرەکان:
🔺 ڕەخنەگرتن
🔺 تاوانبارکردن
🔺 گلەیی کردن
🔺 بۆڵەبۆڵکردن
🔺 هەڕەشەکردن
🔺 سزادان
🔺 بەرتیلدان بۆ کۆنترۆڵکردن

🔅 لە پڕۆفایلی پەیوەندیکردنتدا کام ڕەفتارەکان زۆرترین بەکاردێنیت؟

#کارسازی #مارکێتینگ #بزنس #بەڕێوەبردن #بەبازارکردن


کارسازی هونەری گۆڕینی خەونەکانە بۆ واقیع، کە داهێنان و کۆڵنەدان، بۆ دروستکردنی دەرفەتی نوێ و داڕشتنی ئایندەی بزنس و کار یەک دەگرنەوە”. بۆ پەیوەندی:

هەفت هەڵە کە هەرگیز نابێت لە کاتی دیزاینکردنی لۆگۆدا ئەنجامی بدەیتهەڵەی یەکەم: جوان، بەڵام تەنها بە یەک قەبارەهەڵەی دووە...
31/05/2026

هەفت هەڵە کە هەرگیز نابێت لە کاتی دیزاینکردنی لۆگۆدا ئەنجامی بدەیت

هەڵەی یەکەم: جوان، بەڵام تەنها بە یەک قەبارە
هەڵەی دووەم: گۆڕینی لۆگۆ بۆ بەرهەمەکانی پیکاسۆ!
هەڵەی سێیەم: دەتوانی تا ئەمشەو لۆگۆیەکم بۆ دیزاین بکەیت؟!
هەڵەی چوارەم: هەموو شتێکی تێدا بێت و قەڵەباڵغ بێت
هەڵەی پێنجەم: کۆپیکردن
هەڵەی شەشەم: ناوی بنەماڵە و هێمای ڕەگەزی
هەڵەی هەفتەم: کۆپی کردن لە لۆگۆی تر

#کارسازی #مارکێتینگ #بزنس #بەڕێوەبردن #بەبازارکردن


https://t.me/karsazichannel

Address

Kerkuk Road
Irbil

Opening Hours

Monday 15:00 - 20:00
Tuesday 15:00 - 20:00
Wednesday 15:00 - 20:00
Thursday 15:00 - 20:00
Saturday 10:00 - 20:00
Sunday 15:00 - 20:00

Telephone

+9647508124518

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dr. Kamaran Hassan posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Dr. Kamaran Hassan:

Shortcuts

Share