Electrodoor

Electrodoor دەزگایەکی تایبەت مەندە لەهەموو بوارێکی دەرگا و کەپری کارەبایی

ئەمڕۆتەواوکردنوبەستانی 3.6kwشەش لەوحەی 710watی باشترین کوالێتی20پاتری نیکل کادیۆم تەمەن درێژئینفیرتەری 3.6kw..Rebwar Hat...
10/03/2024

ئەمڕۆتەواوکردنوبەستانی 3.6kw
شەش لەوحەی 710watی باشترین کوالێتی
20پاتری نیکل کادیۆم تەمەن درێژئینفیرتەری 3.6kw..
Rebwar Hatam Gomatale

لەداهاتودا ئاگاداری کێشەی سۆلار بن.بەپێی ئەوەی کار و کەسابەتی ژیانم چەندین ساڵە چەند بەشێکی بواری ئلیکترۆنیک و سۆلار پاو...
16/02/2023

لەداهاتودا ئاگاداری کێشەی سۆلار بن.

بەپێی ئەوەی کار و کەسابەتی ژیانم چەندین ساڵە چەند بەشێکی بواری ئلیکترۆنیک و سۆلار پاوەر و ئۆتۆماتیکە، من دەزانم ئەو ووڵاتە چەندە کێشەی هەیە، دوو ئەوەندەش کێشەکان بەشێکن لە نەزانینی بازرگانانی بێویژدان.

دەمەوێ ئەوە بلێم لە چەند ساڵی داهاتوو یەکێک لە قەیرانەکان کێشەی سۆلارەپاوەرە جا لەهەموو بەشەکان؟ وەک دیزاینی گشتی و پاتری و ئینڤێرتەر و قاعیدەی پانێڵەکان و بۆردی پاوەر.

دواتر کێ زەرەر دەکات تەنها کەسێکی خێر لە خۆ نەدیوو، ئیدارەکەی بێ پلانی درێژخایەین، کە ئەو هەموو پارەر خستۆتە ناو سۆلار بەڵام زۆرترین کێشەی بۆ دروست دەبێ؟ تەنها هۆکاریش نەزانین و فێڵکردن بووە نەک خودی ئامێر و کەلوپەلەکان؟

ئەویش ئەوانە هۆکارن.
1-سۆلار پانێلی زۆر خراپ لەکوردستان دەفرۆشرێت؟
2-کەسی شارەزا تا ئاستێکە دەتوانین بلێین ئەستەمە بەدەستت بکەوێت، چونکە ئەو هەر لەسەرەتا پلان و دیزاینی بە غەلەت دانا ئیتر تا کۆتایی و بگرە هەموو ساتێکی لە تێکچوون و خراپ بوون نزیکە؟؟

3-پاتری زۆر خراپ دەفرۆشرێت ئەگەر پاتریەکەش خراپ نەبێت، شێوازی دیزاین و حیساباتی هەڵبژاردنی و جۆر و ژمارە و شوێنی دانانی پاتریەکان هۆکارن لەوەی کە زوو خراپ ببن.؟

4-ستاند و بەستانەوی سۆلار پانێلەکان بەجۆرێک ئەنجام دەدرێت خوا نەکات خێرایی با بگاتە سەرووی 60کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک ئینجا دەزانین چەندی بە پێوە دەمێنێتەوە؟؟

5-کەم بوونی ئینڤێرتەری گونجاو؟ ئەگەر ئینڤێرتەری گونجاویش هەبێ بەڵام زۆر بە خراپی دیزاینی بۆ دەکرێت! ئەوەش وا دەکات زوو ماندوو ببێت یان بسوتێت؟ دواتر نەبوونی دڵنیاییەکی ڕاستگۆ لە چاککردن و گۆڕین و بەرپرسیاریەتی وەرگرتن؟

6-بۆردی کارەبا و بۆردەکانی تایبەت بە سۆلار پانێڵ و کێبلەکانیان ئەوەش یەکێکە لە کێشە بزر و نەزانراوەکان، کە روویاندا خەتاکەی دەگەڕێننەوە بۆ قەزاوقەدەر و خراپی کوالیتی شتی تر نەک نەزانین بەستان و دروست کردن و هەڵبژاردنی کێبلێکی گونجاو؟
7-نەبوونی بڕیار و ڕاسپاردەیەکی حکومەت لە وەزارەتی کارەبا؟ کە تا ئێستا نازانێت چی لە سۆلار بکات؟ کەچی وەرە سەیرت بەوە نێ 7 ملیار مرۆڤ و 180 ووڵاتی دوونیا کێشەی لەگەڵ سۆلار نیە و هەمیشە دەرگای واڵاکردووە بۆ ئەوەی ئەو ووزەیە بێتە پێش، کەچی ئێمەی کوردی باشور کێشەمان هەیە لەوەی لەوەی کەنازانین و خۆمان لێی فێرناکەین و گوێڕایەلی کەسی شارەزا نابین، وەزارەتێکی کارەبامان هەیە ئەسلەن بەخۆی لەخۆی حاڵی نیە دەکرێ چی بلێت و چی جێبەجێ بکات؟؟

لەکۆتایدا خەڵکێکی ئاسایی بگرە حکومەتیش زەرەر دەکات باوەڕی نامێنێ و پارەی ووڵات بەفیڕۆ دەچێت؟ دەزانن مانگانە دەیان و بگرە سەدان هەزار دۆلار پارەی ئەو هەرێمە بەناوی سۆلار ووزەی خۆر دەچێتە دەرەوە بۆ کەلوپەلی خراپ بێ کەلک؟

دەمەوێ ئەوە بەبیر حکومەت بهێنمەوە،
لەبیرتان چوو لە هەولێر تا مەسیف عامودی لایتی ئەو ئەو ڕێگایە کە زیاتر لە600 دانە بوو کە هەر دانەی هیچی پێنەدرابێت سەرووی، 4000$ پێ درابوو ؟ هەموویتان کردە سۆلار، بەڵام سێ مانگ ئیشی نەکرد؟ پارەکەشی لول درا و دواتر هەموویتان لێ کردەوە فڕێدا؟؟ دەزانن باپێتان بلێم بۆ وا تێکچوو چونکە بەهەڵە دیزاینی کرا نەک خەتای سۆلارەکە بێت؟؟

ئەمڕۆش من لەماڵی خۆم بە نیوەڕۆیە 8 سۆلار پانێڵ 450واتی دووڕوو جۆری( Heterojunction - N-TYPE ) تێستم کردوون کە باشترین جۆر و بەرزترین کوالیتی هەیە لە هەموو دوونیا،

ئێستا ئەو چەند خولەکەی باسی دەکەم لەناو شاری هەولێر، پلەی گەرمی و ڕێژەی تیشکی خۆر و خێرایی با و بەرزی ئاستی رووی دەریا و ڕادەی شێ، لێژی و رووی سۆلارەکان، لەوپەڕی گونجاویە جا سەدا (92%) کاری کردوو ئاخر ئەوە هەمووکاتی ڕۆژ و مانگەکانی ساڵ بەوجۆرە کار ناکات؟ مەگەر چەند کاتێکی کەم لە ڕۆژ، مانگەکانی ساڵ ئەو ئەگەرە هەبێت؟

کەچی ئێستا چەندان شوێن و کۆمپانیا نەک بە 100% کارکردن و حیسابی دروست سۆلار دەفرۆشن، بگرە وا حیسابت بۆ دەکەن ئیتر لەکۆڵ بێ کارەبایی دەبیتەوە، کەچی بەجۆرێک وا دەلێن ئیتر ئەتوو کارەبات فوول فوولە؟ کەچی هەموو ساڵێک نا ئەوپەری دوو ساڵ جارێک دەکەویتە ناو قەرز و قۆڵەی پاتری گۆڕین و کێشەکانی.

پاتری یەک ساڵ زەمانی هەیە بەڵام دەبێ شەش ساڵ کاربکات کەچی ڕۆژێک دوای زەمان دەسوتێ؟؟ سۆلارپانێڵ بەگەرەنتی 25 ساڵ دەفرۆشن کەچی دوای دوو ساڵ تێک دەچێت و 50٪ بەباشی کار ناکات؟ ئینڤێرتەر دەبێ بەلای کەم 10 ساڵ کار بکات کەچی دوو ساڵ تەواو ناکات؟ ئەرێ کێ زەرەر دەکات؟؟؟؟؟

تکایە یەکەی ئیداری کارەبای پارێزگاکان و دەستەی بەڕیوبردنی وەزارەتی کارەبا، دەزانین ئێوە لەئاستێکی وا بەرزی تێگەیشتن نین لەبواری سۆلار، بەرانەکینێ ڕێگر مەبن لەفکری نوێی و زانستی تەجروبەکراو، وە جێگای ئەو کەسانە بکەنەوە کە دووشت زیاتر لەئێوە دەزانن، دوایی مەلێن ئێمە توانای کارەبامان کەمە هەر ئەوەندەیە کە 4 سەعات کارەبای یەک شار بدەن؟ دەنا دەلێین ئێوەن خەتای قوڕ بەسەر کردنی ئەو میللەتە، نەک حیزەبەکان...

ئاری کوردی..
16/2

Address

Irbil
07504382906

Opening Hours

Monday 08:00 - 20:00
Tuesday 08:00 - 21:00
Wednesday 08:00 - 21:00
Thursday 08:00 - 21:00
Saturday 08:00 - 21:00
Sunday 08:00 - 21:00

Telephone

+9647504645879

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Electrodoor posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share