Ari Chalabi

Ari Chalabi ALChalabi Group

27/11/2023

خاوەن کارە بەڕێزەکان

چاوم لە دەنگی ئێوەی بەڕێزە بۆ ئەوەی بتوانین بەیەکەوە لە ژووری بازرگانی و پیشەسازییەکانی هەولێر، کەرتی گەشتیاری بکەین بە سەرچاوەی داهات بۆ هەرێمی کوردستان

هەروەها پلانمان ئەوەیە کوردستان بخەینە سەر نەخشەی گەشتوگوزاری جیهانی.

ئاری سەردار بەشیر چەلەبی
خاوەنی گروپی کۆمپانیاکانی چەلەبی
ریزبەندم ٢٤

خاوەن کارە بەرێزەکانئەندامانی بەڕێزی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێرسڵاو و رێزم هەیە بۆ ئێوەی بەڕێزوەک ئاگادارن رۆژی ٣٠...
26/11/2023

خاوەن کارە بەرێزەکان

ئەندامانی بەڕێزی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر

سڵاو و رێزم هەیە بۆ ئێوەی بەڕێز

وەک ئاگادارن رۆژی ٣٠-١١-٢٠٢٣ هەڵبژاردنی دەستەی باڵای ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر ئەنجام دەدرێت.

براتان ئاری سەردار چەلەبی، کاندیدم بە ریزبەندی ( ٢٤ )بۆ دەستەی باڵا.

لێرەوە بە سوپاسەوە داواتان لێدەکەم متمانەم پێببەخشن، بێگومان لە رێگەی ئێوەی بەڕێزەوە دەتوانین سەرکەوتن بەدەستبهێنین و پاشان ئەندامییەتیم لە دەستەی باڵا بکەم بە دەرفەتێکی گونجاو بۆ ئەوەی خزمەتی ئێوەی بەڕێز و سەرجەم خاوەن کارەکانی هەولێر و کوردستانی پێبکەین.

بڕوام بە دڵسۆزی ئێوەی بەڕێز هەیە و چاوم لە پشتگیری و پاڵپشتی و دەنگەکانتانە.

سوپاس بۆ متمانەتان.

ئاری سەردار چەلەبی
خاوەنی گروپی کۆمپانیاکانی چەلەبی

بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێشەوای مرۆڤایەتی پەیامهێنمان (حەزرەتی محەمەد) سڵاوی خوای لێبێت.گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم م...
27/09/2023

بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێشەوای مرۆڤایەتی پەیامهێنمان (حەزرەتی محەمەد) سڵاوی خوای لێبێت.
گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم مسوڵمانانی کوردستان و جیهان دەکەم.
ئەم یادە گەورەیە ببێتە مایەی خۆشی و بەرەکەت بۆ هەموو لایەک.
هەمیشە بە شانازی و شکۆوە ئەم یادە دەکەینەوە.

20/09/2023

ئەمڕۆ لە دیداری بەڕێز هیوا ئەحمەد مستەفا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی بەشی رێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان.

دیدارێکی دۆستانەی گفتوگۆ ئامێزی پڕ سود بوو، سوپاس بۆ پاڵپشتی و پێشوازی گەرمی بەڕێزیان.

ALChalabi Group

خاوەن کارانی بەڕێز… بەڕێزان ئەندامانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر …من ئاری سەردار بەشیر چەلەبی، ناسراو بە ئاری چەلە...
14/09/2023

خاوەن کارانی بەڕێز…
بەڕێزان ئەندامانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر …

من ئاری سەردار بەشیر چەلەبی، ناسراو بە ئاری چەلەبی، خۆم کاندیدکردووە بۆ ئەندامی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر.

خاوەنی ئەزموونی زیاتر لە ٢٠ ساڵ کارکردنم لە بواری بازرگانی و گەشتوگوزاردا و رابردووی کار و پرۆژەکانمان گەواهیدەری رابردوومانە.

هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمم لە بواری کارگێڕی کاردا و بەکالریۆس لە یاسادا.

خاوەنی گروپى کۆمپانیای چەلەبیم بۆ بازرگانی گشتی و گەشت و گوزار.

ئەندامی یەکێتی کۆمپانییاکانی گەشتیاری و فڕۆکەوانی هەرێمی کوردستانم.

جیاواز لە بواری بازرگانی و گەشتیاریی، هاوکات هاوکار و پاڵپشتی چەندین کار و پرۆژەی جۆراوجۆر و جیاوازم کردووە لە ئاستە جیاوازەکاندا بە مەبەستی هاوکاریکردن و گەشەکردنی سێکتەرەکانی تری کارکردن.

مەبەستی خۆ کاندیدکردنم بۆ ئەندامی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر ئەوەیە کە بیرۆکە و پرۆژە و بەرنامەکانم جێبەجێبکەم بە ئاراستەی خزمەتی گشتی و رەخساندنی هەلی کار و برەودانی زیاتر بە بەستنەوەی بواری بازرگانی لە کوردستاندا بە دەرەوەی وڵات و رەخساندنی کەشێکی هاوبەش بۆ سەرجەم خاوەن کارەکان، تا بتوانن بە یەکسانی و بێ جیاوازی سود لە دەرفەتەکان وەربگرن و پەرە بە کارەکانییان بدەن.

بە سوپاسەوە داوای متمانەتان دەکەم.

Address

Irbil
UTC+3(AST)

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Ari Chalabi posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Ari Chalabi:

Share